تیرۆر !!!!!!!!!!!
ئەم ڕۆژ كاروە
…..
بەیانی كاوان
…..
ڕۆژانی داھاتوو كارزان و كامەران و كەیوان و كاروان و …. تا دوا دەنگی یاخی، تیرۆر بەڕێوەیە ………..
تیرۆرستان لە ڕۆژانی ڕاپەینەوە بڕیاری خۆیان داوە، ئەوە خەمساردی و نادەربەستی ئێمە بوو، كە گڵۆپی سەوزی بۆ ئەوان ھەڵكرد، ئەوە دوورەپەرێزی ئێمە بوو، ئەوانی بۆ تیرۆری زیاتر ھاندا و …تد
ئەگەر بەیانی نۆرەی تۆش ھات، ھەر ئاوا دەبێت، ھەروەك چۆن ئەم ڕۆ ئاوایە و خەمی تیرۆری “كاوە” كەم كەس لە كۆڵی دەگرێ. ئەگەر دەتەوێت و ئارەزوو دەكەیت بەیانی لەسەر تیرۆری تۆ شەقام بورووژێ و مستەكان گرمۆڵەبن و دەمەكان بكرێنەوە و ھاوارەكان تا كەشكەڵانی ئاسمان بەرزببنەوە، دەی ھەر ئەم ڕۆ بەرامبەر تیرۆر دەنگھەڵبرە و چی دی دەست بە كڵاوێكەوە مەگرە، كە ٢٢ ساڵە ڕەشەبای بۆرجوازی كورد بەرەو تاران و ئەنكارا و دیمەشق و بەغدا و لەندەن و واشنتن بردوویەتی !
دەنگھەڵبڕە و فریای خۆت بكەمەوە، ئەگینا تیرۆركردنی تۆش لە بێدەنگیدا فەرامۆشدەكرێ، دەنھەڵبڕە با چیدیكە بكوژانمان بە ڕۆژی نێوەڕۆ بە مۆبایل پەیامی مەرگمان بۆ نەنێرن، دەنگھەڵبرە با چیدیكە وەڵامی “بێژە” و “وشە”، گولـلـە نەبێ !