بێرتۆڵد برێشت
ژنیڤیڤ سێرو Genevieve Serreau
و. لە فارسییەوە : ھەژێن
ئه‌م بابه‌ته كورتكراوه‌ی كۆمه‌ڵه بابه‌تێكی نووسه‌رانی دەركەوتەی شانۆیە، که له‌لایه‌ن نێوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی ‘ L Arche ‘ له پاریس بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌م په‌رتووکه بۆ یه‌که‌مین جار له ساڵی ١٩٥٤دا بڵاوكرایه‌وه. له پێشه‌كییه‌كدا که ژێنێڤیڤ سێَرو ساڵی ١٩٦٠ بۆ په‌رتووکه‌که‌ی نووسیوه، ئاوا هاتووه ” پاش نواندنه‌كانی تیپی (بێرلینه‌ر ئێنزێمبل Berliner Ensemble) ساڵەكانی ٥٤، ٥٥ و ١٩٥٧ له پاریس، فه‌ره‌نسه زۆر دره‌نگ په‌ی به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین نووسه‌رانی شانۆی سه‌رده‌می خۆی که ‘ بێرتۆڵد برێشت’ە، برد. شانۆنامه‌كانی برێشت هه‌ر ئێستاکه له ته‌واوی دونیادا ده‌ردەھ‌ێنرێن، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه ھۆی ئه‌وه‌ی که نه‌ك ته‌نیا په‌یره‌وان و شاگردانی گوێرایه‌ڵ، به‌ڵكو هه‌ر به‌و جۆره‌ش دوژمن و ڕەخنه‌گرانیش په‌یدا بكات. ژێنێڤیڤ سێرو و (ژان ماریێ Jean- Marie) یه‌که‌مین که‌سانێك بوون، که ‘برێشت’یان ناساند. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه که له‌ساڵی ١٩٥٤دا نووسراوه، هه‌وڵی ناساندن و توێژینه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌یشتنه لوتکه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی برێشت، شیكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی چەمكی هونه‌ریی و جوانیناسیی به‌رهه‌مه‌كانی، ناساندنی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی هونه‌ری نوێ، که هێشتا به‌ته‌واوی نه‌ناسراون ده‌دات.
كورته‌یه‌ك له ژیانی بێرتۆڵد برێشت:
” من، بێرتۆڵد برێشت، له جەنگه‌ڵه ڕەشه‌كانه‌وه دێم
دایكم، كاتێك که من له زكیا بووم،
هاته شار: سه‌رمای جەنگه‌ڵه ڕەشه‌كان
تا سه‌ره‌مه‌رگ ھەر تێمدا ده‌مێنێ.”
بێرتۆڵد برێشت ساڵی ١٨٩٨ له ئاوگزبورگ ( Augsburg) له دایكێكی خەڵكی جەنگه‌ڵه ڕەشه‌كان و باوكێكی باوه‌ریایی هاته دونیاوه. باوكی خاوه‌نی كارخانه‌ی كاخەزدروستكردن و سه‌رمایه‌دارێكی پرۆتستانت بوو. ئەو فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنێكی دروست و ته‌واوی بۆ كوڕەکه‌ی دابینكرد. ناردیه فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی و دواتر ئاماده‌یی تا دیپلۆمی وه‌رگرت و له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵیدا چووه زانكۆی میونیخ تاوه‌كو له بواری پزیشكیدا بخوێنێت. له ساڵی ١٩١٨دا، دوو ساڵ دواتر برێشت وه‌ك برینپێچ له نه‌خۆشخانه‌ی پشت به‌ره‌ی جەنگ خرایه خزمه‌ت سه‌ربازی. یه‌که‌مین گۆرانییەكانی یاخیبوونی ئەو بۆ برینداره‌كانی جەنگ بوون. که خۆی به گیتار ده‌یگوتن.
