بانێكە و دوو ھەوا
بانگەوازی ڕوخانی سەرمایەداری و پیادەكردنی سۆشیالیزم بۆ ئێران دەكات، كەچی بەخۆی خاوەنكارە و كرێكاری كرێگرتەی ھەیە و خراپتر و توندتر لە خاوەنكارە ئەوروپییەكان كرێكارەكانی دەچەوسێنێتەوە !
بانگەوازی دژی گەندەڵی و كۆتاكردنی دەستی گەندەڵكارانی ھەرێمی كوردستان دەكات، كەچی بەخۆی لە وڵاتانی ئەوروپی لەلایەك لە ژنەكەی جیابووەتەوە تا خانوویەكی دیكە شارەوانی وەربگرێت و بیدات بەكرێ، لەلایەك بیمەی بێكاری وەردەگرێت و لەوڵاشەوە كاری ڕەش دەكات، لەلایەكەوە خۆی شێتكردووە و پارەی كەمئەندامی وەردەگرێت و لەولاشەوە خانووەكەی خۆی داوە بە كڕێ و لەتەك ھاوسەرەكەیدا دەژی و كاری ڕەش دەكات، ھاوسەرەكەشی خۆی كردووە بە كەمئەندام و كاری ڕەش دەكات و بەخۆیسی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگایەتی وەردەگرێت، خانوویەك كە تێیدا دەژین، ھی خۆیانە و بەناوی كەسێكی دیكەوە كڕیویانە و بەخۆیان لە خۆیان [ناڕاستەوخۆ] بەكرێیانگرتووەتەوە و شارەوانی كرێیان بۆ دەدات، واتە بەخۆیان كڕێچی خۆیانن و لە ھەرێمی كوردستانیش چەند تەلار و پرۆژەی بازرگانییان ھەیە !
“دونیایەكی سەیرە گوڵم”