ئەرێ ھەڤاڵان * [ھاوەڵان] كێ كوڕە سەرتاپا ڕەشپۆشەكەی ھاوینی ١٩٩٢ی ھەولێری لەیادماوە؟
لاوێكی باڵا نێوەنجی، پرچی رەش، چاویلكەی ڕەش، ڕدێنی ڕەش، كەوشی ڕەش، بەو چلەی ھاوینەش پۆشاكێكی پێستەیی ڕەشی موتۆرسوارەكان، تاك و تەنیا، ھەموو دوانیوەڕۆیەك لەنێوان سات ٥ و ٦ دا لە بازاری سیروانەوە بەرەو سینەما كریستاڵ پیاسەیەكی دەكرد و بە ڕێی خۆیدا دەگەڕاوە.
كەس نەیدەزانی كێییە و بۆ ڕەشپۆشە و بەو چلەی ھاوینە چۆن بەرگەی ئەو گەرمایە دەگرێت، بەلایەنی كەمەوە ئێمە ڕێبوارانی سەر شەقامەكە نەماندەزانی كێیە ؟
خۆزگە دەمزانی ئاخۆ ماوە، چی دەكات و ھەنووكە پۆشاك چی و چۆن دەپۆسێت ؟