یرۆرگەرانت كێن، ھاوڕێ
چەقۆكێشانی خوا،
یا ھیتمێن*’ەكانی نەزمی نوێ؛
ئەوانەی ھەر ڕۆژە
دەرگەی ماڵی دایكیان
بۆ دەڵاڵانی بازار و
بۆ سەروەریی مشەخۆران،
دەخەنەسەرپشت ؟
* Hitman
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، ھەر ئێستا ھەواڵی تیرۆركردنی ھاوڕێ ‘ئازاد ئەحمەد’م بیست، وێڕای نەفرەتم لە تیرۆر و تیرۆرستان، نەفرەتم لە مەرگ ھەیە، كە بواری نەداین، تا جارێكی دیكە پێكەوە دانیشین و ھەندێك قسەوباسی پاییزی ساڵی ١٩٩٢ی ھەولێر تەواوبكەین …
نەفرەت لە دەسەڵات و ھاوبەرژەوەندانی، نەفرەت لە تیرۆر كە بێجگە لە خزمەتكردن بە دەسەڵات و سەرمایە، ھیچی دیكە بەرھەمناھێنت و یەكەمین قوربانییەكانی؛ كەسانی ئازادیخواز و یەكسانیخواز و دادپەروەریخوازن …
یادت پڕ خۆشی و ورە بێت، ھاوڕێ