وەك ھاوڕێ جاسم* دەڵێت “ئەوانەی كە لە مار دەترسن، دەڵێن، مار قێزەونە و بێزم لێیدەبێتەوە، ئەوانەی كە توانای بەكاربردن و تێگەییشتنیان لە كۆمیوتەر نییە، دەلێن، ئامرازێكی ترسناكە و دەبێت لەنێوببرێت” بەبۆچوونی منیش، ئەوانەی كە ناتوانن لە بازنەی تەسكی كولتووری خیڵ و ناوچە دەربازبن، ھەموو بوونێكی دەرەوەی خۆیان بە خراپ دەچوێنن و ڕەتدەكەنەوە. ئەمە سروشتی كاردانەوە …

گەندەڵی بەرەنجامی رامیاریبوونە ھەمووان بە بیانوو و پاساوی ئەگەر من گەندەڵی نەكەم، ئەوا ئەوانی دیكە ھەر دەیكەن، ھەمووان خەریكی گەندەلێن، گەندەڵی لەو ساتەوە دەستپێدەكات، كە مرۆڤ لە بوونەوەرێكی كۆمەلایەتییەوە دەبێتە بوونەوەرێكی رامیار و دەسلاتخواز و سامانخواز، ئیدی ھەموو ڕەوایەتییەك بە كردەوە و گەندەخۆرییەكانی خۆی دەدات و وەك ئەژدیھای ھەزار سەر تێربوونی تەنیا بە مردنی كۆتاییدێت!