پاش جەنگ ئەو گه‌ڕایه‌وه میونیخ، شوێنێك که هاوه‌ڵه‌كانی ( بێشه‌ر Becher)ی هۆنه‌ر، (كاسپێر نێهه‌رCasper Neher)ی نیگاركێش و که‌سانی دیكەی… تێدا ناسین. یه‌که‌مین هۆنراوه‌ی له‌وانه ‘ئه‌فسانه‌ی سه‌ربازی مردوو’ که هاتوھاوارێكی له مه‌یخانه‌ی شاری ‘میونیخ’دا به‌ڕێخست، له‌م شاره‌دا هۆنییه‌وه. له بیست ساڵییدا یه‌که‌مین شانۆیی (بەعل Baal )ی نووسی. ساڵی ١٩٢٢ بۆ شانۆیی ‘ ته‌پڵەكان له دڵی شه‌ودا ‘ که سێیه‌مین شانۆیی ئەو بوو، خەڵاتی (كلایست Kleist)ی وه‌رگرت. دووساڵ دواتر، شانۆیی ‘ ژیانی ئێدواردی دووه‌م’ که به‌سوودوه‌رگرتن له نووسراوه‌ی ‘ مارلۆ’ له (كامێرشپیل Kammmerspiel)ی مونیخ هێنایه‌سه‌ر شانۆ. ئه‌م شانۆنامەیه یه‌که‌مین ده‌رھێنانی ئەوه. پاش ئه‌وه شاری ‘مونیخ’ی به‌جێهێشت و له بێرلین نیشته‌جێبوو. له‌م سه‌رده‌مه‌دا بوو ڕێباز و شێوه‌كاری ئەناركیستی و (سینیك Cynique ١)ی که جووڵانه‌وه‌یه‌كی باوی پاش جەنگ بوو، وازلێهێنا و ڕووی له ماركسیزم نا.
شانۆیی ‘ مرۆڤ مرۆڤه ‘ی نووسی. (بەعل Baal )ی هێنایه‌سه‌ر شانۆ و لەتەك (ڕاینھارد Reinhardt) و پیسكاتور هاوكارییكرد. تاوه‌كو ساڵی ١٩٣٣ [ ئه‌و ساڵەی که بڕیاری كۆچكردنی تێدا دا] چوارده شانۆیی نووسین، که زۆربه‌یان خۆی له شانۆ جیاوازەكانی ئا‌ڵمانیا ده‌ریھێنان. چەند دانه‌یه‌كیان له ئا‌ڵمانیا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی فره‌یان په‌یداكرد؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوی له‌نێو لیسته ڕەشه‌که‌ی نازییه‌كاندا بوو، ناچار ڕەویكرد و په‌نایبرده سویسرا، پاشان چووه پاریس و كۆپنھاگن و سوێد و له‌نده‌ن و فینلاند. ساڵی ١٩٣٧ له پاریس شانۆیی ‘ چەند دیمه‌نی له ژیانی نازییه‌كان ‘ و ‘ تفه‌نگه‌كانی داپیره كاڕرخان’ی به زمانی ئاڵمانی بردنه سه‌رشانۆ. ساڵی ١٩٤١ پاش مانه‌وه‌یه‌كی كورت له مۆسكۆ، چووه ئەمریكا و له هه‌رێمی كالیفۆرنیا نیشته‌جێبوو و له‌وێنده‌رێ زۆرێك له ڕۆشنبیره ئاڵمانییه‌كانی دیتنه‌وه. هێندێكیان ڕەگه‌زنامه‌ی ئەمریكایییان وه‌رگرتبوو و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی له‌وێنده‌رێ نیشته‌جێبووبوون. برێشت بەھەڵەداوان حەوت ساڵی برده‌سه‌ر تاوەكو بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌که‌ی. له‌و ماوە‌دا ئەو، ساڵانه