ئەندامانی پارتە كۆمونستەكان سەرەتا كە دەبنە ئەندام، مرۆڤی ساكار و سۆشیالیستخوازی چالاك و دڵسۆز و خۆبەخش و گیانفیدان، بەڵام پاش تێپەڕبوونیان بە پرۆسێسی پارتییببوندا، دەبنە تاكی دەسەڵاتخواز و خۆبەڕابەرزان و شەیدای ناوبانگ و پلەوپایە. ئیدی ئا لێرەوە كێشمەكێشە كەسیی و جیابوونەوە گروپیەكان دەستپێدەكەن و دەبنە ڕەتكەرەوەی سەرەتاكەی خۆیان، بەڵام بەباری نیگەتیڤدا، واتە گەڕانەوە بۆ پیرۆزیی سەروەریی ھەندێك بەسەر ھەندێكی دیكە و پاساودانی خۆشگوزارانی ھەندێك [سەركردایەتی پارت] لە بەرامبەرار ھەندؤكی دیكەدا [بنكردایەتی پارت].
ئا ئەمەیە گرنگی پارت و ھەر ئەم ھۆیەشە كە وا لە دەوڵەتی بۆرجوازی دەكات، مانگانە و مووجەیان بۆ ببریتەوە و لە ڕووی یاساییەوە ڕەوایەتی بە چالاكییان بدات، بۆ ئەوەی بە كۆمەڵێك دروشمی بێناوەۆك لاوانی سۆشیالیستخواز لەخشتەبەرن و لە بۆگەناوی دەسەڵاتخوازیی و مشەخۆریی بۆرجوازیدا وڕ و گێژیان بكات.
ئەگەر سەرنجێكی خێرای ئەم سەردەمە بدەین، ئەوا بە ڕۆشنی ئەوە دەبینین، كەسانێك كە ئامانجیان سۆشیالیزم و كۆمونیزم بووە، لە نزیكترین ھەلدا لە پارتایەتی كشاونەتەوە و ئەوانەش كە بە دانانی كلیتە و سەكسۆكە لاسایی ڕابەرانی پێشخۆیانكردووەتەوە، سەرەنجام بوونەتە بورخویەك لە دەزگەی بیروكراتی پارت و كۆپییەكی چالاكی مرۆڤی بۆرجوازیی دەسەڵاتخواز و مشەخۆر و خۆ بە مامۆستازان !