لە پەراوێزی پۆستی ھاوەڵێكدا …

دەستخۆش كاك …. ، بابەتێكی زۆر پڕ بایەخت وروژاندووە .

بە بۆچوونی من، ئەوەی بە بانگگكردنێك ئەوەندە كەس لادەكەنەوە، وێرای دروستی ئەوەی تۆ ئاماژەت پێداوە، ھۆی دیكەی ھەیە، لەوانە جنێوبوونی لادێیی لە ئاوەزی شارچییەتیدا، لە بەرامبەریشدا ڕاستی بنەچەی ھەموو شارییەك نیشاندەدات، كە لە لادێوە ھەڵكەندراوە؛ بە زۆر یا خۆویستانە لە سروشت دابڕاوە و ناجار بە شاردنەوەی شوناسێك كراوە، كە پێشتر ھەیبووە و شانازی كردن بە شتێكەوە كە تا مردن قسەكەران و خاوەنانی شار نایدەنێ.

ئەگەر ئەمە كورتبكەمەوە، ئەوا شاریبوون، واتە لە سروشتدابڕان و نامۆبوون بەخود، خودێك كە تامردن ھەردەم ئەگەری داچڵەكانی ھەیە، تەنانەت بەو دەنگەی كە لەوانەیە وەك سووكایەتی بانگماندەكات و بۆ یاداوەرییەكانی ئامێزی سروشت دەمانگێڕێتەوە. بەڵام فشار و ھەژموونی شاربازی و شارچییەتی، ناچار بە نكۆڵیلێكردن و شاردنەوەی و نیشاندانی ڕواڵەتێكی دیكە یا قیافەیەكی دیكەمان دەكات.