لە وەڵام بە پرسیاری دۆستێكدا “ژیان چییە ؟ ” ئەز دەبێژن، ئەگەر ئازادی نەبێت، ئەوا ژیان تەنیا كۆیلەكاركردن و زبڵخواردن و گوكردن و ورێنەكردنی كاتی خەوتنە !
Monthly Archives: November 2013
ەڕێ جەنەڕاڵەكانی میسر، شۆڕشەكەی [چەپ]یان گەیاندە كوێ ؟ ھەرچەندە لە مەیدانی ئازادی [میدان التحریر] قاھیرە خەڵك دەكوژرێت، ھەرچەندە سكیولاریزمی جەنەراڵەكان بڕیاری قەدەخەكردنی كۆبوونەوەی دە (١٠) كەسی دەدات، ھەرچەندە لە كەرتە پیشەسازییەكانی سوپای میسردا كرێكاران وەك كۆیلەی سەدەكانی نێوەڕاست كاریانپێدەكرێت و مامەڵەدەكرێن، ھەرچەندە ڕێكخرابوون و سەردانی ڕۆژنامەگەران بۆ كارخانەكانی سوپا و جەنەراڵەكان قەدەخەیە، ھەرچەندە و ھەرچەندە …
Errê cenerrallekanî mîsr, şorrşekey [çep]yan geyande kwê ? Herçende le meydanî azadî [mîdan altihrîr] qahîre xellk dekujrêt, herçende skîwlarîzmî cenerallekan birryarî qedexekirdnî kobûnewey de (10) kesî dedat, herçende le kerte pîşesazîyekanî supay mîsirda krêkaran wek koyley sedekanî nêwerrast karyanpêdekrêt û mamelledekrên, herçende rêkixrabûn û serdanî rojnamegeran bo karxanekanî supa û cenerallekan qedexeye, herçende û herçende …
ئەوانەی كە شەیدای شوناسی سەرووخەڵكیی و ناوبانگ و پلەوپایە و مامۆستایین بەسەر خەڵكەوە، ئەگەر شانازی ڕامیاربوونیان لێبسێنیتەوە، قسەیەكیان بۆ گوتن نامێنێت. ئەوان بە ڕادەیەك خەریكی شوناسسازین بۆ خۆیان، كە خەمی بەیانی و نیوەرۆ و ئێوارەیان ھەر پیرۆزراگرتنی ڕامیارییە. چونكە تەنیا لە ڕێگەی ڕامكردنەوە دەتوانن خۆیان لە سەرووی خەڵكەوە ببینن و خەڵكیش وەك فەقێی مزگەوتان !
Ewaney ke şeyday şunasî serûxellkîy û nawbang û plewpaye û mamostayîn beser xellkewe, eger şanazî ramyarbûnyan lêbsênîtewe, qseyekyan bo gutin namênêt. Ewan be radeyek xerîkî şunassazîn bo xoyan, ke xemî beyanî û nîwero û êwareyan her pîrozragirtnî ramyarîye. Çunke tenya le rêgey ramkirdnewe detwanin xoyan le serûy xellkewe bbînin û xellkîş wek feqêy mizgewtan !
لە درێژەی پۆستی ھاوەڵێكدا [ Halgurd Samad] مرۆڤی ھاوچەرخ [تاكی بەكاربەری نادەربەست، ملكەچی پارت، پاشكۆی سەرۆك، دەنگدەری پارلەمان و پەپەگای بەردەم میدیاكان] كەسێكە، كە بەردەوام بنێشتی ھەڵبزركاوی دەمی وێژەرانی میدیاكان كاویژدەكاتەوە. ئەمە ئەو مرۆڤەیە، كە فیلۆسۆفانی نیئۆلیبرالیزم شانازی و شوناسی بۆ چێدەكەن و لە ھاوچەرخبوونی دڵنیایدەكەنەوە.
ڕاپۆرتی تانگانیكا / نامەی دەھەم
ڕاپۆرتی تانگانیكا نازم حیکمەت و. لە فارسییەوە: هەژێن نامەی دەھەم [دوا نامە] گوێچكەم بە زەمینەوە نا، گوێم لە خاكی ئەفریكا ڕادێرا، دەنگەلێك لە « ئۆگاندا » و « مۆزامبیك »ەوە دێن، لە ئەفریكای باشووریی، پێ خەنینەكان، بە تووڕەییەوە زنجیرەكانیان بە زڕە دەھێنن. جەنگەڵەكانی « ئەنگۆلا »، وەك شێرە سەوزەكان، لە خوێنگەوزاو دەناڵێنن. ئیمپریالیزم، دوا جەنگەكانی …
Raportî Tanganîka / Namey Dehem
Raportî Tanganîka Nazm Hîkmet w. le Farsîyewe: Hejên Namey Dehem [dwa Name] Gwêçkem be Zemînewe na, Gwêm le Xakî Efrîka radêra, Dengelêk le » Oganda « û » Mozambîk «ewe dên, le Efrîkay Başûrîy, Pê xenînekan, be tûrreyyewe Zincîrekanyan be zrre dehênin. Cengellekanî » Engola « , wek Şêre sewzekan, le xwêngewzaw denallênin. Împiryalîzm, dwa …
ھەزاران سڵاو لە دیداری مرۆڤە كەم وێنە و پاكەكان … نیگاكانی ھەزار و یەك داستان دەدركێنن، ھەزار و یەك نامەی نەگەییشتوو، ھەزاران چرپەی خنكاو، ھەزاران خۆزگەی باڵشكاو، ھەزاران ڕۆژی پڕ مەینەتی و تاسەی ئازیزانی نادیار وێنادەكەن … نەفرەت لە دەسەڵات نەفرەت لە جەنگ نەفرەت لە مشەخۆریی نەفرەت لە دێمۆكراسییەك كە ھەندێك بێبەش و ھەندیكی دیكەش …
ێشتریش ژوورەكانی بزووتنەوەی نیئۆجەلالییەكان ھەر تاریك بوون، ھۆكاری دەركەنەكەوتنی كەتواریان، ھەڵنەكەوتنی ھەلێكی وەك ئێستا بوو، تا تاریكییەكەیان بە چاوی خۆمان ببینین .