دیمانە لەتەك ‘ ڕێگینە لوتس Regine Lutz’ لەبارەی ‘بێرتۆڵد برێشت’ەوە
و. له فارسییه‌وه: هەژێن
ئه‌م دیمانەيه له په‌ڕتووكی ” بيركردنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه” چاپكراوه، كه له‌لايه‌ن نێوەندی بڵاوكردنه‌وه‌ی ‘ مارو ‘وه له‌ساڵی (١٩٩٨)دا به‌بۆنه‌ی سه‌ده‌هه‌مين ساڵڕۆژی له‌دايكبوونی برێشت’ە‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، لێره‌دا وه‌رگێڕانی هێندێك له‌و دیمانەيه پێشكه‌ش ده‌كه‌ين …
ڕێگينه لوتس ٢٢ی دێسه‌مبه‌ری ١٩٢٨ له بازڵ/ سویسرا له‌دايكبووه، پاش وه‌رگرتنی ديپلۆم، ساڵی ١٩٤٧ له شانۆی زوريخ وه‌ك شاگردێك ده‌ستبه‌كاربووە و بۆ نواندنی سەرلەنوێی شانۆيی “سه‌روه‌ر پونتيلا و كۆيله ماتی” له‌ساڵی ١٩٤٨دا بۆ ڕۆڵ‌بينين تێيدا بانگه‌واز كرا. كاركردنی له‌م ساڵه‌وه ھاوكاتی بنياتنانی شانۆی ‘بێرلينه‌ر ئێنزێمبل’ له‌ته‌ك برێشت ده‌ستیپێكرد و تاوه‌كو ساڵی ١٩٦٠ درێژه‌ی كێشا. ڕێگينه ڕۆڵی جۆراوجۆری له شانۆنامە‌كانی برێشت’دا گێڕاوه : یڤێته (Yvette ) له شانۆيی ‘داپيره دلاوه‌ر و نه‌وه‌كانی’، ئێڤا (Eva ) له ‘سه‌روه‌ر پونتيلا و كۆيله ماتی’، ڤێرگينيا (Verginia ) له ‘ژيانی گاليله’، پۆلی (Polly ) له ‘ئۆپێرای سێ عانەیی’دا. برێشت شانۆيی ‘ته‌پڵه‌كان و ترۆمپێته‌كان Pauken und Trompeten ‘ی له‌به‌ر ئەو ده‌رهێنا و ڕۆڵی ڤيكتۆريای دايه ئەو. هێربەرت ئيهرينگ (Ihring Herbert) له‌باره‌ی ڕۆڵی ‘ڕێگينه’وە له‌م شانۆيیيه‌دا ده‌ڵێت “هيچكات (ڕێگينه لوتس)م ئاوا ئاسووده و زيندوو له ڕۆڵگێڕاندا نه‌ديتبوو، كه له ڕۆڵی ‘ڤيكتۆريا’دا ديتم”. ساڵی ١٩٦٠ ‘ڕێگينه لوتس’ بۆ كاركردن له‌ته‌ك ڕۆدۆڵف نۆوڵته (Rodolf Noulte ) چووه بێرلين و پاشان وه‌ك ئه‌كته‌ری ميوان له شانۆكانی مونيخ، برێمن، ڤوپێرتاڵ، كاسڵ، زوريخ ده‌ستیبه‌كاركرد. ڕێگينه له‌پاڵ كاری شانۆگه‌رییدا له تێله‌فزيۆنیشدا سه‌رقاڵی ڕۆڵگێڕان بوو. ساڵی ١٩٦٨ بۆ كاركردن چووه لای ‘فريدريش ديورنمات Friedrich Durrenmatt ‘ و ‘ڤێرنه‌ر دوگلين Werner Duggelin ‘ له بازڵ. ساڵی ١٩٧٠ لەتەك دكتۆرێك هاوسه‌رییكرد و له‌پاڵ كاری شانۆگه‌ریدا وه‌ك به‌رده‌ستی دكتۆر هاریكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد. پاش مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ساڵی ١٩٨٣دا دووباره سه‌رقاڵی كاری شانۆگه‌ری و ڕۆڵ‌بينين له زنجيری تێله‌فزيۆنیدا بووه‌وه. ساڵی ١٩٩٣ په‌رتووكێكی به‌ناوی “ئه‌كته‌ریی، جوانترين پيشه ” schonste Beruf Schauspieler der” بڵاوكرده‌وه، كه مه‌به‌ستی هاریكاری ئه‌كته‌ره لاوه‌كان بوو. له ساڵی ١٩٩٥دا وه‌ك فێرگه‌ر له فێرگه‌ی ئاكاديميكی ‘شانۆی بايێرن BayeriscenTheaterakademie’ ده‌ستی بە وانه وتنه‌وه كرد.
