جیم ئالن سیناریۆنووسی ناوازە، فێربوو و پەروەردەی زیندان ، كەسێك که ڕیتمەكانی قسەكردنی ڕۆژانە بۆ دەربڕینی خەبات چەوساوان به‌کاربرد
كێن لۆچ Ken Loach
و. له‌فارسیيه‌وه: هه‌ژێن
جێم ئالن، نووسه‌ر و سۆشیاليست، پاش نه‌خۆشیيه‌كى درێژخايه‌ن له ماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا له شارى مانچسته‌ر، له ته‌مه‌نى ٧٢ ساڵیدا مرد. شانۆيیيه‌كى ئه‌و به‌ناوى ‘ تیاچوون – Perdition ‘ كه له باره‌ى ڕه‌شه‌كوژیی یەھوودییەكان لەلایەن نازيیه‌كانه‌وه بۆ شانۆی ‘ Royal Court Theatre’ نووسراوه و ڕاگرتنى له ساڵى 1997دا بووه هۆى ناڕه‌زايه‌تى و دواجار له ڕاگرتن ڕزگارى بوو و بڕيار درا له ‘ Gate Theatre ‘ له له‌نده‌ن بێته سه‌رشانۆ . ئه‌م سه‌ركه‌وتنه يه‌كێك له دڵخۆشیيه‌كانى دواساته‌كانى ژيانى ئەو بوو.
سه‌ره‌تا ئه‌و له ده‌هه‌ى شه‌ستدا زنجیرە‌ى تێله‌فزيۆنى ( Corronation Street)ى نووسى. به‌ڵام پاشان تۆنى گارنێت Tony Garnet داواى لێ‌كرد بۆ شانۆى ڕۆژى چوارشه‌ممه Wednesday بنووسێت، كه زنجیرە شانۆىیەكی تێله‌فزيۆنى BBC بوو. شانۆيى تيله‌فزيۆنى ” كڵۆ- Lump ‘ كه له باره‌ى ( چه‌وساندنه‌وه‌ى) كارگه‌رانى بيناسازى بوو و له‌لايه‌ن جێك گۆڵد Jack Gold وه له ساڵی 1967دا ده‌رهێنرا و يه‌كه‌مين سه‌ركه‌وتنى بۆ ئەو بە‌دىهێنا. ‘ بڵێسه‌ى گه‌وره -The Big Flame” كه به دواى ئه‌ودا هات، به‌سه‌رهاتى كارگه‌رانێك بوو، كه له‌نگه‌رگه‌كانى ‘ليڤه‌رپول’يان داگيركردبوو و ئەو چالاكییەیان بووه چەخماخەیەك بۆ ڕووداوه‌كانى 1968.
‘ ڕۆژانى هيوادارى’ گرنگترين به‌رهه‌مى ئه‌و ڕۆژانه‌ى بوو: چواره‌م فيلم، كه به‌سه‌رهاتى سێ كه‌س بوو له جه‌نگى گه‌وره‌وه تاوه‌كو مانگرتنى گشتى 1926. ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه له‌م به‌رهه‌مه‌دا كه‌وتنه به‌ر باس، مه‌شخه‌ڵه‌ى سه‌راپاى ژيانى ئەو بوون : فريوكارى به‌رده‌وامى چينى سه‌روه‌ر، ئايدياليزمى لاوان، له‌سه‌ر دوو په‌ت ياريكردنى ڕابه‌راتى كارگه‌رى و وازهێنانيان له خه‌باتى كارگه‌ران.
