ئایینەكان لەبارەی ژنەوە ھەم بە ساویلكە و ھەم بە فێڵبازی دەزانن. ھەرچەندە ئەو بڕیارە ڕاستییەكی ڕێژەیی تیدایە، بەڵام لەبەرئەوەی كە ئەو بڕیارە پێشداوەریی و ڕێژەنەگۆرە، خاوەنانی تووشی پارادۆكس دەكات. چونكە ژنانیش وەك پیاوان ھەم ساویلكە و ھەم فێڵبازن، ئەوەش بەرھەمی كولتووری سەروەرییە لە كۆمەڵگەدا. لەبەرئەوە ھەردەم ژنانی ساویلكە دەبنە بووكەشووشەی پیاوانی دەسەڵاتدار و ھەروا پیاوانی ساویلكەش دەبنە بارگیری ژنانی فێڵباز.