نزیکه‌ی دوو شانۆیی ده‌نووسین. شانۆیییه‌كانی که‌متر له‌سه‌ر شانۆ پیشه‌یییه‌كان ده‌نوێندران و زۆر سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. ته‌نانه‌ت شانۆیی ‘ ژیانی گالیله ‘ش که له‌لایه‌ن ‘چالز لاڤتۆن’ە‌وه سوودی لێوه‌رگیرابوو و ڕۆڵی تێدابینی بوو. ته‌نیا به هه‌وڵ و كۆششی ئێریك (بێنتلی Eric Bentley)، که چەندین شانۆیی ئەو وه‌رگێڕدرابوون و له شانۆی زانكۆكاندا ده‌ریھێنابوون، برێشت هۆگرانی له‌نێو ڕۆشنبیره لاوه‌كانی ئەمەریكادا په‌یدادەكات. ساڵی ١٩٤٧ له واشنتۆن له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ‘ چالاكییه دژه ئه‌مریكییه‌كان ‘ە‌وه لیپرسینه‌وه‌ی لەتەكدا ده‌كرێت. له دێسه‌مبه‌ری هه‌مان ساڵدا ئەمەریكا به‌جێدێڵێ و چەند مانگ له چاوه‌ڕوانی به‌ده‌ستھێنانی مۆڵەتی چوونەوە ئا‌ڵمانیا له‌لایه‌ن هێزه داگیرکه‌ره خۆرئاوایییه‌كانه‌وه له زوریخ به‌سه‌ر ده‌بات. دواتر له ڕێگه‌ی ‘پراگ’وه ده‌چێته بێرلین و له بێرلینی خۆرهه‌ڵاتی نیشته‌جێده‌بێت.، جێیه‌ك که له‌ساڵی ١٩٤٩دا پێكەوە لەتەك هاوسه‌ره ئه‌كته‌ره‌که‌ی (هێلینه ڤایگلHelene Weigel) تیپی شانۆی ‘ بێرلینه‌ر ئێنزێمبڵ’ داده‌مه‌زرێنن. تیپه‌که سه‌ره‌تا له (شانۆی ئاڵمانی Deutsches Teater ) داده‌مه‌زرێن و دواتر ساڵی ١٩٥٤ له (Schiffbauerdamm ) نیشته‌جێده‌بن.
برێشت خۆی شانۆیییه‌كانی ده‌باته سه‌رشانۆ ‘ داپیره دلاوه‌ر ‘ ، (پونتێلا Puntila ) ، ‘ دایك ‘ ١٩٤٩، ” )لوكولوس Lukullus) ١٩٥١، ‘ تفه‌نگه‌كانی خاتوو كاڕاڕ ‘ ١٩٥٢، ‘ بازنه‌ی گه‌چینی قەفقازی ‘ 1954. لەتەك كۆمه‌ڵێكی هه‌ڵبژێردراو له که‌سایه‌تییه هونه‌ریی و موزیكزان و دیكۆرسازان، هه‌وڵی په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌كته‌ران و ده‌رھێنه‌رانی لاوی ده‌دا، که نواندنی هێندێك له شانۆیییه‌كانی به ئە‌وان ده‌سپارد. ناوبانگده‌ركردنی برێشت له ئا‌ڵمانیا و سه‌رتاسه‌ری دونیادا په‌ره‌یده‌سه‌ند. له‌تاو فره‌كاریی، بڕیاری پشوودان و وازهێنان له بڕێك له كاره‌كانی له‌وانه ده‌رھێنانی شانۆیی ده‌دا، تاوه‌كو بتوانێت كاتی خۆی بۆ نووسین ته‌رخانبكات. ١٠ی ئۆگوستی ١٩٥٦ بۆ دوایین جار لەتەك تیپی ‘بێرلینه‌ر ئێنزێمبڵ’ پرۆڤەی ‘ ژیانی گالیله ‘ ده‌که‌ن. چەند ڕۆژ دواتر، له شه‌وی ١٤ی ئۆگوستی ١٩٥٦دا برێشت ده‌مرێت.
