ڕاپۆرتی تانگانیكا
نازم حیکمەت
و. لە فارسییەوە: هەژێن
نامه‌ی دووه‌م
له قاهیره، باخی «ئوزبه‌کیه»ت لەیاد ماوە؟
چووم و کورسییه‌ك که پێکه‌وه لە بانی دانیشتبووین، دۆزیمه‌وه.
هێشتا پا شکاوه‌که‌ی چاكنه‌کرا‌وه
شه‌و بوو، له‌یادتە ؟
له به‌رامبه‌رمانا، ڕۆشنایی ئه‌ستێرە و ئۆتۆمەبێلەكان لە شووشه‌به‌نده‌کانا، ئاوێته‌بووبوو و
گه‌دایێك به دیزداشەوە.
له‌یادته که پێکه‌وه، لە ژنه خه‌مباره‌كە دواین
ڕوخساری وه‌ك «نێفه‌رتیتی»ی شاژن وابوو
هاوسه‌ره کۆمونیسته‌که‌ی پێنج ساڵ بوو گیانه‌ڵای بوو
له‌نێو بیابان، ئوردووگه‌ی کاری زۆره‌ملێ
باخی «ئوزبه‌کیه»ی قاهیره‌ت له‌بیر دێ؟
چووم، کورسییه‌ك که له‌سه‌ری دانیشتبووین، دۆزیمەوه ..
هێشتا پا شکاوه‌که‌ی چاكنهکراوە
به ڕۆژ، دره‌خته‌کان ته‌پوتۆز دایگرتوون
گه‌دا دیزداشەپۆشەكە، بۆته مشتێ پێست و ئێسقان،
هاوسه‌ری ژنه خه‌مباره‌که‌ش مردووه.
تۆ باخی «ئۆزبه‌کیه»ی قاهیره‌ت له‌یاد ماوە ؟
فێبریوەری ١٩٦٣
*****************************
* ڕاپۆرتی تانگانیكا یەكێكە لە دواھەمین ھۆنراوەكانی نازم حیكمەت، چونكە لە فێبریوەری ١٩٦٣ ھۆنراوەتەوە و ‘نازم حیكمەت’ لە جونی ھەمان ساڵدا مردووە. ئەم ڕاپۆرتە لە شێوەی دە ھەڵبەست-نامەدا، ئاراستەی ‘ ڤێرا تولیاکۆڤا ‘ ھاوسەرە ڕوسەكەی كردووە، كە لە ساڵی ١٩٦٠دا لەتەك نازم حیكمەت ھاوسەریی كردووە.
** تانگانیكا، وەك دەزانن لە كاتی گەشتەكەی نازم حیكمەت دا، دوو ساڵ بوو كە سەربەخۆیی بەدەستھێنابوو و بە پێشەوایی ‘ جولیوس نایەرەرە Julius Nyerere كەوتبووە نێو وڵاتانی ھاوبەرژەوەندی ئینگلیسی ..ئەو وڵاتە لە ساڵی ١٩٦٢دا بە ڕێكەوتنی زنگبار ‘ كۆماری تانزانیا’ی پێكھێبنا و ‘جولیوس نایرە’ وەك سەرۆككۆماری دانرا.