– له ساڵی ١٩٤٧دا كه برێشت گه‌ڕايه‌وه ئۆروپا، ئێوه له سويسرا لەتەك برێشت ئاشنابوون. له‌و ساڵانه‌ی ئاواره‌يیدا به‌بێ برێشت بۆ يه‌كه‌م جار شانۆيیه‌كانی ‘داپيره دلاوه‌ر و نه‌وه‌كانی’ ، ‘ مرۆڤی باش سزێچوان’ ، ‘ ژيانی گاليله’ ، له زوريخ ده‌رهێنران، ئێوه ئه‌و كات ئه‌كته‌رێكی لاو بوون، يه‌كه‌مين به‌رخوردتان لەتەك برێشت چۆن بوو؟
ڕێگینە لوتس : له ئاياری ١٩٤٨دا، ئه‌و كات كه من له فێرگه‌ی ئه‌كته‌ری زوريخ خوێندكاربووم، برێشت منی له نواندنی شانۆنامەيه‌كدا ديتبوو و شێوه ڕۆڵبينينی منی په‌سه‌ندكردبوو، به تێله‌فون ئاگادار كرام، كه برێشت ده‌يهه‌وێت له‌ته‌ك مندا ئاشنابێت. من چوومه لای ئەو، برێشت و شانۆنووس ‘ كورت هيرشفێلد – Kurt Hirschfeld ‘ له‌وێنده‌رێ بوون. برێشت په‌ڕه‌كاخه‌زێكی ته‌نك، كه هۆنراوه‌يه‌كی درێژی تێدا نووسرابوو، بە من دا و ده‌بوو من بيخوێنمه‌وه. من فره هه‌وڵمدا، كه به‌جوانی بيخوێنمه‌وه، كاتێ كه خوێندنه‌وه‌كه‌م ته‌واو بوو، برێشت سه‌يرێكی كردم و وتی ” ده‌توانيت ئه‌مه وه‌ك كه‌سێك بخوێنيته‌وه، كه له سه‌راپای ژيانیدا هۆنراوه‌ی نه‌ديتبێت” ، من ده‌ستبه‌جێ وه‌ك كه‌سێك، كه زيره‌ك نیيه و نازانێ بخوێنێته‌وه، كاره‌كه‌م ئه‌نجامدا. به‌ڵام تاكو خوێندنه‌وه‌كه‌م ته‌واوكرد، هه‌ندێ سه‌ختبوو بۆم. برێشت سه‌رێكی بادا و وتی ” باشه”. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم، كه ئەو به‌خۆی خوێندنه‌وه‌ی شتێكی به‌سه‌رمندا نه‌سه‌پاند. ئەو زۆر سه‌ير و سه‌رنجڕاكێشه‌رانه لە منی نواڕی، من سه‌رنجی ئونيفۆرمه خاكی و ده‌رپێ كورته‌كه‌ی، كه له هاويندا پۆشيبووی و ڕيشی نه‌تاشراو و سيگاره‌كه‌يم ده‌دا، هه‌موو شتێك خه‌نده‌ئاوه‌ر ده‌هاته پێشچاو. ئەو كارێكی ئاوای نه‌كرد، كه من پێموابێت له‌به‌رامبه‌ر مرۆڤێكی هه‌ڵكه‌وته‌ی ئه‌م سه‌ده‌یەدا ڕاوه‌ستاوم. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه، من له‌به‌رامبه‌ر ئەودا هيچ سڵمنه‌ده‌كرده‌وه.
