برێشت و ستالین
و. لە فارسییەوە : ھەژێن
بێرتۆڵد برێشت له‌دوا مانگه‌كانی ژيانیدا، چوار هۆنراوه‌ی دژی ستالین نووسین، كه تا ماوه‌يه‌كی زۆر كه‌س لەبارەیانەوە ئاگادارنه‌بووە، له “كونفراسی ئه‌نجومه‌نی نيو‌نه‌ته‌وه‌يی برێشت “دا كه ساڵی (١٩٧٩) له ئه‌مريكا به‌سترا، بيروڕای گشتی ئاگاداری سێ له‌و هۆنراوانه بوو.
بۆ يه‌كه‌مين جار ته‌واوی هۆنراوه‌كانی كه له سەردەمی ژيانیدا و دوای مردنيش بلاونه‌كرابوونه‌وه، ساڵی (١٩٨٢) به دوو کۆمه‌ڵه هۆنراوه له ئا‌ڵمانیا بڵاوكرانه‌وه.
ساڵی (١٩٨٣) جيمزلی ليون له وتارێكدا له‌ژير ناوی “برێشت و ستالین، دواين وته‌ی هۆنه‌ر”، گۆڕانی بۆچوونه‌كانی برێشت له‌باره‌ی ستالین’وه دايه‌به‌ر باس و كه‌وته لێکدانه‌وه‌ی چوار هۆنراوه‌كه‌ی .
ئه‌وه‌ی له‌خواره‌وه ده‌يخوێنينه‌وه وه‌رگێرانێكی كورته‌ی وتاره‌كه‌يه. ( و. فارسی)
پاش به‌ستنی کۆنگره‌ی بيسته‌می پارتی کۆمونیستی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له ساڵی (١٩٥٦)دا و په‌رده هه‌ڵماڵینه‌كانی خرۆشوڤ له‌باره‌ی ستالین’ەوە، برێشت له‌ژێر فشاری لێدانێكی توندی گیانی له‌م په‌رده هه‌ڵماڵینه‌وه، كه‌وته دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نديشه‌كانی خۆی له‌باره‌ی ستالین’ە‌وه، به‌جۆرێك كه له‌وە به‌دواوه، له‌نێو کۆمه‌ڵی دۆستانیدا ‘ستالین’ی به “جه‌لادی شایسته‌ی گه‌ل” نێوده‌برد.
برێشت له ساڵه‌كانی ١٩٣٢ ،١٩٣٥،١٩٤١‌و ١٩٥٥دا سه‌ردانی یه‌کێتی سۆڤیەتی كرد. ئه‌و سه‌ردانیيانه له‌ودا كارايی پۆزه‌تيڤيان دانا. به‌ڵام له‌باره‌ی خودی ستالین، ته‌نانه‌ت پێش به‌ستنی کۆنگره‌ی بيسته‌م، بۆچوونه‌كانی ته‌نيا پوزه‌تيق نه‌بۆون و لەتەك ئه‌وه‌ی ستالین’ی به نمايانی هيوای چه‌وساوه‌كان ده‌زانی، به‌ڵام كێشی كه‌سايه‌تی ستالین و خۆبه‌زلگرتنی ئەوی ده‌دايه به‌ر ڕه‌خنه.
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌خنانه له هه‌ندێك له به‌رهه‌مه‌كانی برێشت ‘دا دەتوانرێت به‌دیبكرێت. بۆ نموونه له‌كورته كوپله‌ی “ريزگرتن له ‘ne.en’ ستالین “، له په‌رتووكی داستانه‌كانی میتی (me-ti )، بۆ برێشت سوودبه‌خشی ستالین گرنگه : ‘می تی’ وتی “هه‌ندێك لەو باوه‌رەدان، كه ‘ نی ـ ئين ستالین ‘ له هه‌ندێ كاردا مروڤی به‌سووده، ئه‌م بابه‌ته بۆ ئه‌وانه زۆر گرنگه، هه‌ندێکی دیكە پێيانوايه، كه ئه‌و مرۆڤێكی بێوينه‌يه گه‌وره‌ترين مرۆڤه، وه‌كو خوايه.”
ھەروەھا له‌وانه‌يه ئه‌م بابه‌ته بۆ ده‌سته‌ی دووه‌م، وه‌ك ئه‌و گرنگیيه بێت، که بابه‌تی يه‌كه‌م بۆ ده‌سته‌ی يه‌كه‌م هه‌يه‌تی. ئه‌م هۆنراوانه په‌يوه‌نديه‌كی نه‌پساوەيان پێكه‌وه هه‌يه. برێشت له‌م هۆنراوانه‌دا دڕنده‌يی و كێشی كه‌سايه‌تی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ستالین تا پله‌ی خواوەندی وه‌به‌ر هێرشی ڕه‌خنه‌كانی خۆی ده‌دات.
ئه‌و لايه‌نگرانی ستالین تا ئاستی “په‌رستياران” ده‌هێنيته خواره‌وه و ڕۆڵيان له‌م بۆاره‌دا نيگه‌تيڤ ده‌بينێت.
ستالین به تزار به‌راووردده‌كات و نازناو و ناونيشانگه‌لێك، كه “پياهه‌ڵده‌رانی” به‌ويان دابوون : “خۆری گه‌لان”، “فێرگه‌ری گه‌وره‌يی جيهان”، “هۆشمه‌ند” و “شاگردی لينين” دەداتە بەر تانە و توانج.