جیھانێك شیاوی ئاڵوگۆڕ و هه‌ڵگێڕانه‌وه دروستکه‌ین
” یه‌كێ له‌خۆشییه‌كانی سه‌رده‌می ئێمه هه‌موو شتێ تێگه‌یشتنه
به‌جۆرێ که مۆڵەتی به‌شداریكردنمان پێده‌دا. “
چەندین ساڵ له‌مه‌وپێش، شۆڕشی گواتیمالا بووە هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ك له گۆڤاری پاریس مارچ (Paris Martch)دا که یه‌كێك له سه‌رنجڕاكێشترین به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌م ڕووداوه سه‌رسوورھێنه‌ره ڕامیارییه بوو. ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه گه‌واهیدانێكی بێوێنه‌یە له‌سه‌ر دونیای ئێمه. ئایا ئه‌م وێنه‌یه ئه‌نجامی بێتوانایییه‌كی ڕێکه‌وتانه‌یه یان شاره‌زایی دۆزەخینی وێنه‌گرێك … ؟ هیچ گه‌رموگوڕییه‌ك له‌م وێنەدا نییه: له پێش دیوارێكی بڵند ڕیزێك شۆڕشگێڕ – گولەبارانكراو له‌و ساته‌دا که به‌لاداده‌که‌ون – له وێنه‌که‌دا سه‌ربازێك دوا گوله به جەستەی گوله بارانكراوێکه‌وه، که هێشتاکه به‌رھەڵستیده‌كات، ده‌نێت. له پێشه‌وه‌ی ئه‌م دیمه‌نه‌دا که‌سانی دیكە خەریكی كاركردنن یان به‌بێ دەربایسی ( كاریان ته‌واوبووه) : سه‌ربازان، برینپێچێكی خاچی سوور، وێنه‌گرێك و له پێشیانه‌وه که‌شیشێك که زۆر په‌له‌یه‌تی و سه‌رنجی له‌سه‌ر په‌رتووكی وێردخوێندنه‌که‌یه‌تی ( بێگومان له شوێنی دیكە بۆ ئه‌م كارانه چاوه‌ڕێیده‌که‌ن ) له‌سه‌ر دیواره‌که شه‌پۆلێكی پڕپێكدادان كێشراوە، نائارام سه‌رنجده‌رانه سه‌رتاسه‌ری دیواره‌که‌یان داپۆشیوه؛ بینه‌ران و به‌جێماوان.
ئه‌م وێنه‌یه بۆخۆی خەماوی (Tragique ) نییه. وێنه‌یه‌كی بێپه‌رده‌یه و پێویستی به ده‌ربڕن نییه. ئه‌م وێنه‌یه ئه‌وكات خەماوییه، که منی – هاوچەرخ – سه‌یریده‌که‌م. كاتێك که په‌یوه‌ندی من و وێنه‌که سه‌رهه‌ڵده‌دات. كاتێك که ده‌ستبه‌جێ و بەھێزی ته‌كانده‌رانه‌ی ساده‌یی و ڕوونی، له مندا هێزی که‌سێتی داوه‌ری و دیاریكردن و ده‌ربڕینی ئازادیخوازانە و بێ‌دڕدۆنگی سه‌رهه‌ڵده‌دات.
(ئانا فییرلینگ Anna Fierling ) برێشت، قاوه‌چی سوپایییه‌كانی ‘داپیره دلاوه‌ر و ڕۆڵەكانی ‘ و گشت ئه‌و که‌سانه‌ی که ئەویان ده‌وره‌داوه، سات به سات فره‌تر و فره‌تر له گێژەڵۆکه‌ی جەنگی گه‌وجانه‌ی سی (٣٠) ساڵەدا ڕۆده‌چن؛ ئه‌وانیش پاڵەوانانی په‌ژاره‌گرتوو (Tragique ) نین. واته لە ناكۆكییه‌ك، که له ناخیاندایه ئاگادار نین؛ به‌ڵكو لەتەكیدا ده‌ژێن. ئه‌مه كاری منی [بینه‌ر]ە، که ئه‌م ناكۆكییه له‌واندا بدۆزمه‌وه و له ئازادی و سه‌ربه‌ستی و بێبه‌ندومه‌رجی خۆدا له به‌رامبه‌ر ئەواندا، په‌ی به كەتواری ڕەنجەڕۆیی و په‌ژاره‌ی شاراوه‌ی ئە‌وان ببه‌م.
