“حزبی تڵپە دێمۆكراسی پرۆلیتاریا”
ئەمە ئەو دروشمە باوەی ھاوینی ١٩٩٢ی شاری ھاولێر بوو، كە بە ڕەنگی سوور لەسەر دیواری كەنار شەقامەكان و دەرگە و دیواری ئاودەستخانەكان دەنووسرا.
كەس خۆی نەدەكردە خاوەنی و كەس نەیدەزانی كێ لەپشت نووسینی ئەو دروشمەوەیە. ھەڵبەتە بەلایەنی كەمەوە ئێمەی رێبواری ئاسایی نەماندەزانی، لەوانەیە دەستێك لە پشتییەوە بووبێت.
من بۆ خۆم نەمدەزانی مەبەستی “حزبی شیوعی عیراقی”یە یا “ڕەوتی كۆمونیست”. چونكە “حزبی شیوعی عیراقی” قسەی لە دێمۆكراسی دەكرد، بەڵام پڕۆلیتاریا نا، بە پێچەوانەوە “ڕەوتی كۆمونیست” قسەی لە پرۆلیتاریا دەكرد، بەڵام لە دێمۆكراسی نا!
ئەوانەی كە گومانی وەھا كارێكیان لێدەكرا، پدك و ینك و ئیسلامییەكان بوون، لەوانەشە ھەواڵگر و سیخوڕە بەعسییەكانیش بووبن ؟
ئێستا پاش بیست و یەك ساڵ، ئەوانەی تڵپ نەبوون، بوونە تڵپ و ئەوانەی تڵپ بوون، بۆگەن بوون و داڕزان !
ئاخۆ لەم ساتەدا كەس ھەبێت، كە بە ھەمان ورە و شەیداییەوە قسە لە پێشڕەوایەتی پارت بۆ پڕۆلیتاریا بكات ؟
كێ و چۆن ؟