هه‌ستانه‌وه
ژاك پرێڤه‌ر
و. له فارسیه‌وه: هه‌ژێن
من ده‌مه‌وێ بمرم
من ده‌مه‌وێ ملیاردێ جار بمرم و
له دونیایه‌كا زیندووببمه‌وه،
كه هاوسێكان به‌یه‌ك ئاشنا بن و
خه‌ڵكیش
گشت ڕه‌نگه‌كانیان خوشبوێن.
ده‌مه‌وێ له جیهانێكا زیندووببمه‌وه
كه ئەڤین، به نرخی خه‌نده بێ
پیاوان، نه‌مرن
ژنان، نه‌گرین
مناڵان گشت باوكی خۆیان ناز بكه‌ن.
دادپه‌روه‌ری باخێ بێ،
خه‌ڵك تێیدا سێوی یه‌كسان بخۆن
یه‌كسان بژین و
یه‌كسان بمرن.
من ده‌مه‌وێ له جیهانێكا
هه‌ستمه‌وه
كه‌س له جارێك زیاتر نه‌مرێ
پێشكەش بە منداڵەكانی “كاوە گەرمیانی” و گشت منداڵانی باوك و دایك كوژراوی جەنگی نێوخۆ
* له په‌رتووكی ( ” همچون كوچه‌ای بی انتها” ترجمه : احمد شاملو) وه‌رگیراوه و پێشتر له ژماره (٩)ی پاییزی ١٩٩٩ی گۆڤاری ھونەریی ‘ ژیله‌مۆ ‘دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. لێره‌دا به كه‌مێك چاكسازی له داڕشتن و ڕێنووسدا دووباره بڵاویده‌كه‌مه‌وه.