جیم له كوليهۆرست، ناوچه‌ى كارگه‌رنشينى مانچستەر له‌دايكبووه. كاتێك كه سه‌رباز بوو، به‌هۆى ناڕه‌زايه‌تیده‌ربڕين له ده‌ره‌وه‌ى فرۆشگه‌يه‌كى چيپسدا، زيندانىكرا. زيندان په‌روه‌رده‌ى كرد. هاوزيندانىيه‌ك ئەوی به په‌رتووكێك ئاشناكرد و هانىدا تا بخوێنێته‌وه. له‌و كاته‌وه ئالن بەته‌واوی ژيانى خۆى ته‌رخانى ده‌رك و په‌يبردن به كێشمه‌كێشێكى بێكۆتايى كرد، كه له‌نێو كارگه‌ران و چه‌وسێنه‌ران و دژه‌خوناندا له‌ئارادايه.
ئه‌و له كارى بيناسازيدا، له له‌نگه‌رگه‌كاندا و له كانه‌كاندا كارىكرد. ئه‌و له ژيانى سه‌ختى كارگه‌رانى وه‌رزىيه‌وه فێرى ڕامیاریی بوو. ئه‌و لەتەك كه‌سانێك ئاشنا بوو كه له فێرگه‌ى ڕامیاریی شۆڕشگێڕانه‌دا خوێندبوويان و هه‌روه‌ك خۆى به‌خۆ فێربووبوون. ئه‌و ئه‌ندامه‌تى له پارتى ليبراڵ سۆشيال ديموكراته‌كاندا ڕه‌تكرده‌وه و له پارتى كۆمۆنيستى ستالينيسته‌كاندا كەوتە چالاكی . ده‌هه‌كانى حه‌فتا و هه‌شتا سه‌رده‌مانێكى دژوار بوون. (كاناڵى 4) فيلمنامه‌ى ئەو له باره‌ى ئێرله‌نده په‌سه‌ند نه‌كرد. ته‌نانه‌ت ئێنيسيتوتى فيلم له بريتانياش ده‌رگه‌ى به‌ڕوويدا داخست. له‌م ڕۆژانه‌دا مه‌رگى هاوسه‌ره‌كه‌ى ، كلارا، پشتى ئەو چه‌مانده‌وه.
شانۆيى ” تیاچوون” به‌سه‌رهاتى ڕێكه‌وتنى ساڵى 1944ی كۆمه‌ڵێك زايۆنيسته لەتەك نازىيه‌كان له هه‌نگاريا. به‌پێى ئه‌و ڕێكه‌وتنه ژماره‌يه‌ك يه‌هودى مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن و به‌ره‌و فه‌له‌ستين هه‌ڵدێن، لە بەرامبەر ئەوەدا زايۆنيسته‌كان له ئاست ڕه‌وانه‌كردنى یەھودییانێكی دیكە بۆ ئۆردوگه‌كانى مه‌رگ چاودەنووقێنن و بێده‌نگه ده‌كه‌ن.
هێرشه‌كانى پێشووتر له به‌راورد به تووره‌بوونێك، كه زايۆنيسته‌كان له‌كاتى پڕۆڤه‌ى شانۆيىيه‌كه‌دا ده‌ريانبڕى هيچ نه‌بوون. ئالن به بێزارىيه‌وه وه‌لانانى به‌رهه‌مه‌كى بينى و ئه‌م كاره په‌ڵه‌يه‌كى ڕه‌شى به ڕووخسارى (Royal Court) وه جێهێشت.