– برێشت پێشتر شانۆنامەيه‌كی ده‌رهێنا، كه سه‌رنجی ئێوه‌ی ڕانه‌كێشا، ده‌توانن ئه‌مه زياتر ڕۆشنبكه‌نه‌وه ؟
ڕێگینە لوتس : ساڵی ١٩٤٨ ‘ڕۆژه‌كانی كۆمون’ی پرۆڤه‌ده‌كرد، به‌منی گوت كه ڕۆڵی ‘ مادام كابێت -Madame Cabet ‘ ده‌گێڕی، ژنێكی په‌نجا ساڵه. من په‌شێوام، هه‌ستامه‌وه و وتم: به‌ڵام ئه‌و پيرە ژنه ! برێشت ئه‌و كات ڕێك په‌نجا ساڵه بوو، به‌شه‌رمه‌وه بزه‌يه‌ك گرتی.
– ئێوه له سه‌ره‌تاوه به‌شێوه‌يه‌كی گشتی له برێشت ڕازینه‌بوون، چی بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه پاشان پێشنيارەكەی په‌سه‌ندبكه‌ن و بچنه ‘بێرلينه‌ر ئێنزێمبل ‘ ؟
ڕێگینە لوتس : من هه‌ڵبژاردنێكی دیكەم له‌به‌رده‌مدا نه‌بوو، له سه‌رده‌می مناڵيمه‌وه هه‌ميشه ويستوومه ئه‌كته‌ری شانۆ بم، پاش ئه‌وه شانۆی زوريخ بۆ من جوانترين و باشترينی شانۆكان بوو. به‌ڵام له فێبريوه‌ری ١٩٤٩دا، كه‌سێك به منی وت “تۆ ڕه‌نگێكی بچووكی بۆ ته‌واوی شانۆيه‌كی گه‌وره و زۆريش سوودت لێوه‌رناگيرێت” ، تا ئه‌وه‌ی ڕۆژێك نامه‌يه‌كم له ’برێشت’ە‌وه پێگه‌يشت، كه بانگه‌وازی كردبووم بۆ كاركردن له ‘ بێرلينه‌ر ئێنزێمبل’. منيش تێله‌گرافم بۆ كرد، كه من ڕازيم و دێم.
– يه‌كه‌مين كارايی ‘ بێرلينه‌ر ئێنزێمبل ‘ له‌سه‌ر ئێوه چی بوو ؟
ڕێگینە لوتس : من ئه‌ندامانی تيپه‌كه‌م له پرۆڤه‌ی ‘داپيره دلاوه‌ر’دا بينين كه هه‌ر كه‌سه ڕۆڵی ئه‌كته‌ره‌كه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌گێڕا. ئێمه گشت لەتەك یەكدی هه‌ستمان به‌خۆشی ده‌كرد. به‌تايبه‌ت پاش سه‌ركه‌وتنێكی وره‌به‌خش كه برێشت و ‘هێلينه ڤايگل’ له ده‌رهێنانی ‘داپيره دلاوه‌ر’دا له‌سەر ( شانۆی ئاڵمانی Theater Deutsche) به‌ده‌ستيانهێنا. من ده‌مزانی كه لەتەك كه‌سانێكی به‌ناوبانگ كارده‌كه‌م، به‌ڵام نه‌مده‌زانی كه ئێمه دواجار مێژووی شانۆ ده‌نه‌خشێنين.
– ئێوه له ‘سه‌روه‌ر پونتيلا و كويله ماتی’دا، سه‌ره‌تا له زوريخ و پاشان له بێرلين ڕۆڵتانگێڕاوه، چ جياوازیيه‌ك هه‌بوو له نێوان ئه‌م دوو ده‌رهێنانه‌دا ؟
ڕێگینە لوتس : بۆ من جياوازی نه‌بوو، به‌ڵام من له بێرلين جۆرێكی دیكە ڕۆڵمدەگێڕا، وزه‌يه‌كم تێدابوو، كه كه‌س چاوه‌ڕێی لێ نه‌ده‌كردم، ده‌رهێنان له بێرلين به‌گشتی شێوه‌ی هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی به‌خۆوه‌گرت. پرۆڤه‌كان وه‌ك پرۆڤه‌كانی ‘ داپيره دلاوه‌ر’ ئه‌نجامنه‌دران. له‌نێوان ‘ئێريش ئێنگل Erich Engel ‘ و برێشت’دا لەيەكتێگه‌يشتن نه‌بوو، به‌تايبه‌ت له‌سه‌ر پۆشاكی شانۆيیيه‌كه. برێشت له‌باره‌ی پۆشاكه‌كانه‌وه ڕاستیده‌كرد، چونكه ده‌يويست ئه‌و شتانه‌ی كه له هۆشیدا بوون، بيانناسێنێت و بيانهێنێته سه‌رته‌ختی شانۆ.