له هۆنراوه‌ی دووه‌مدا “ئاميره‌كان”، كه نيشانده‌ری پيشه‌سازییبوونه‌وه‌ی وڵاتی سۆڤیەت’ە و مه‌به‌ست له “سه‌ركه‌وتنی دره‌وشاوه” سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر فاشيزم’دا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه هه‌ردووكيان به ده‌سكه‌وت و خزمەتگوزاری ستالین زانراوون. برێشت به پشتبه‌ستن به په‌ردەهه‌ڵماڵینه‌كانی کۆنگره‌ی بيسته‌م، ئه‌م به‌ناو خزمه‌تانه ده‌خاته ژێر پرسياره‌وه. چونكه له‌م کۆنگره‌دا، خرۆشۆڤ، ستالین به‌سه‌پاندن و دڕنده‌يی و توندوتيژ‌ی نه‌ك ته‌نيا ڕێگری گه‌وره لەسەر ڕێی ڕابه‌ری لێزانانه‌ی جه‌نگی یه‌کێتی سۆڤیەت’دا بوو، به‌ڵكو ڕێگری گه‌وره‌ی پێشكه‌وتنی کۆمه‌ڵايه‌تی و پيشه‌سازی و ئابووریی وڵاتيش بوو . له به‌شی يه‌كه‌می هۆنراوه‌ی چواره‌مدا، برێشت په‌نجه بۆ تيئۆری زانای جینتيكی سۆڤیەتی ليسنكۆ – Lyssnko ڕاده‌كێشێت، كە به‌پێی تێڕوانينی ئه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن له ناو ناوچه سارده‌كانی سيبيريا، گه‌نم به‌رهه‌مبھێنن.
لێره‌دا جارێكی دیكە بابه‌تێكی دووباره ديتهگۆڕێ، كه له‌يه‌كێك له هۆنراوه‌كانی پێشووتریدا به‌ناوی “په‌روه‌رده‌كردنی هه‌رز‌ن”، پێشتر پێشنيار‌كرابوو و له‌وێدا برێشت ڕێز له هه‌وڵه‌كانی ليسنكۆ ده‌گرێت.
ليسنكۆ هه‌وڵیده‌دا، ته‌واوی لێكۆلينه‌وه‌كانی خۆی له بواری جینتيك’دا له‌تەك بۆچوونه ته‌نگبينییه‌كانی ستالین’دا له‌باره‌ی زانسته‌وه بگونجێنێت، كه له‌م ڕووه‌وه لێكۆلينه‌وه‌كانی سۆڤیەت له بواری جینتيك’دا ده‌يان ساڵ دواكه‌وتن. ئايا برێشت كاتێك هۆنراوه‌ی چواره‌م له‌ساڵی (١٩٥٦)دا ده‌هۆنێته‌وه له ته‌واوی ئه‌م پرسانە ئاگاداربوو؟ به‌هه‌ر حاڵ ليسنكۆ لەوێدا نوێنه‌ر و سیمبولی يه‌كێك له كه‌سه ملكه‌چه‌كانه. برێشت له‌م هۆنراوه‌دا، سه‌رنجمان بۆ ئه‌م خاڵه ڕاده‌كێشێت، كه بۆكارێكی ئاوا، نه‌ک ته‌نيا يه‌ك لێکۆله‌ره‌وه، به‌ڵكو لێکۆله‌ر و شاره‌زايانی زۆر پێويستن. به‌واتايه‌كی دیكە، بۆ بنياتنانی کۆمه‌ڵگه‌يه‌كی سۆشياليستی پێويست به هاریكاری و كۆمەكی جه‌ماوه‌ریی چین و تويژه‌كانی گه‌ل هه‌يه. ھەروه‌ھا له به‌شی دووه‌می ئه‌م هۆنراوه‌دا، مه‌به‌ستی برێشت له به‌كارهێنانی واژه‌ی “ئامار” پشتبه‌ستنه به‌و وته‌يه‌ی خروشچوف كه ستالین ده‌يگوت ” بەته‌نيايی ده‌توانێت هه‌موو برياره‌كانی بدات و ته‌نيا پێويستی به‌ئامارگيران هه‌يه”.
برێشت ئه‌م وته‌يه‌ی ستالین به‌م جۆره ده‌داته به‌ر توانج، كه به دژی خودی ئه‌و به‌كاریده‌بات و ڕایده‌گه‌يێنێت، كه ” كه‌سه‌كانی ژێر سايه‌ی ڕابه‌ری، لانیكه‌م بوونيان به‌هۆی ئاماره‌وه هه‌ستپێده‌كرێت و ده‌بيندرێن”.
ھەروەھا له ڕاستیدا ئه‌وه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكە، كه له بارەی ئەوە‌وه، كه ده‌بێت چی بكرێت، به هه‌نگاونان يان هه‌نگاونه‌ناني، بڕيار بدات نه‌ك يه‌ك كه‌س به‌ته‌نيا.
لێرەدا مه‌به‌ست لە هه‌ڵسه‌نگاندنی ميژوويی ستالین نیيه و به‌هۆی ونبوونی فاكته‌كانەوه، ناتوانرێت به‌م كاره هه‌ستين. به‌ڵام ده‌بێت ئۆتوريته‌ی ئه‌و به‌خاتری قه‌ره‌بووكردنی زيانه‌كانی ئۆلگوبوونی ئه‌و، له‌نێوببرێت. (و. فارسی : كـ. روزدار)