ئەوانەی كە شەیدای شوناسی سەرووخەڵكیی و ناوبانگ و پلەوپایە و مامۆستایین بەسەر خەڵكەوە، ئەگەر شانازی ڕامیاربوونیان لێبسێنیتەوە، قسەیەكیان بۆ گوتن نامێنێت. ئەوان بە ڕادەیەك خەریكی شوناسسازین بۆ خۆیان، كە خەمی بەیانی و نیوەرۆ و ئێوارەیان ھەر پیرۆزراگرتنی ڕامیارییە. چونكە تەنیا لە ڕێگەی ڕامكردنەوە دەتوانن خۆیان لە سەرووی خەڵكەوە ببینن و خەڵكیش وەك فەقێی مزگەوتان !