– ده‌رهێنانی (فێركار / پەروەردگار Der Hofmeister ) به يه‌كێك له كاره جوانه‌كانی تيپی بێرلينه‌ر ئێنزێمبل ناسراوه، چ شتێكی تايبه‌ت له‌م ده‌رهێنانه‌دا هه‌بوو؟
ڕێگینە لوتس : يه‌كێك له سه‌رنجڕاكێشیيه‌كان كه له‌م شانۆيیيه‌دا هه‌بوو، لاوی ئێمه بوو به‌گشتی. برێشت لەتەك پێشنياری سه‌ره‌تای شانۆيیيه‌كه، به‌وردبينی و پارێزه‌وه كاری له‌ته‌كدا ده‌كردين. گشت به‌شه‌كانی ڕوونده‌كرانه‌وه و له‌م باره‌وه چه‌ندين كاتژێر كاتمان به‌سه‌رده‌برد، هه‌رواش من له‌ماڵه‌وه چه‌ندين كاتژێر له‌سه‌ر ڕۆڵه‌كه‌م كارمده‌كرد، ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆڵه چی ده‌خوازێ و چی ده‌خاته ڕوو. (فريدريش لوفت Friedrich Luft)ی ڕه‌خنه‌گر، قسەكانی خۆی به‌م جۆره ده‌ستپێكرد : ” شتێكی ته‌واو بوو ” هه‌رواش بوو.
– ئێوه كاراكته‌ری برێشت’تان چۆن بينی؟
ڕێگینە لوتس : ئەو كه‌سێكی شه‌رمن بوو، له‌م شه‌رمنۆكیيه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن سوودی وه‌رده‌گرت. زۆر دڵخۆش ده‌بوو، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ته‌كيدا ڕۆشبیرانه قسه‌ی نه‌كردبا. ئەو فره به‌هۆگریيه‌وه له‌باره‌ی هه‌ر شتێكه‌وه ده‌دوا و ئێمه‌ش له‌م باره‌وه زۆر پێده‌كه‌نين. ئه‌مه بۆ ئەو وه‌ك سه‌ره‌تايه‌كی نوێ بوو له ته‌واوی فه‌لسه‌فه‌يه‌ك، كه ئێمه‌ی پێ ڕێنوێنی ده‌كرد.
– لۆمه‌ی برێشت’يان ده‌كرد، كە ئەو به‌هره‌كێشی له هاوكارانی دەكرد، لەتەك ژنان خراپ ده‌جووڵايه‌وه، بۆچوون و نووسينی كه‌سانی دیكەی به‌نێوی خۆيه‌وه بڵاوده‌كرده‌وه، ئێوه له نزيكه‌وه له‌ته‌ك برێشت’دا كارتانده‌كرد، لەم بارەوە ڕبۆچوونتان چیيه؟
ڕێگینە لوتس : ئه‌مانه درۆن ، ئه‌و ژنانه و ‘ ئێليزابێت هاوپتمان Hauptmann Elisabeth ‘ له ڕووی ڕۆشنبيریيه‌وه له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون، كه برێشت بتوانێت له‌وانه‌وه شتێك فێرببێت. ئه‌مه شياوی تێگه‌يشتن نیيه و ڕاست نیيه. له ڕاستیدا ئەو داهێنه‌ری گه‌لكاری بوو و هيچ كه‌س نه‌يده‌ويست مل به‌م كەتوارە بدات، ده‌هه‌يه‌ك پێش ئه‌وه‌ی له ئاڵمان گه‌لكاری ببێته باو، ئەو ده‌ستیپێكردبوو، له كاتی پرۆڤه‌دا ڕه‌خنه و پێشناری، ده‌گرت و دەكرد. ئەو هه‌ميشه ده‌يگوت : ” قسه مه‌كه‌ن، كار بكه‌ن” ئه‌مه شێوه‌ی په‌يوه‌ندی هه‌ميشه‌يی ئەو بوو. پێموايه شتێك كه ژنه‌كانی ئازار ده‌دا ئه‌وه بوو، ئەوان ده‌يانويست كارێك ئه‌نجامبده‌ن، كه باوه‌ڕيان پێینه‌بوو، برێشت ڕێی له‌و كارانه ده‌گرت.