به‌راوردی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری نێوان وێنه‌یه‌كی گرتراو، که تایبه‌تمه‌ندی په‌یوه‌ندبوونی بۆ ڕێکه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه لەتەك نواندنێكی زیندوو، که ڕێكخراوه [ که كارێكی هونه‌رییه ] ڕاست نییه. كارێك که له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی له داهێنانی شانۆیییه‌که‌وه بگره تا داهێنانی نواندنانه‌ی خۆی پاپه‌ندی ئه‌وه ده‌بینێت، که بینه‌ران لە به‌رامبه‌ر كارێكی شانۆیی له ڕێوشوێنێكی ئازادانه و سه‌ربه‌ستدا [ که لێوه‌ی دواین ] دابنێت.
ئێمه له به‌شه‌كانی دواتری لە ڕوودانی ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ی هێزی داهێنان و چۆنیه‌تی كاركردی لایه‌نی هونه‌ری، که دواتر له‌لایه‌ن خودی ‘برێشت’ە‌وه داڕێژرا، دەكۆڵینه‌وه.
به‌ڵام ئێستاکه با ئه‌م ته‌قینه‌وه به‌رچاو و ئاشكرایه‌ی وێنه‌ی ڕووداوه‌كانی گواتیمالا و هه‌روەھا ده‌رھێنانی ‘داپیره دلاوه‌ر ‘ له‌لایه‌ن تیپی ‘ بێرلینه‌ر ئێنزێمبڵ ‘مان له‌بیربێت، که له به‌رامبه‌ریدا بینه‌ران به‌ره‌و داوه‌ری سه‌ربه‌ستانه و بێبه‌ندومه‌رج هاندراون. له كاتی ده‌رھێنانی ‘ داپیره دلاوه‌ر ‘دا زۆربه‌ی ڕەخنه‌گرانی فه‌ڕەنسی، لەتەك ئه‌وه‌ی که سه‌باره‌ت بە داهێنانی نوێ له دونیای شانۆدا ڕانەھاتبوون، نه‌یانتوانی له به‌كارهێنانی شێوه باوه‌كانی لێكۆڵەرانه‌ی ڕەخنه و ڕەخنه‌گری واوه‌تر بڕۆن. ده‌بێت به‌جۆرێكی بنه‌ڕەتیتر بۆ پرسەکه بڕوانرێت، به‌و جۆره‌ی که ڕۆڵاند (بارتس Roland Barthes) له وتارێكدا به‌ناوی ‘ شانۆی بنچینه‌یی ‘ له (فرانس ئۆبزێرڤاتۆیرFrance- observateur )دا له ڕۆژی ٨ی جولا‌ی ١٩٥٤ به‌ڕۆشنی په‌نجەی بۆ ڕاكێشاوه ” دوو لایه‌نی ڕێكەوت و چاره‌نووس له‌م شانۆیییه‌دا و سه‌ربه‌ستی بینه‌ر لایه‌نی شۆڕشگێڕانه به شانۆی برێشت ده‌دات .”
وا ده‌رده‌كەوێت كه ته‌نانه‌ت له خۆرهه‌ڵاتیش ( مه‌به‌ست له ئاڵمانیای خۆرهه‌ڵاتی پێشووه.وەرگێڕ) ڕەخنه‌گرانی ئاڵمانی [ له‌به‌ر هه‌ندێ هۆ که ڕۆشنن ] له به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ‘برێشت ‘دا هه‌ست به جۆرێ نائاسووده‌یی ده‌که‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئە‌وان بینه‌رانی ئه‌وڕۆکه‌ی ئا‌ڵمانیا به‌چاكی نازده‌که‌ن؛ خەڵكانێك که ساڵانێكی دوورودرێژ ڕێڕەوی ڕیزه سه‌ربازی و پشكنینه سوپایی و خۆده‌رخستنه سه‌ربازیییكانی هیتله‌ریی سوكایه‌تی پێكردوون؛ که‌سانێك که ته‌نیا ئارەزوومەندی سه‌رگه‌رمی و هه‌ڵهاتن له كەتوار بوون و له‌به‌رئه‌وه هۆگرییان بۆ ئازادی