دواجار ده‌هه‌ى نه‌وه‌د [سەدەی ڕابوردوو] به‌رهه‌مه بەرجەستەكانى ئەوی بەخۆوەبینی. من سیناریۆ‌كانى ئەوم بەناوی ” بەرنامەی نهێنى Hidden Agenda- ” و ” به‌رد بارین – Raining Stones” تابلۆى ژيانێكى دژوار، بەڵام لێواولێو له سۆزی نشينگه‌ى خۆي، هه‌روه‌ها ” ولآت و ئازادى- Land and freedom “م ده‌رهێنان و كردنه فيلم. جەنگى نێوخۆى ئی‌سپانيا، سه‌رده‌مانێك بوو كه ئالن ده‌يويست ھەموولایەنەكانی جه‌نگ دژى فاشيزم بخاتەڕوو، ھاتنی جەنگاوەران له زۆر وڵاتە‌وه، سوپاى گه‌لى، هه‌ره‌وه‌زى و كۆمه‌ڵه كارگه‌رىيه‌كان _ سۆشياليزم له پراكتيكدا. دواجار دژه‌خونى ستالين و سۆشيال ديموكراته‌كان، لەبەرئەوەی كە ئه‌وان جه‌نراڵ ‘فرانكۆ’يان له‌به‌ر ئه‌گه‌رى هاتنه‌سه‌ركارى ده‌وڵه‌تى كارگه‌ران، لە لا پەسەندتربوو. ده‌توانرێت ئه‌مه له كڕۆكى نووسينه‌كه و بيركردنه‌وه‌ى ئالن’دا به‌دیبكرێت.
نووسينه‌كانى له‌باشترين باردا داراى تواناييه‌كى ده‌روونين، كه به‌رهه‌مى نووسەرە هاوچه‌رخه‌كانى ناتوانن به‌رامبه‌ركێيان له‌ته‌كدا بكه‌ن. ئه‌و ڕيتمى تێك‌شكاند، خه‌ياڵ، گاڵته‌وگه‌پ و ده‌ريڕينى زمانى هه‌ر ڕۆژه‌ى به شێوه‌يه‌كى زيندوو به‌كارهێنا. ئه‌و توانى مشتومڕێكى ڕامیاریى له شێوه‌ى خه‌باتێكى چڕ بخاته‌ڕوو. جيم هه‌ستێكى جوان و به‌هێزى هه‌بوو و ده‌قەكانى به توانايه‌كى نه‌خشێنه‌رانه و ته‌نزاوییەوە ده‌نووسىن. ئه‌و له ” وڵات و ئازادى” و له ” فيداكار “دا چه‌ند كۆپله‌يه‌كى له ” وليه‌م مۆريس – W Moris ” وه‌رگرتووه. ده‌كرێت ئه‌م چه‌ند به‌يته له نه‌بوونى خۆي‌دا بووترێنه‌وه :
په‌يوه‌ست بن به جه‌نگێكه‌وه
كه مرۆڤى تێدا ناڕوخێ
هه‌رچه‌ند كه ئەو ون ئه‌بێ و ده‌مرێ
بەڵام كرده‌ى هێشتا و هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتووه.
جيم ئالن له 7 ى ئۆكتۆبه‌رى 1926دا له‌دايكبووه و له 24ى جونى 1999دا مرد. ئه‌و كارگه‌رێكى سۆشياليست و ڕێكخه‌ر بوو، كه نێوی ئەو له ليستى ڕه‌شى سه‌رمايه‌داراندا بوو. كێن لۆچ، ده‌رهێنه‌رى سۆشياليست و به‌ناوبانگ، به‌شێكى به‌رچاو له شانۆيى و سیناریۆ‌كانى ئه‌م نووسه‌ره گه‌وره‌يه‌ى بردۆته سه‌ر شانۆ يان وه‌ك فيلم ده‌رهێناون، لەوانە “بڵێسه‌ى گه‌وره ” ( له ساڵى 1967دا نووسراوه و له 1969دا ده‌رهێنراوه)، ” پلە و پەروەرندە ” (1971)، ” ڕۆژانى هيوا” (1975)، ” بەرنامەی نهێنى” ( 1990)، ” به‌رد بارين” ( 1991)، ” وڵات و ئازادى” (1995). شانۆيى ” تیاچوون “، كه شانۆى (Royal Court) له به‌رنامه‌ى خۆي‌دا وه‌لاى نا، كە به ده‌رهێنانى كێن لۆچ له‌ژێر پرۆڤه‌دا بوو. ئەو له گفتوگۆيه‌كدا ده‌ڵێت : ” تۆنى گارنت، منى به نووسينه‌كانى جيم ئالن ئاشنا كرد، كه ڕابووردوويه‌كى دوور و دڕێژترى له من هه‌بوو” و يادى هاوكاریى خۆى لەتەك ئه‌م نووسه‌ره‌دا وه‌ك سه‌رده‌مێكى شيرين و سوودبه‌خش له ژيانيدا ده‌كاته‌وه.