– ئێوه ئه‌كته‌رێكی لاو بوون و برێشت هۆگریی بۆ ئێوه نيشانده‌دا.
ڕێگینە لوتس : ئەو له زوريخ پياوێكی به‌ته‌مه‌ن بوو، هه‌روا له ‘بێرلين’يش. كاتێ كه من له ‘ فێركار/ پەروەردگار ‘دا ڕۆڵمده‌بينی، هۆگریی بۆ من ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش سروشتی بوو. ئه‌م هاوه‌ڵیيه لەتەك كه‌مێك به‌رخورد به‌رده‌وام هه‌بوو. هه‌رچه‌نده ده‌يتوانی به جۆرێكی دیكەش بێت. به‌ڵام پێويسته پێتانبڵێم كه ئەو هه‌ميشه پاكترين كه‌س نه‌بوو. هاوه‌ڵیی ئێمه له چوارچێوه‌ی كاركردندا بوو، من له‌ته‌ك ئەو زۆر كارمكرد. له شانۆيی ‘مرۆی باش سزێچوان’دا ده‌بوو من له ڕۆڵی ‘هانۆڤێرHannover )دا ڕۆڵی سه‌ره‌كی بگێڕم، كه ئه‌نجامنه‌درا، له ‘داپيره دلاوه‌ريش’دا هه‌ر پێكه‌وه كارمانده‌كرد و ئەو پێیده‌گوتم: كه بۆ ڕۆڵی ‘ داپيره دلاوه‌ر’ منی له‌به‌رچاو بووه. به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی من ئه‌و ڕۆڵه له‌سه‌ر شانۆ بگێڕم. ئێمه له‌ته‌ك یەكدیدا په‌يوه‌ندیيه‌كی زۆر نزيكمان هه‌بوو، كاتێك كه من له بۆ كه‌سێكی دیكه هۆگریيم نيشانده‌دا، ئەو به‌دڕه‌فتاری ده‌كرد و وه‌ك لاوێكی خوێندكار ئیرەیی ده‌برد. جارێكيان ئەو به‌جۆرێ له ده‌رگه‌ی ژووری خۆگۆڕينی دا، كه گشت شتومه‌كه‌كان كه‌وتنه‌خواره‌وه.
– برێشت شانۆنامەیە‌كی بۆ ئێوه نووسی، تا چ ڕاده‌يه‌ك لەلاتان په‌سه‌ندبوو. ئه‌ويش شانۆيی ‘ توراندۆت Turandot ‘ بوو.
ڕێگینە لوتس : من له ڕێی ‘شيلله‌ر’ە‌وه به‌و شانۆيیيه ئاشنابووم. پاشان بيرمكرده‌وه، كاری برێشت تاقه‌تپڕوكێنه. كاتێك كه من و ‘هێلينه ڤايگل’ چووبووينه نه‌خۆشخانه بۆ سه‌ردانی ئەو ئه‌مه‌مان پێگوت، هه‌ڵبه‌ته ئەو كه‌مێك بەوە دڵگرانبوو و گوتی : ده‌بێت جارێكی دیكە له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه كاربكه‌م. كاتێك كه له نه‌خۆشخانه هاتينه‌ده‌ره‌وه، ‘هێلينه ڤايگل’ پێیوتم: له‌م سه‌ده‌يه‌دا ته‌واوی ژنان به ئاواته‌وه‌ن برێشت شانۆيیيان بۆ بنووسێت، تۆش ده‌ڵێيت، كه تاقه‌تپروكێنه؟ به‌ڵام من هێشتاكه به تاقه‌تپڕوكێنی ده‌زانم و ڕۆڵم تێدانه‌گێڕاوه. ئه‌م به‌رهه‌مه به‌ناوبانگه‌ش نه‌بووه يه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی برێشت.
