خەیاڵبافی تەقینە گەورەكە = بە پووچگەرایی خوا

خەیاڵبافی تەقینە گەورەكە = بە پووچگەرایی خوا

ئەرێ دۆستینە، چ بەڵگەیەكمان بۆ تڕۆھاتە گەورەكە [تەقینەوە گەورەكە] ھەیە، پێش ئەوە گەردوون لە چ دۆخێكدا بووە، گۆیەكی گەورەی گەردوونی، بۆشاییەكی گەورەی گەردوونی، … یا چی، تاوەكو تەقیبێتەوە؟

ئایا مرۆڤ پێویستی بە تێگەییشتن و پەیبردن بە نھێنییەكانی گەردوون ھەیە، یا چێكردن و ڕۆنانی تڕۆھاتێكی دیكەی وەك ئافراندنی گەردوون لەلایەن خواوە، تاوەكو بڕوا بە خۆی بھێنێت ؟

بە بۆچوونی من، ھەر ئاوا كە سۆشیالیزمی دەوڵەتی وێناكردنەوەی بەھەشتی ئایینەكانە، ئاواش تەقینە گەورەكە پاڵپشتیكردنی پووچگەرایی دروستكردنی گەردوون لەلایەن ھێزێكی دەرەكییەوە !

بەداخەوە، ھەروا كە پووچگەراكان بۆ سەلماندنی بۆچوون و بیرۆكەكانیان ناچار بە قوتكردنەوەی خوایەك دەبن، ھەر ئاواش لایەنگرانی تەقینەوە گەورەكە ناچار بە دروستكردنی یەقینن لە خەیاڵە زانستییەكان بوون.

دەكرێت خەیاڵ مامانی كەتواری نوێ بێت، دەكرێت خەیاڵ ھاندەری پەیبردنی نوێی زانستی بێت، بەڵام تەقینەوە گەورەكە كوشتنی خەیاڵ و كۆتاییھێنانە بە پرسیارە بەردەوامەكان …

ھەڵبەتە دەكرێت من لەم بۆچوونانەدا سەراپا ھەڵەبم، بەڵام تا ئێستا بەڵگە و داستانەكانی ھیچ یەك لە لایەنگرانی خوا و تەقینە گەورەكە نەیانتوانیوە من بەو سەلماندنە بگەیێنن، كە ئەو وەڵامانە ئاوەزگیرن، چونكە ھیچكامیان بەڵگەی سەلماندنی پاگەندەكەیان نییە، بەڵكو تەنیا ھەوڵی ڕازیكردنی دەروونی ملكەچیان دەدەن.