نازم بۆ مردیت ؟
پابلۆ نيرۆدا
و. لە فارسییەوە ھەژێن
بۆ مردیت نازم ؟
ئێستا، چی بكه‌ین
به‌بێ سرووده‌كانی تۆ
له كوێ چاوگێك په‌يداكه‌م كه تێيدا
هه‌مان خه‌نده بێ، كه له‌كاتی پێشوازی ئێمه‌دا له ڕوخساری تۆدا بوو
نيگايه‌ك وێنه‌ی نيگای تۆ
تێكه‌ڵه‌يێ له ئاو و ئاگر
لێوان‌لێو له ئازار و شادی
نيگايه‌ك كه ئێمه‌ی بۆ ڕاستی ده‌چڕی، له كوێ په‌يداكه‌ين ؟
برای من
هه‌ست و ئه‌ندێشه‌گەلێكی وه‌ها تازەت له مندا ئافه‌راندن
ئه‌گه‌ر بايه‌كی توند،كه له ده‌رياوه هه‌ڵده‌كا
بيانبا
هه‌ر وه‌ك هه‌ورێ، وه‌ك گه‌ڵايێ ده‌خليسكێن و
ده‌چنه شوێنێ، لەسه‌ر زه‌مينێكی دوورده‌ست ده‌كه‌ونه‌خوارێ
كه تۆ له ژيانتا هه‌ڵتبژاردبوو و
پاش مردنيش په‌ناگه‌ی تۆيه
ئه‌مه بۆ تۆ، چه‌پكه گوڵێكی داودیی چیلی
بۆ تۆ، جه‌نگی گه‌لان و مشتومڕی من و
ده‌نگی كپكراوی ته‌پڵه خه‌مباره‌كانی سه‌رزه‌مينی من
برام، بێ تۆ له دونيادا، زۆر ته‌نيام.
له تاسه‌ی ڕوخساری تۆدا دامام
كه وه‌ك دره‌ختی گوڵكردووی گێلاس، زێڕين بوو
له هاوه‌ڵی تۆدا كه بۆم نان بوو، كه بۆم شكانی تينوويه‌تی بوو و
وزه‌ی ده‌دايه خوێنم، بێبه‌ش بووم
يه‌كه‌م جار كە لەتەك تۆ ڕووبه‌ڕووبووم، كاتێ بوو كه له زيندان ده‌رچووبووی
له زيندانێكی نيوه تاريك، كه وه‌ك چاڵی سته‌م و ئازار بوو
نيشانه‌ی سته‌مم له ده‌سته‌كانی تۆدا دی
له نيگای تۆدا له‌دووی تيری كينه گه‌ڕام
به‌ڵام دڵێكی پاكت هه‌بوو
دڵێ پڕ له زام و ڕۆشنايی
ئێستاكه من چی بكه‌م ؟
ئايا ده‌توانرێ دونيا به‌بێ ئه‌و گوڵانه وێنابكرێ
كه تۆ له گشت لايێ چاندبووتن ؟
چۆن ده‌توانم بژێم، بێ ئه‌وه‌ی تۆ ڕێنوێيگه‌ر بی ؟
بێ هه‌ستی سوارچاكانه‌ی گه‌لیی تۆ و توانای هۆنه‌ریی تۆ؟
سوپاس بۆ تۆ كه وه‌ها بووی
سوپاس بۆ تۆ، بۆ ئه‌و ئاگره‌ی كه به سرووده‌كانت هه‌ڵتگيرساند …