تکایە خاسی مەکە، با لەوە زیاتر خراوتر نەبێ !

خاتوو ئێڤار ئیبراهیم، بە زمانی میلیشیاکانی شاخ وەڵامی ڕەخنەگرانی دەداتەوە، وەك ئەو سەردەمەی کە نەوشیروان لە شاخ وەڵامی ڕەخنەگرانی خۆی دەدایەوە و ناچار بە ڕەوکردن بەرەو هاندەرانی کردن!

ئەو خاتوونە لە ڕاستکردنەوەکەیدا ئاوا دەپەیڤێت، وەک برێی کەسانێك لە پشتی کۆنپیوتەرەکانیانەوە داوای فریاگوزارییان لەو کردبێت، تاکو کۆمەڵگەیان بۆ بکات بە بەهەشت!

وەک گوتم، ئەم شێوازی شێواندنە لە میلیشیاکانەوە قەرزیکردووە! ئەو کەسە کەمانەی خۆی واتەنی “ئەوروپا و پشت کۆمیوتەر” ڕەخنەیان لەو گرتووە نەك داخوازی و داوای نوێنەرایەتی، ئەو لە هەڤپەیڤینێکدا کۆنەپەرستی خۆی و لیستەکەی نیشانداوە، گوێگرانیش ڕەخنە و توانجی خۆیان داوە! ئایا ئەمە کارێکی ناڕەوا و نەشیاوە ؟

بەبۆچوونی من، هیچ پێویست بەکایەی شێر و ڕێوی ناکات، ئەو دەستی خۆی خستووەتەڕوو و تاکە ئازادیخوازاکانیش ڕەخنەدەگرن. هەر ئاوا ئەو مافی خۆیەتی لە ڕوانگەی کۆنەپەرستییەوە پێداگریی لە ئایینی ئیسلام بکات، هەرواش بیسەران و خوێنەران مافی خۆیانە سەرنج و تێگەییشتنی خۆیان لەمەڕ دەربڕینەکانی ئەو بخەنەڕوو؛ ئیدی لە پشت دەزگەی کۆمیوتەرەوەبێت یا لە ئەشکەوتدا، لە شەونشینییەکی گەڕەکە هەژارەکاندا بێت یا لە قاوەخانەکان و سەرشەقامەکاندا !

ئێمەی دژە پارەلەمان باش دەزانین، کە ئەو خاتوونە سڵاوات لە دیداری مووچەی پارلەمانتاری و خانەنشینیی پاشایە دەدات و ئیدی پاش هاتنەدی خەونەکەی، تاکی دەنگدەری بەلاوە مەبەستە نییە و ئیسلامییەتەکەشی ڕواڵەتییە، تەنیا بۆ فریودانی تاکی خۆشباوەڕی موسوڵمانە و بەس!

پارلەمان یانەی دەوڵەمەندانە
ئەندامپارلەمان لۆبی کۆمپانییەکانە
دەنگدان سەروەرکردنی شوانە ڕامیارەکانە

بخۆن چوار ساڵ مشەی مانگانە، مسۆگەرە خانەنشینی پاشایانە
با دەنگدەران بە دێمۆکراسی پارلەمانیش هەر سیر بخۆن و لێدەن زوڕنانی خۆشباوەرانە