كۆدە شاراوەكان

كۆدە شاراوەكان

پەیامەكەی مەسعود بارزانی، زەمینەخۆشكردنی میدیاییە بۆ لێدان و جەنگ بەرامبەر بە ڕاگەیاندنی ئۆتۆنۆمی گەلیی كوردستانی بەشی سوریەیە !

ئەوی لە ساڵی ھەشتاكان و نەوەدەكانی سەدەی رابوردووەوە ئاگاداری میلیشیا و پارتەكانی ھەرێمی كوردستان چ لە سەردەمی بەرھەڵستكاریی و چ لە سەردەمی دەسەڵاتدارییدا بووبێت، دەتوانێت بە ئاسانی كۆدەكانی نێو ئەو پەیامە بخوێنێتەوە كە مەسعود بەرزانی داویەتی، ھەروەك چۆن لە میدیای حكومەتی ھەرێم و ینك و پدك لە ئۆكتۆبەری ١٩٩٢دا بە ماوەیەك پێش ئەوە زەمینەسازییان بۆ پێشلەشكریی سوپای دەوڵەتی توركیە كرد و بۆ ئەوەی لە ئاست ئەو پیلانگێڕییەدا خۆڵبكەنە چاوی خەڵكەوە، ھەراوھوریای فیدراڵی’یان بەرپاكرد و ڕۆژی ٥ی ئۆكتۆبەریان بۆ ئەو مەبەستە تەرخانكرد و ھەر لەو ڕۆژەدا لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستاندا چ لە ناوچەی سەوز و چ لە ناوچەی زەرد، پەلاماری لایەنگرانی پ.ك.ك و پاك و تێكۆسانی ڕەنجدەران و ڕەوتی كۆمونیست چالاكانی دیكەیان دا.

لە ئێستاشدا ھەڵای ئەی ڕەقیب، ھەر بەو مەبەستە بوو، چونكە ٢٢ ساڵە ئیسلامییەكان بۆ ئەی ڕەقیب ھەڵناستنەوە و كابینە لە دوای كابینەی دەسەڵات و پارلەمان، كەس لە گوڵ كاڵتری پێنەگوتوون، كەچی لەم ڕۆژانەدا كردیان بە ھەرایەك، ئەوی مێشكی بەدەم میدیاوە دەگەڕا، كەوتە گوتنەوەی ئەی ڕەقیب، بەبێ ئەوەی بزانێت، ڕەقیبەكەی ئەم جارە، كوردانی بەشی سوریە و بەڕێوەبەرایەتییە گەلییەكەی ئەوێن و سەروەریش دەوڵەتی توركیە و پەلاماردانی میدیایی ئیسلامییەكانیش، تەنیا بۆ شاردنەوەی ھاوبەرژەوەندیبوونی دەسەڵاتدارانی ھەرێم و جبھە النصرە لە بەرامبەر خۆبەڕێوەبەرایەتی گەلیی، كەنە لە بەرژەوەندی ئەمەریكا و خۆراوایە و نە لە بەرژەوەندی توركیە و دەوڵەتانی عەرەبی و ھەروا لە بەرژەوەندی دەسەڵاتدارانی ھەرێمیش نییە !