میدیای ئەھلی، كە دەكاتە میدیای تایبەت، ھیچ كات ناكاتە میدیای سەربەخۆ لێرەدا واژەی ئازاد دروست نییە]، چونكە وەك ھەر كەرتێكی تایبەت ھیچ ناكۆكییەكی لەتەك پێكھاتەی قوچكەیی بەرێوەبردن و دەسەلاتی سەرووخەڵكی فەرمانداریی [حكومەت] و دەوڵەت نییە.
میدیا تەنیا كاتێك دەتوانێت سەربەخۆبێت، كە لە بەرژەوەندی ژێردەستانەی كۆمەڵگەوە دژی سیستەم و دەسەڵاتی سەرووخەڵكیی بووەستێتەوە و خۆھوشیاری و خۆئامادەكاریی و خۆدەستبەكاربوون بۆ كۆمەڵگەی ئازاد و یەكسان و تەبا و دادپەروەر لەلای تاكەكانی كۆمەڵگە بورووژێنێت؛ دەتوانینن تەنیا بەمە بڵێین ‘میدیای سەربەخۆ’.
بەڵام ئەوەی لە ھەرێمی كوردستاندا ھەیە، یەكەم، كەرتی تایبەتی میدیایە و دووەم، میدیای سێبەری دەسەڵاتە و سێیەم، ھەر ئەندامسەركردایەتی و ئەندامنێوەندییەك و ھەر لێپرسراوێك، سایتێك و گۆڤارێكی و ڕۆژنامەیەكی بەناوی “میدیای ئازاد”وە بەكردن دەدات و كێبڕكێی دەسەڵات و سەرمایەگوزاری و پێشبڕكێی فریودانی خەڵك دەكەن.
وەك وتم “میدیای ئازاد” واژەیەكی ھەڵەیە و ھەر ھێندەی بازارەكەی نیئۆلیبرالیزم لە بەرژەوەندی دەسەڵاتداران و سەرمایەداران، ئازادە !