ساتێك تەمەن لەو ئارامییەدا سەراپای تەمەنی نێو جەنجاڵیی شارەكان دەھێنێت، ھەڤاڵینە، ئەنگۆ چ دبێژن ؟

بەراستی ئەوەی لە ژاوەژاو و جەنجاڵی و پیس و پۆخڵی شار تێنەگات، ھەگیز توانای وێناكردنی خەیاڵی سوارەی ئێلخانیزادەی نییە … من واوەتر زۆر جار تەنیا مویەكی ماوە، كە دونیاش بەجێبھێڵم. كاتێك كە دەبینم تاكە چەوساوەكان لەسەر سەلماندنی قسەی چەوسێنەرەكانیان خەریكن سنگی یەكدی ھەڵدڕن، پەشیمانم لە لەدایكبوون…

نەبێت بە پرسی قومارچییەكە، منیش لەبەرئەوە وەك گوتەكەی بێرتۆڵد برێخت دەمەوێت بلێم ” بڕیارم داوە پاش مردنیش چەوسێنەرانم ھەراسان بكەم و نەھیڵم ئاشتی بۆ سەروەران سەقامگیرببێت “

 ھەڵبەتە لەم چەند دێرەدا مەبەستم وەڵامدانەوەی تۆ نییە، بەڵكو دەمەویت كەمێك دەردیدڵ لەلای تۆ بكەم، چونكە دەزانم كەسێكی زۆر ھەستەوەریت. نازانم تۆ لە گونددا ژیابیت یا نا، من ھەم گوندیم و ھەم لە پێشمەرگایەتیدا چەندین جار سمێلم چلوورەی بەستووە و ھەم چادرەكەمان لە ئوردووكەكانی ئێراندا لەژێر بەفردا بوو و بووە. بڕواناكەم ھیچ سەمفۆنییەك ھیندەی بێدەنگی پاش بەفربارین لە گوند و كێوان خۆشتر و دەروون ھەژێنتر و پڕواتاتر بێت، بڕواناكەم ھەموو پەرتووەكەكانی جیھان بتوانن لە تێكەڵبوونی ھاڵاوی دم و كزەبای بەیانی ئەو شوێنە وەك خۆی بدوێن و وێنای بكەن. كەی توانانی تەكنۆلۆژی مرۆڤ گەییشتە ئەوەی وێنە تۆماركراوەكانی یاداوەریمان لە شێوەی تۆماری داتایی بگوێزێتەوە، ئەوسا لە جادووی ئەو ساتانە تێدەگەین و پێكڕا زۆرێكمان بە چەپكەگولی پەشیمانییەوە دەچینە سەر گۆڕەكەی سوارەی ئێڵخانیزادە و دەبێژین ھەی پەیامبەری سروشتپەروەر، بمانبوورە لە پەیامە پێشكاتییەكەی تۆ تێنەگەییتین و ھەندێكمان بە دەقە ئایدیلۆجییە مردووەكان ھەوڵی لكدانەوەیمان دا…. ئازیزانم، بەم شەوە درەنگە با لەمە زیاتر سەرتان نەئێشێنم، لەم بارەوە تەماشاكردنی فیلمی [گۆی سەوز green planet] لەوانەیە لە خەون و پێشبینییەكەی سوارە نزیكمان بكاتەوە..

ئینجا ئەگەر دڵۆپە نەكات، ئیدی ئەوە كەی جانووی گوندییە، كاتێك كە دەچیتە سەربان بۆ بەفرماڵین یا سەربانگێڕان و سەرما دەتتەزێنێت و بە خێرایی بە پەیژەكەدا دێیتەوە خوار و خۆت دەخەیتە تەنیشت زۆپاكە و داپیرە یا باپیرەش بە دەستی لەرزۆكەوە مەقاشەكە دەگرێت و چەند گوێز یا بەڕوویەكی برژاو لەنێو سكڵەكەدا دەردەھێنێت و دەیانھاوێتە جاموڵە فافۆن یا مسینە پڕ خوێواوەكەوە و بۆت پاكدەكات و تۆش بەوپەڕی حەەوە دەیخۆی. بزانە ھەزار شەق لە سپیلت و سار ھەڵنادەیت ؟

سڵاو خاتوونە سەرمابردەڵەكەم، خۆت دەزانی جەستە پەیام لە میشكەوە وەردەگرێت، كە تۆ بەردەوام بلێێ سەرمامە، بەدڵنیاییەوە جەستەشت ھەر ھەست بەوە دەكات، لەوانەشە خەتای زۆر جاییخواردنەوەش بێت. من لە وێنەكەدا لاواز ناتبینم، كەواتە كە بتبینم ئیدی ناتناسمەوە. ئەو ھەموو ساڵە بە سەرمای باكوور ڕەقنەبووبیتەوە، بڕواناكەم بە بە بەفری قەندیل ڕەقبیتەوە … خۆ من بەتەمابووم ئەم پەیامەت بۆ بنێرم “ھەستە با بڕپینەوە و لە قەندیل سەرو چەكێك بكەینە شان و ئەم زستانە لەژێر بەفردا پاسارۆی گوێز و بەڕوو بكەین”، دەكێت چی، ھا ؟