خاتوو ؛ ئێڤار ئیبراهیم’ی لیستی نەوشیروانییەکان، ئاوا دەیگۆڕێت : ئەمڕۆ لە وەڵامی ڕادیۆ نەوا، خاتوو ئێڤار ئیبراهیم گوتی ” دژی هەموو یاسایەك دەوەستین کە دژی بنەماکانی ئیسلام بێت ! ” دەی ئێوەش ژنانی خۆشباوەڕ بە دەنگدان و پارلەمان، بڕۆن زوڕنا لێدەن !

چوار (٤) كورسی ساختە بۆ چوار (٤) …..چی، بە واتایەكی دیكە بۆ لاورگەكان یا دەستە ھەردەم بەرزۆكراوەكانی پارلەمان ! پێشتر لە بارەی ناڕەوایی میكانیزمەكانی دەنگدانی پارلەمانەوە قسەمكرد، ئێستا كە سەرەنجامەكان دەرچوون، كاتی ئەوەیە قسە لەسەر ناڕەوایەتی ھەڵبژاردنی كابینە و دیاریكردنی پارلەمانتاران قسەبكەین. لە كاتێكدا كە دەنگدەر مافی دیاریكردنی شوانەیی رامیارانی بۆ خۆی ھەیە و بە …

ھەرچەندە گروپە ئیسلامییەكان بەپێی كار و چالاكییان لە “سوریە’دا یەكەمین كەسانێكن كە لە ھەر تەقینەوەیەكدا دەچنە ژێر پرسیار، بەڵام ئەگەر ئەوانیش ئەو كارەیان كردبێت، ئەوا بێجگە لە نامرۆییبونی ئایدیلۆجی ناسیونالیستی، ھیچ بیانوویەك نییە بۆ ھێڕشكردنە سەر عەرەبە پەناھێنەرەكانی كوردستان، چونكە گروپە تیرۆرستییەكان لە ھەرێمی كوردستاندا ھەم خاوەنی بنكەی جەماوەریی كوردی خۆیانن و ھەم جیھادكەری كوردزمانی …

ەدبەختی ئێمەی دژە-سەروەری ئەوەیە، كە ڕەخنە لە ھاوڕێ كۆمونیستەكانمان دەگرین، بەوە تاوانبارمان دەكەن، كە سەر بە پارتە ناسیونالیستەكانین، كە ڕەخنە لە (ینك) دەگرین، بەوە تۆماتبارمان دەكەن، كە سەر بە (پدك)ین، كە ڕەخنە لە (پدك) دەگرین، بەوە تۆمەتبارماندەكەن كە سەر بە (نەوشیروانییەكان و ئیسكامییەكان)ین، كە ڕەخنە لە نەوشیرانییەكان و ئیسلامییەكان دەگرین، ئەوانیش بەوە تۆماتبارماندەكەن، كە سەر …

ئەگەر ھەموو لایەنە ڕامیارییەكان لە كێبڕكێی خۆھەڵبژاردندا برواوە بن، ئەدی بێجگە لە دەنگدەر كێ دەتوانێت دۆڕاوبێت ؟

نەوشیروان موستەفا دەبێژێت “ھەموومان بڕواوەین، ھەموو لایەكمان براوەین” من ھیچ گومانم لە ڕاستی ئەو دەربڕینە نییە، بەڵام گومانم لە تەواوبوونی دەستەواژەكە ھەیە، كە براوەی بێ دۆڕاو بوونی نییە، ئەی ئەو دۆراوە كێیە ؟ مەگەر دەنگدان بۆ دیاریكردنی برواوە و دۆڕاو نییە؛ بۆ دیاریكردنی دەسەڵاتدار و بێدەسەلات نییە؛ بۆ دیاریكردنی فەرمانڕەوا و ئۆپۆزسیۆن نییە ؟ ئیدی …

پاگەندە پووچەكانی ھەڵبژاردن ٢٠ی سێپتەمبەری ٢٠١٣ ئەگەر سەرنجی پاگەندەی پارتەكان و كاندیدەكان چ دەسەڵاتدار و چ بەناو ئۆپۆزسیۆن بدەین، ئەوا لەچاو خەڵكی وڵاتانی ئەوروپا لە پرسی دەنگدان و بەشداریكردنی گاڵتەجاری ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتردا، كوردان ئەو نەدی و بدییەن، كە گونی كوڕەكەیان دەبڕن و لە باشترین باردا بنێشتی ھەڵبزركاوی دەمی كۆیلە و دەسەلاتخوازەكانی ئەو ئەوروپا …