*”ھەڤاڵ” جوانترین واژەی كوردییە لە بەرامبەر [الصدیق] عەرەبی و Friend]ی ئینگلیزی، بەداخەوە پدك و رامیاریی ئەوەشیان لێداگیركردووین.

** بە پێچەوانەوە واژەی ” برادەران”ی ینك و نیئۆجەلالییەكان، واژەیەكی ڕەگەزھەڵاوێرە [سێكسیستییە] و ھەر بۆ ڕامیاران. ھەروەھا بەكاربردنی لە پەیوەندی كۆمەلایەتیدا لە جیاتی ھەڤاڵ، زادەی كولتووری خێڵ و دەرەبەگایەتییە، چونكە ژن لە دەرەوەی ھاوەڵێتی دادەنێت.

*** واژەی “ھاوڕێ” كە كۆمونیستەكان و چەپەكان و سۆسیالیستەكان بەكاریدەبەن، بەداخەوە خەریكە ئەمیش بە ھەڵە جێگەی ھەڤاڵ دەگرێتەوە، ھاورێ، بە كەسێك دەگوترێت، كە ھاوڕێباز بێت.