سەرێك پڕ ئەندێشەی ئازادی بێت، ھەرگیز سەرابی ھەڵبژاردن نایبات… منیش ھەرگیز ھەڵبژاردنەكانی بەعس و ئۆروپا و ھەرێمی كوردستان، ختووكەیان نەداوم، ھەرچەندە بەدرێژایی تەمەن بەیانیان زوو لە خەوڕابووم، بەلام ڕۆژانی دەنگدان، زۆر حەزم لە خەوە و گشت دەرگەكان داخەم، نەكا ناوەختە میوانێ ئارامی گەڕانەوە بۆ نێو ناخی خۆمم لێتێكبدات …
Monthly Archives: November 2013
ھاوڕێ منیش گریام، زۆر قوڵ گریام، بەڵام بۆ ڕابوردوو نا، بەڵكو بۆ دڵخۆشی و ھاتنەدی خۆزگە و ھیوام، كە یەكەم جار پاش ڕاپەڕین بەسەرھاتی تومەتباركردن و لەسێدارەدانی (كاروان عوسمان)ی ھونەرمەندم بیست، كەوتمە گەڕان بەدوای سەرەداوەكاندا و گۆرانی و سروودەكانیم بیستن، لە بەرامبەر دڵڕەقی كۆمەڵگەدا ئەم خۆزگەیەم لەلا دروستبوو، ئاخ بۆ ڕۆژگارێك لەم شارەدا شەیدایانی ھونەرەكەی …
“موزیك، هێزێکی ژیانبەخشە، کە بە شێوازێکی پڕ لە نهێنی، یاداوەرییە فەرامۆشکراوەکانی دوورترین ڕۆژگارەکانی ژیان لەنێو دڵان بەئاگادەهێنێت.” وتەی: چارلز داروین وەرگێران: هەژێن
كە ھەرزەكاربووم [ھەرچەندە لەوانەیە ئێستاش ھێشتا بە جۆرێك ھەر ھەرزە بم]، خۆشەویستەكەم تازە بەشوودرابوو، ھەموو جارێك كە لە ھەڵەبجەوە دەچوومە سلێمانی یا دەگەڕامەوە، تەنیا ئاواتێكم ھەبوو، كە بمرم، تا لە گۆڕستانەكەی سەیسادەق لە تەنیشت كێلە بەرزەكەی ‘وەلی دیوانە’ بمنێژن [لە گۆڕم بنێن]، بەڵكو یار لە گەڕانەوەیدا بۆ ھەڵەبجە، ئاوڕێ لە گۆڕەكەم بداتەوە و پەیمانەكەی وەبیربێتەوە، …
ھاوڕێیان، ھاوەڵان، خزمان وەرن با بمرین، چونكە لە كولتووری كورددا، تەنیا بە مردن دەتوانیت تاكایەتی خۆت بسەلمێنیت!
ئەڕێ بەڕاست چی بنووسین؛ ئەوەی كە بەخۆمان دەركیدەكەین یا ئەوەی كەسانی دیكە لێماندەخوازن ؟ * ئەگەر ڕەخنە لە ئیخوانەكان بگریت، ئەوا بە نۆكەری ئیسرائیل تۆمەتبارتدەكەن ! * ئەگەر ڕەخنە لە كودەتای دێمۆكراتیی بگریت، بە لایەنگری ئیسلامییەكان تۆمەتبارتدەكەن ! * ئەگەر ڕەخنە لە ھەردووكیان بگریت، ئەوا بەوە تۆمەتباردەكرێیت، كە خەریكی ڕامیاركردنیت و ئایدیۆلۆجیت پەخشدەكەیتەوە و ھەموو …
ھەرچەندە من كۆمونیست نیم، بەڵام ناتوانم ئەم پرسیارە لە نووسەر و ئامادەكەری ئەو راپۆرتە، نەكەم؛ تا ئێستا دەیان ژنی كورد لە ھەندەران بە دەستی ھاوسەر یا كەسوكاری خۆیان كوژراون، كەچی لە ھیچ راپۆرتێكدا نەنووسراوە، ناسیونالیستێك، ئیسلامیستێك، (حسك)ێك، (ینك)ێك، (پدك)ێك، (حدكا)ێك، (پژاك)ێك، ھاوسەرەكەی خۆی كوشت، ئایا ئەو دەرزەنە ئاراستە و پارتە، ھیچ ژنیان نەكوشتووە؟ بەبۆچوونی من …
ئایا ڕامیاریی و سیستەمی ڕامیاریی و پارتایەتی و خەواڵووەكانی پارلەمان ھێندەی كرێكارێكی شارەوانی خزمەتی كۆمەڵگە دەكەن و پێویستن ؟
دژایەتیكردنی كوردانی پەنابەری خۆرھەڵات لە ژاوەژاو و گارەگاری گاڵتەجاری ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستاندا ھێرشێك كە سەدام و بەعسییەكان دژی كرێكارانی كۆچەری میسری بەڕێیانخست، وا ئەمڕۆكە زووڕناژەژانی یەكێتی و پارتی و لیستەكەی نەوشیروان، خەریكن بەڕووی كوردانی خۆرھەڵات (ئێران)دا دووبارەی دەكەنەوە بەداخەوە وێرای ئەوەی كە پارتە ناسیونالیستەكانی كوردانی عیراق، ھەر لە سەردەمی ڕژێمی شای ئێران و ڕژێمی ئیسلامی …
كێ ” كەر”ە ؟ بەویژدانتان گەورەترین تاوان نییە، كە چەكدار و سیخوڕەكانی ڕژێمی بەعسی عیراق و ڕژێمی ئیسلامی ئێران و فاشیستی توركیە و ڕژێمی بەعسی سوریە بە “جاش” ناوبەرین ؟ ئایا ئەم ئاژەڵە ھیچ زیانێكی بۆ مرۆڤ ھەبووە و ھەیە ؟ ئایا ھیچ سیفەتێكی مرۆڤی خراپ لەم ئاژەڵە بێوەیەدا ھەیە ؟ ئایا [بێچووە گوێدرێژ] ھیچ …