– ئێوه باسی ‘هێلينه ڤايگل’ تان كرد. ئەو له گه‌شه‌ی كاری برێشت’دا چ كارايیيه‌كی هه‌بوو ؟
ڕێگینە لوتس : هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ‘هێلينه ڤايگل’ بۆ من مرۆڤێكی خوێنشيرين بوو، من پێموابوو كه برێشت مامۆستای من و پياوێكی گه‌وره‌يه و ‘هێلينه ڤايگل’ی له‌پشته، هه‌ڵبه‌ته ئەويش سه‌ره‌تا به‌پێی تێڕوانينه‌كانی برێشت ڕۆڵینه‌ده‌گێڕا، من پڕۆڤه‌ی شانۆيی ‘ دايك’، كه ’هێلينه ڤايگل’ ڕۆڵی تێيدا ده‌گێرا بينيبوو، به‌م بۆنه‌وه پێموايه له‌نێوان شێوازی كاركردنياندا دووریيه‌كی فراوان هه‌بوو، چونكه ئه‌مه به‌پێی تێڕوانينی برێشت نه‌بوو، ئێمه زۆر به فره‌زانیيه‌وه له‌م باره‌وه گالته‌مانده‌كرد. به‌ڵام له ڕاستیدا ‘هێلينه ڤايگل’ كه‌سايه‌تیيه‌كی گه‌وره بوو، بۆ ئێمه وه‌ك سه‌رپه‌رشت وابوو.
– ئێوه به‌زۆری له‌ته‌ك ‘هێلينه ڤايگل’ ڕۆڵتانگێڕاوه، بۆ نموونه له شانۆيی ‘ تفه‌نگه‌كانی خاتوو كاڕاڕ Gewehre der Frau Carrar Die’دا. ئێوه ڕۆڵێكتان هه‌بوو، كه لێی ڕازینه‌بوون و ده‌تانويست بێرلينه‌ر ئێنزێمبل به‌جێهێڵن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا برێشت چ كاردانه‌وه‌يه‌كی نيشاندا؟
ڕێگینە لوتس : به‌ڵێ، من ده‌مويست ئه‌وێ به‌جێهێڵم، چونكه نه‌مده‌زانی له چ تيپێكی شانۆيیدا كارده‌كه‌م. من ده‌مويست بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئاڵمانی خۆرائاوايی تا فره‌تر ڕۆڵبگێڕم، پێشتر ئێمه له ‘بێرلينه‌ر ئێنزێمبل’ ساڵی شانۆيه‌كمان ده‌نواند، من چه‌ندجار ويستم ئه‌وێنده‌رێ به‌جێهێڵم، به‌ڵام هه‌ر له‌وێنە مامه‌وه. جارێكيان برێشت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌ته‌ك مندا بووه هه‌رای و به‌سه‌رمدا هاواریكرد، كه من چيمده‌وێتن، من له هيچ شوێنێكی دیكە ئه‌و شتانه‌ی كه له‌لای ئەو فێر ده‌بم، ناتوانم به‌ده‌ستبھێنم و هه‌روه‌ها له‌هه‌ر شانۆيه‌كی دیكەدا وه‌ك شاگردێك دەبم. به‌ڵام پاشان شانۆيی باشتر هاتنه به‌رۆ و من ڕازیبووم.
– له‌دوا پرۆڤه‌كانی ‘ ژيانی گاليله ‘دا ئێوه‌ش ڕۆڵتان هه‌بوو، ده‌توانن شێوه‌يه‌ك له چۆنيه‌تی ئه‌م كاره بخه‌نه پێشچاومان ؟
