شادبوونی [پارە لە ھەمانە تێرەكان] بە ٤٩ ملیۆن دینار دەستكەوت لە داھات و سامانی مشەكراو

خەونی خاوەنگردەكە ھاتەدی، كە گوتی “ئاوا لە شكست و سەختییەكاندا شەریكم، دەبێت لە دەسكەوتەكانیشدا شەریك بم”. ئاخۆ ئەم وانەیە دەتوانێت تاكی [كورت-ھۆشی] كورد بە ئاگابھێنێت و ببێتە ھۆی ھاندانی بۆ بایكۆتكردنێكی سەرتاسەریی لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەكاندا؟

بە بۆچوونی من، ھەروا كە خۆپیشاندانی خەڵك لە ١٧ی شوباتدا كاردانەوەی نەوشیروان و تاڵەبانی و بەرزانی خستە ڕیزێكەوە، بایكۆتكردنێكی سەرتاسەریش، دەتوانێت نیشانمانبدات، كە خەون و ئامانجی نیئۆجەلالییەكان ھەمان خەون و ئامانجی پێش ١٩٦٣ و دوای ١٩٦٣ و پێش ١٩٩١ و پاش ١٩٩١ و پێش ٢٠٠٦ و پاش ٢٠٠٦ە.

ئازاد و نەوزاد بران*
ھەم بە سەنگەر و
ھەم بە گیرفان

ئازاد گردبەخشە
نەوزاد گردەوان
ئازاد لە تێریدا دەڕێشتەوە
نەوزاد مشەكەری
٤٩ ملیۆن دیناران

ئازاد و نەوزاد برانە
ھاوبەش و ھاوخەمانە
یەكێك بەڵێندەر و یەكێك بەڵێنخواز
تەنیا گرفت و كێشەیان
چۆنیەتی تاپۆكردنی كارگە و گردانە

***********
* تێبینی، ئەم دەستەواژەم لە ھاوەڵێكی فەیسبووكەوە وەرگرتووە