نان و گوڵ
فيلمى تازه‌ى ده‌رهێنه‌رى چه‌پ كێن لۆچ، به‌ناوی ” نان و گوڵ “ە. له‌نێو فيلمه‌كانى پێشووتری ئەودا ده‌توانرێت فيلمى به‌نێوبانگى “وڵات و ئازادى ” له‌باره‌ى جەنگى نێوخۆى ئی‌سپانيا، فيلمى داهێنراوی نوێ ” كێسى بێرەوە ماڵ Cathy come home” ناوبێنين. بڵاوكراوه‌ى Socialist worker،چاپى له‌نده‌ن، له ژماره هه‌شتى مانگی جێنيوه‌رى’دا زۆر به كورتى ئه‌م فيلمه‌ى ناساندووه. له‌م ناساندنه‌دا كێن لۆچ پرسيارێكى مارتين سميت ” فيلمى تازه‌تان له‌باره‌ى چىيه‌وه‌يه؟ ” كه له ئەوی كردووه، ئاوا وه‌ڵامیداوه‌ته‌وه:
“نان و گوڵ ” له‌باره‌ى گروپێك له كارگه‌رانى كه‌م كرێ و كۆچه‌رەوەیە له لۆس ئانجلۆس، كه بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافى پێكهێنانى سەندیكا تێده‌كۆشن. پاول لاڤێرتىPaul Laverty، نووسه‌رى سیناریۆ‌كه، له سه‌ره‌تاى ده‌هه‌ى نه‌وه‌دى سه‌ده‌ى ڕابوودوودا، ساڵێك له شاره‌كه‌دا ژياوە و له كه‌مپه‌ينى ” دادپه‌روه‌رى بۆ ده‌رگه‌وانان ” به‌شدار بوو. ئه‌وه‌ى كه سه‌رنجى منى ڕ‌اكێشا، ئه‌وه بوو، به‌سه‌رهاته‌كه وێنه‌يه‌كى ئاوه‌ژوو، كه له باره‌ى هۆليوود و لۆس ئەنجلس له ئارادايه وەردەگێڕێتەوە.
كارگه‌ران له نێوەندی دڕندەیی و بێبەزەییدا ده‌ستياندابووه خه‌باتێكى ده‌سته‌ويه‌خه و منيش ده‌مويست ئه‌مه بنوێنم. كارگه‌رانێك كه به‌زۆرى ئیسپانىزمان بوون، به وه‌لانانى شێوه كۆنه‌كانى ڕێكخستنى سەندیكا، ڕێكخراوه‌ى خۆيان پێكهێنا. كه‌مپه‌ينى ئه‌وان به‌زۆرى به كۆمه‌ڵگه پشتئه‌ستوور بوو. ڕێكخستنى كارگه‌رانى كۆچه‌ر، كه زۆربه‌يان ئينگليزى زمانى سه‌ره‌كى ئاخاوتنيان نه‌بوو، ئاساننه‌بوو. زۆرێك له چالكوانى ئه‌م كه‌مپه‌ينه له مه‌ترسيدا بوون، چونكه به “كۆچه‌رى ناياسايى” ده‌ژمێردران. به‌م جۆره ئه‌وان خه‌باتيانكرد و سه‌ركه‌وتن.
* وەرگیڕاو، لە ژمارە ٦٤ی بڵاوکراوەی ‘ کارگر امروز ‘، ئۆگوستی ساڵی ٢٠٠٠
** سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەکەی
http://www.theguardian.com/news/1999/jun/25/guardianobituaries2