تـــــــــزار
بێرتۆڵد برێشت
و. له فارسییه‌وه: هەژێن
له‌تەك ئەوان
به زاری تفه‌نگ و قامچی
له يه‌كشه‌ممه‌ی خوێناویا
دوابوو.
پاشان
له‌تەك ئەوان
به زمانی تفه‌نگ و قامچی
گشت ڕۆژانی هه‌فته
گشت ڕۆژانی كار
جه‌لادی شایستەی گه‌ل
دوا.
خۆری گه‌لان
په‌رستيارانی خۆی سووتان.
فێرگه‌ری گه‌وره‌ی جيهان
مانيفێستی كۆمونيستی فه‌رامۆشكرد.
هوشمه‌ندترين شاگردی لێنين
مستی كوتايه ناوده‌می ئەو
له لاويدا كارامه و چالاك بوو،
به‌ڵام له پيريدا بێبه‌زه‌يی
ئه‌وه‌ی ببێته خوا
گه‌وج ده‌بێ .
*****
تای ته‌رازوو لاره‌سه‌نگه
له تای دیكەی ته‌رازوودا،
هوشياری
داده‌نێن،
وه‌ك سه‌نگی پێويست، بۆ هاوتايی،
دڵڕه‌قی
ده‌خه‌نه‌سه‌ری.
په‌رستياران له خۆ ده‌پرسن :
چی هه‌ڵه‌بوو ؟
خوا ؟ يان نزا ؟
ئه‌ی ئامێره‌كان ؟
ئه‌ی سه‌ركه‌وتنی دره‌خشان ؟
ئه‌ی ساوای بێنان ؟
ئه‌ی هاواری ترسی نه‌بيستراوی
هاوڕێيانی له‌خوێناگه‌وزاو ؟
ئه‌وی كه فه‌رمانی گشت شتێكی دا.
گشت كاره‌كانی ڕانه‌په‌ڕان.
به‌ڵێنی سێويان دابوو
به‌ڵام هه‌تا هه‌واڵێ له نانیش نیيه.
*****
خوا له بۆگه‌نبووندايه.
په‌رستياران
ئاوا به چێژەوە
له سنگیان ده‌ده‌ن
هه‌روه‌ك له سمتی ژنانيان.
*****
بۆ كشتی گه‌نمی زستانی
شاره‌زای زۆر به‌كارده‌گرن
ئايا ده‌بێ، بينای سۆشياليزم
به‌هۆی هه‌ندێكه‌وه
له تاريكیدا
له‌سه‌ريه‌ك ڕۆ‌نرێ ؟
ئايا ڕابه‌ر
مرۆڤه‌كانی ژێر سايه‌ی خۆی
له‌تەك خۆی ده‌كێشێته لوتكه‌يه‌ك
كه ته‌نيا خۆی ده‌يناسێ؟
مرۆڤەكانی ژێر ڕابه‌ری
لایەنیكه‌م به‌هۆی ئامارەوە
ڕابه‌ریده‌كه‌ن،
بەو ڕێگه‌يه
يا خۆیان ده‌ستبه‌كارده‌بن،
يا مۆڵه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن.
لێرەدا مه‌به‌ست لە هه‌ڵسه‌نگاندنی ميژوويی ستالین نیيه و به‌هۆی ونبوونی فاكته‌كانەوه، ناتوانرێت به‌م كاره هه‌ستين. به‌ڵام ده‌بێت ئۆتوريته‌ی ئه‌و بۆ قه‌ره‌بووكردنی زيانه‌كانی ئۆلگوبوونی ئه‌و، له‌نێوببرێت. (و. فارسی)