دەزانم كە نازانم و دەخوازم شتێك بزانم ڕۆژ بە ڕۆژ وا ھەستدەكەم، كە نازانم، بەڵام جاران منیش وەك زۆرینە، وامدەزانی كە ھەموو شتێك دەزانم و وەڵامم بۆ ھەموو شتێك ھەیە. جا نازانم ئایا نەزانینم پەیوەندی بە بەتەمەنبوونەوە و لاوازبوونی توانانی زانینەوە ھەیە، یا ھەر لە بنەڕەتەوە نەزان بووم و لە لەخۆباییبووندا خۆم بە زانا زانیوە …

بۆ بە سەردانی زێدمان خەمباردەبین ؟ ھۆكارەكەی بۆ جیاوازی زێدەكەی ناخی ئێمە و زێدێك كە ئێستا ھەیە، دەگەرێتەوە، بۆ گۆڕانی دانیشتووانەكەی و چەقبەستن و مانەوەی ئێمە لە ئامێزی یاداوەرییە خۆشەكاندا، ئەو یاداوەرییانەی كە گێژەڵۆكەی باكووری خۆراوای زەمین، وەك تۆوپیاز لەیەكدی دابڕاندن !

شەقێ لە تۆپی زەمانە ھەڵدە و وەك سۆفییەك لە ئامێزی سروشتدا خەریكی ھزراندن بە، لە دەرەوەی ئەو بازنەوە تەماشای بەدبەختیی تاكی كۆمەڵگەكەمان بكە، كە زۆرینە لەنێویدا گیژبوون، تاوێك بە خوڕ بگری با توڕەیی تاوتنەدات. شەقێك لە پۆستەكان و پۆلیسەكانی ناخت ھەڵدە، لەتەك ھاوكارەكانتدا ئەم كۆتایی ھەفتەیە پێكێك ھەڵدە، با مەستانی دەسەڵات و مشەخۆریش لە پشووەكانیاندا …

شەقێ لە تۆپی زەمانە ھەڵدە و وەك سۆفییەك لە ئامێزی سروشتدا خەریكی ھزراندن بە، لە دەرەوەی ئەو بازنەوە تەماشای بەدبەختیی تاكی كۆمەڵگەكەمان بكە، كە زۆرینە لەنێویدا گیژبوون، تاوێك بە خوڕ بگری با توڕەیی تاوتنەدات. شەقێك لە پۆستەكان و پۆلیسەكانی ناخت ھەڵدە، لەتەك ھاوكارەكانتدا ئەم كۆتایی ھەفتەیە پێكێك ھەڵدە، با مەستانی دەسەڵات و مشەخۆریش لە پشووەكانیاندا …

ڕەدووی فیلۆسۆفی دەسەڵات سەرەتای ھەموو شتێك سەربەخۆبیركردنەوەیە، بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا كایەی فیلۆسۆفیش، ھەمان كایەی ئایدیۆلۆجی وازیدەكات، ھەروەك ئەندامانی پارتەكان، زۆرێك لە خەریكانی فیلۆسۆفی ناوەندێكی باڵاتر، ڕاگەیاندنی زاڵ ڕەوتی ھزراندن و پرسیارەكانیان دیاریدەكات، ھەروەك بڤەیەك، ھەرگیز خۆیان لەو پرسیارانە نادەن، كە ڕۆشنایی دەخەنە سەر ژێرزەمینەكانی كۆیلەتی. لە ھەرێمی كوردستاندا لە دوا دەھەی سەدەی ڕابوردوو و سەرەتای …

نیشتەنمان [نیشتمان] و خەمخۆرانی كامە نیشتەنمان، ئەوەی كە پانتاییەكەی لە یاداوەرییەكانی ئێمەدایە، یا ئەوەی كە گرد و دۆڵ و دەشتی لە دەسەڵاتداران و كۆمپانییەكانیان تاپۆكراوە ؟

لە ھەر شوێنێك ڕۆشنبیریی شالیار [وزیر] و شالیارگەی [وزارة] ھەبوو، ئەوا ڕۆشنبیریی لەژێر پرسیاردایە، چونكە ڕۆشنبیری پیشەسازی سەربازیی [تصنیع العسكري] نییە، تا شالیار و شالیارگە داھێنانی تێدابكەن !

پێویستە گوندییەكان شانازیی بە گوندییبوونی خۆیانەوە بە واتای سروشتییبوونیان بكەن، بەڵام شانازیكردن بە واتای بەشدارییكردن لە شەڕی تڕۆھاتی شارچییەتیدا نا، كە بێجگە لە لەدەستدانی سروشتە گوندییەكە، ھیچی دیكە بەرھەمناھێنێت.

نەفرەت لە جەنگ نەفرەت لە پێناوەكانی جەنگ نەفرەت لە دەلاڵانی جەنگ نەفرەت لە سەرمایەگوزارانی جەنگ نەفرەت لە پیشەسازی جەنگ نەفرەت لە دروستكەرانی چەك نەفرەت لە دەوڵەت و دەسەلات نەفرەت لە سەروەرییەكانی بان مرۆڤ