لاوازبووه. ئاڵمانی كۆڵان و بازار بوونه‌وه‌ێكی سه‌رلێشێواوه و خۆونكردووە، پارچه پارچەبوونی بیره‌وه‌رییه‌كانی، که هێندێكیان جێی شانازین و هێندێكیان جێی شه‌رمه‌زاری. ئەو ناخۆشییه‌كی دیتووه و هێشتاکه به‌باشی نازانێت، که چۆن به‌سه‌ری هاتووه، بۆیه ئەو ده‌چێته شانۆ که تێبگات؛ یان ڕاستر بڵێین، تاوه‌كو پێیبڵێن که چۆن بیر له به‌سه‌رھات و ڕازەكانی بكاته‌وه، به‌سه‌رھاتی دوێنێی و ڕازی سبه‌ینێی. ئەو ناڕواته شانۆ که سه‌ربه‌ستانه گیان و ده‌روونی و ئه‌ندێشه‌ی ڕەخنه‌گرانه‌ی سه‌باره‌ت به‌و به‌سه‌رھات و ڕازانه په‌روه‌رده‌بكات. ڕەخنه‌گرێك له (Taegliche Rundschau )دا نووسێت ” له ڕوانگه‌ی ڕیالیزمی شۆڕشگێڕانه‌وه، به‌رهه‌مه‌كانی برێشت که‌مێك داشكێنەرانە (انحطاطانە) دێنه‌پێشچاو. داشكان له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات، که له‌سه‌ر دۆشدامان و بێتوانایی مروڤ له به‌رامبه‌ر مێژووەكەی، پێداده‌گیرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی، له شانۆیی ‘ داپیره دلاوه‌ر ‘دا، برێشت له نیشاندانی جەنگ بەھەموو سه‌رئه‌نجامه ترسێنه‌ره‌كانییه‌وه سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت …، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که سووته‌مه‌نی جەنگەکه‌ن، بێجگه له كاردانه‌وه‌ی سروشتی و خۆبه‌خۆ، كاردانه‌وه‌یه‌كی دیكەیان نییە. هیچكات له ڕووی بنۆس و به‌ڵگه‌وه به كارێك هه‌ڵناستن تاوه‌كو كاردانه‌وه‌یان لایه‌نی پۆزێتیڤ به‌خۆه بگرێت.”
هه‌روەھا له ڕۆژنامەی نوێ (Neue Zeitung )دا ئه‌مه هاتووه که “برێشت ته‌نیا به‌دبینانه بینه‌ری كاره‌سات و نەھامه‌تییه‌كانی جەنگه و هانمان ده‌دات، ئاوا بۆی بڕوانین. “
(ڤۆڵف Wolff )ی ڕەخنه‌گریش له گفتوگۆیه‌كی ئاوه‌ڵادا لەتەك برێشت داخگرانی ده‌ربڕی، که ‘ داپیره دلاوه‌ر ‘ تا كۆتایی شانۆیییه‌که، هیچ جۆره گۆڕانی به‌سه‌ردا نایێت. ئەو ده‌یویست ‘داپیره دلاوه‌ر’ له ئه‌نجامی ئه‌و سه‌ختییانه‌ی که تووشی بووبوون، هوشیار و وریابووایه‌ته‌وه، په‌ی به توانایی جیاكردنه‌وه‌ی كۆتایی هۆ و هۆكاری جنگ ببردایه و به‌شێوه‌یه‌كی لێبڕاوانه له به‌رامبه‌ر جەنگدا هه‌ڵوێستی وه‌ربگرتایه و خۆی له كۆیله‌تی جەنگ ڕزگار بكردایه. ئه‌گه‌ر داپیره دلاوه‌ر په‌روه‌نده‌ی خۆی و جەنگی له‌سه‌ر شانۆ پێشنیار بكردایه، پێش هه‌موو شتێك به واتای وازهێنالن دەبوو له په‌یبردن و هه‌ڵبژاردنی بینه‌ر؛ وازهێنان له توانایییه‌ك، که برێشت نابوویه‌به‌رده‌م بینه‌ر [ که له به‌رامبه‌ر ڕووداوه دڵته‌زینه‌كانیدا] هه‌ڵبژاردنی سه‌ربه‌ستانه‌ی خۆی بكات.
