دەزانم كە نازانم و دەخوازم شتێك بزانم

ڕۆژ بە ڕۆژ وا ھەستدەكەم، كە نازانم، بەڵام جاران منیش وەك زۆرینە، وامدەزانی كە ھەموو شتێك دەزانم و وەڵامم بۆ ھەموو شتێك ھەیە.

جا نازانم ئایا نەزانینم پەیوەندی بە بەتەمەنبوونەوە و لاوازبوونی توانانی زانینەوە ھەیە، یا ھەر لە بنەڕەتەوە نەزان بووم و لە لەخۆباییبووندا خۆم بە زانا زانیوە ؟