لە درێژەی پۆستی ھاوەڵێكدا [ Halgurd Samad]
مرۆڤی ھاوچەرخ [تاكی بەكاربەری نادەربەست، ملكەچی پارت، پاشكۆی سەرۆك، دەنگدەری پارلەمان و پەپەگای بەردەم میدیاكان] كەسێكە، كە بەردەوام بنێشتی ھەڵبزركاوی دەمی وێژەرانی میدیاكان كاویژدەكاتەوە. ئەمە ئەو مرۆڤەیە، كە فیلۆسۆفانی نیئۆلیبرالیزم شانازی و شوناسی بۆ چێدەكەن و لە ھاوچەرخبوونی دڵنیایدەكەنەوە.