ڤۆڵف ده‌ڵێت ” پاش ده‌رھێنانی ‘ داپیره دلاوه‌ر ‘ بینه‌رانی ئاڵمانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵەوه و به‌یه‌كتر ده‌ڵێن ” به‌ڵێ ڕاسته جەنگ كاری چاره‌نووس و له‌پێش دیاریكراوه .. خۆ دورگرتن لێی له‌توانادا نییه … ناتوانرێت به‌ری پێبگیرێت” … و دووباره په‌نا ده‌باته‌وه به‌ر ناچاری و خۆشباوه‌ڕی به چاره‌نووسی خۆی.”
بینه‌رێك که هوشیاری له‌سه‌ر به‌دبه‌ختی و نەھامه‌تییه‌كانی له نائومێدی به‌ولاوه‌تر نییه؛ بینه‌رێك که چاوه‌ڕێی ده‌ستوور و فه‌رمانه؛ له كاتێكدا که ئەو به هه‌ڵبژاردن و سه‌ربه‌ستی ئاره‌زوومه‌ند ده‌که‌ن؛ ئاوەھایه بینه‌ری ئاڵمانی، که برێشت پاپه‌ند به ڕێكخستنی گفتوگۆیه‌كی زۆر دژواره لەتەك ئەودا.
شانۆی ‘برێشت’ی له پێکھاته‌ی گشتیدا له شێوه و چوارچێوه‌ی باوی شانۆی كلاسیك داده‌بڕێت، بەھەمان شێوه که له ده‌رھاتن له شێوه‌ی شانۆی پڕوپاگه‌نده‌یی و دروشمده‌رانه خۆی دوورده‌گرێت. شانۆی ‘برێشت’ی ئامرازێکه بۆ خەبات که هه‌رگیز باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به لێدان و زۆری دروشم ناباته مێشكی بینه‌ر. ئامرازی ده‌ربڕینی یه‌كسه‌ره و دڵنیایی و هوشیارانه، ئامرازێكی هونه‌رییه، له چوارچێوه‌ی دونیایه‌كی هه‌ستپێكراو و كەتواریدا، واتا و چەمكی هه‌یه. دونیایه‌ك که ده‌بێت بگۆڕدرێت. ئه‌م گۆڕان و هه‌ڵگێڕانه‌وه‌یه پێویست و ناچارییه. دونیایه‌ك که ته‌نیا له‌م ئاڵوگۆڕەدا ده‌كرێت هه‌ستیپێبكرێت. به‌ڵام چۆن چۆنی شتێك که نایبینین، شتێك که پێمانه‌وه نووساو و چەسپێندراوه، شتێك که باشه و به‌رژەوه‌ندی ئەو هه‌روه‌ك شتێكی سروشتی و خێزانیی یان شتێكی ددانپیانراو و له چاره‌نووسراو پێمانده‌ناسرێت، ده‌بێت بگۆرَین ؟
” هه‌رگیز له به‌رامبه‌ر ڕووداوی ڕۆژانه‌دا نه‌ڵێن : سروشتییه … بۆئه‌وه‌ی هیچ شتێك وه‌ك جێگیر و نه‌گۆڕ ھەژمارنەكرێت”، ئاوەھایه تێڕوانیی ڕێنوێن ‘ ناوازە و بنەما ‘. هه‌ر ئاواشه له شانۆی ‘برێشت ‘دا، به‌خۆگریی و ددانبه‌خۆداگری و هه‌وڵوكۆششی هه‌میشه‌یی لێواره‌كانی ‘ ئاسایی و باوی ‘ ڕووپۆشی كەتوار هه‌ڵده‌درێنه‌وه و له‌به‌رچاوی واقووڕماو و به‌شداریی و هه‌ڵبژاردنی سه‌ربه‌ستانه‌ی ئێمه داده‌نرێن. واژەی ( نامۆبوون Verfremdung)، که ئێمه له فه‌ڕەنسه به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر وه‌رمانگێڕاوه و به‌رده‌وام ‘برێشت’ له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێت، بەھیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌رھێنان و دیمه‌نڕازانه‌وه له به‌رامبه‌ر ڕێسای باو و كۆنه‌ی شانۆی ئاڵمانی نییه، به‌ڵكو شتێکه ده‌بێت له داهێنانی شانۆی ‘برێشت’ی‌دا بۆ ڕەگوڕیشه‌ی بگه‌ڕێیت.