ڕێگینە لوتس : ئێمه ڕۆژانه ته‌نيا دوو كاتژێر پرۆڤه‌مانده‌كرد، ئه‌مه ئاسايی نه‌بوو، ئێمه هه‌ميشه دره‌نگ ده‌ستبه‌كارده‌بووين و زوو كۆتاييمان پێدەھێنا. ڕۆژێك پێش ده‌ستپێكردنی پرۆڤه، ئەو هاته كنم و پرسی “ده‌ته‌وێت چۆن ڕۆڵی ‘ڤێرگينيا’ بگێڕیت، وه‌ك هه‌ر كيژێكی لاو، يان خۆت له‌جێی ‘ڤێرگينيا’ ڕۆڵ بگێڕی ؟ “. له‌یادمه كه من فره چاك له‌باره‌ی وه‌ڵامه‌كه‌مه‌وه بيرمكرده‌وه و وتم: ڕۆڵی ڤێرگينيا. وه‌ك كيژی كه‌سێكی هۆشمه‌ند ‘ گاليله’ ده‌گێڕم، ئەو بێده‌نگ بوو، هيلاك و تووڕه‌ی كار بوو، ئەو له‌شوێنی ده‌رهێناناندا مايكرۆفۆنێكی هه‌بوو، چونكه كه‌متر ده‌هاته سه‌ر ته‌ختی شانۆ. ئێمه زۆر به وريايیيه‌وه پێكه‌وه كارمانده‌كرد. دوا پڕۆڤه‌ی من شانۆيی ‘ ژيانی گاليله ‘ نه‌بوو، به‌ڵكو له شانۆيی ‘ بازنه‌ی گه‌چينی قه‌فقازی’دا ڕۆڵمده‌بينی. دوايين به‌رخوردم له‌ته‌ك برێشت’دا ده‌توانم وه‌بيربێنمه‌وه، ئەو به مايكرۆفۆن منی له‌سه‌ر شانۆ بانگ‌كرد و من چوومه خواره‌وه بۆ لای ئه‌و، ئەو گوتی: پێويست به‌ڕازانه‌وه و خۆلولدان ناكات، ئێوه ته‌نيا ڕۆڵی خۆتان ده‌ربێنن، به‌ڕاده‌ی پێويست له پۆشاكی ڕۆڵبينيندا ڕازاوه و له‌به‌رچاويت. ئه‌مه دوايين واژه‌ی ده‌رهێنه‌رانه‌ی ئەو بوو بۆ من. له‌دوا وتووێژدا كه به‌خۆی له‌ته‌ك مندا كردی، زۆر ته‌نيا و دڵته‌نگ هاته‌پێشچاوم، له‌پر ويستم ده‌ستی ماچكه‌م، به‌ڵام خۆم كێشایه‌وه دواوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌مده‌ويست ئه‌وانی دیكە به‌من پێبكه‌نن، ئه‌مه دوا ديدار بوو.
– له‌باره‌ی مه‌رگی ئەوه‌وه چ بيره‌وه‌ریيه‌كت هه‌يه؟
ڕێگینە لوتس : دوو سێ ڕۆژ پاش پرۆڤه‌ی ‘بازنه‌ی گه‌چينی قه‌فقازی’ بوو، من به‌يانی تازه له‌خه‌و ڕابووبووم، كه يه‌كێك له هاوكاره‌كانمان ئه‌م هه‌واڵه‌ی بۆ هێنام، سه‌ره‌تا باوه‌ڕمنه‌كرد، پاشان چوومه ‘ئێنزێمبل’، كه هه‌مووان له‌وێنه بوون، من فره گريام، ‘ باربارا ‘ كچی برێشت پێیوتم ” تۆ بۆت نیيه بگريت، ئێمه ده‌بێت كاره‌كه‌مان درێژه پێبده‌ين”. من مامۆستاكه‌مم له‌ده‌ستدابوو، مامۆستايه‌ك كه ئيدی هيچكات ناتوانم كەسی وه‌كی ئەو په‌يدا بكه‌مه‌وه. ساڵی دواتر لەتەك شانۆنووسێكدا ‘فريدريش ديورنمات’ كارمكرد، كه چاك پێكه‌وه ڕاهاتين، به‌ڵام هيچ كات ئه‌و په‌يوه‌ندیيه‌ی كه له‌ته‌ك برێشت’دا هه‌مبوو له‌ته‌ك ئەودا په‌يدامنه‌كرد.
– گرنگترين شتێك كه له برێشت’ە‌وه فێربوون، چی بوو؟
ڕێگینە لوتس : ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی كه من به‌خۆشحاڵیيه‌وه به خوێندكاره‌كانمی ده‌ڵێمه‌وه، شێوه ده‌رهێنانی برێشت’ە، ئه‌وه‌ی كه چۆن به پێشنياره‌كانی ئه‌كته‌ری ڕێنوێنیده‌كرد، ده‌بينم چ كارايیيه‌كی له‌سه‌ر فێریاريه‌كانم هه‌يه و كاری پێده‌كه‌ن و ده‌رهێنانی پێده‌که‌ن.
وه‌رگيراو له گۆڤاری (فصل تئاتر) پايز و زستانی ١٩٩٨-١٩٩٩، که به زمانی فارسی ده‌رده‌چێت.