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك که ته‌نانه‌ت له بزووتن و شوێنگۆڕكێی خۆیشیدا، بریتییه له كۆمه‌ڵێك ناكۆكی و له ئه‌نجامی لەیەكدابڕانی به‌رده‌وام لەتەك خۆیدا، هه‌روه‌ك زنجیره‌یه‌ك له ئه‌زموونی ناسێنراو پێمان، که له دژی ئه‌زموونی خۆیشی مۆڵەت و بواری به‌شداریكردن ده‌دات. ده‌بێت جێی ئه‌م كایه‌یه له ده‌رھێناندا له‌به‌رچاوبگیردرێت. به‌و واتایه‌ی که ده‌بێت لەتەك نواندندا “دووری” بگیردرێت، ئه‌گه‌ر خواست و نیازی ئێمه له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م ناكۆكییه بێت و ئه‌م پرسە نه‌ك ته‌نیا له ده‌رھێناندا، به‌ڵكو ده‌بێت له نووسینەکه‌شدا له‌به‌رچاوبگیرێت. ماوه‌ی نێوان نووسه‌ر و به‌سه‌رھاتێك که ده‌گێڕدرێته‌وه، دووری یان كایه‌ی ( هه‌روه‌ك برغو و سه‌مونه‌ی ده‌زگه‌یه‌ك، که بواری كایه‌یان هه‌یه) نێوان به‌سه‌رھات و ئه‌كته‌رێك که به‌بزووتن و دوان گێڕەڕەوه‌ی ئه‌و به‌سه‌رھاته‌یه، دووری نێوان ده‌رھێنان و بینه‌رێك که وه‌ریده‌گرێت. دواجار له‌گشت ئه‌مانه گرنگتر، شێوازێك که بینه‌ر ڕووداوه‌كانی به‌سه‌رهاته‌که له نواندنی شانۆییدا به‌شێوه‌یه‌كی زیندوو و چالاك وه‌رده‌گرێت، ڕووداوی به‌سه‌رھاتێك که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی لەتەك بینه‌راندا هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی که قسه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی مرۆیی و په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤەكانە.
برێشت نه بۆ خۆشی و چێژی که‌سیی خۆی ده‌نووسێت، نه بۆئه‌وه‌ی
په‌یامێك به‌دونیا بگه‌یێنێت و نه نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه، که كۆمه‌ڵێك له نزیكانی له به‌رهه‌مه‌كانی ئەو جۆره “په‌رتووكێكی پیرۆز” چێبكەن. ئەو بۆ بینه‌رێك ده‌نووسێت، که له په‌یوه‌ندێكی توندوتۆڵدایه لەتەك ئەو و پرسی كاری ئەودایه، تاوه‌كو ئەو بگاته پاپه‌ندی هه‌ڵبژاردن و سه‌ربه‌ستی، که ته‌نیا مسۆگه‌رکه‌ری ئه‌م ئاڵوگۆڕ و هه‌ڵگێڕانه‌وه ئه‌گه‌رییه‌ی دونیادایه.
(1) فیلۆسۆفی سه‌رده‌می كۆن، بریتییه له گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشت و پشتگردنه بڕیارنامه كۆمه‌ڵایه‌تیی و بیرۆکه گشتییه‌كان و بنچینه ڕەوشتییه زاڵەكانی نێو كومه‌ڵگه.
وه‌رگێڕ له فەرەنسییه‌وه: صدرالدین زاهد
وه‌رگیراو له: گۆڤاری (فصل تئاتر) ژماره ٦ی هاوینی ١٩٩٨ .
* ئه‌م گفتوگۆیه له په‌ڕتووكی ‘ بیركردنه‌وه گۆڕانه ‘دا چاپكراوه، که له‌لایه‌ن نێوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی (مارو)وه له ساڵی (١٩٩٨)دا به‌بۆنه‌ی سه‌ده‌مین ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی ‘برێشت’ە‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، لێره‌دا وه‌رگێڕانی هێندێك له‌و گفتوگۆیه پێشکه‌ش ده‌که‌ین.