بێنه پێشچاو
یغما گلرویی
و. لە فارسییەوە: ھەژێن
بێنه پێشچاو، ئەگەر چی وێناكردنیشی دژواره
جیهانێ كه تێیدا هه‌موو مرۆڤێ شاد و به‌ختیاره
جیهانێ كه تێیدا پاره و نه‌ژاد و ده‌سه‌ڵات بەھا نییە
وه‌ڵامی هاوده‌نگییه‌كان، پۆلیسی دژه‌شۆڕش نییه
نه بۆمبی ئەتۆمی هه‌یه، نه فڕۆكه‌ی جه‌نگی و هاوه‌ن
چیدی منداڵان، پێیان له سەر مین جێناهێڵن
هه‌مووان ئازادی ئازادن، هه‌مووان بێده‌ردی بێده‌ردن
له ڕۆژنامه‌دا ناخوێنیته‌وه، نه‌هه‌نگه‌كان خۆكوژییكردبن
جیهانێ بێنه پێشچاو، بێ كینه و باروت
بێ سته‌م و ملهوڕی، بێ ترس و تابوت
جیهانێ بێنه پێشچاو، پڕ له خه‌نده و ئازادی
لێوان‌لێو له گوڵ و ماچ، تژی له چەندبارەی ئاوه‌دانی
بێنه پێشچاو، ئەگەر چی وێناكردنیشی تاوانه
ھەرچەند به ناو‌هێنانی گەرو پڕ ده‌بێ له سورمه
وێنای كە جیهانێ، تێیدا زیندان دەبێتە ئه‌فسانه
جەنگەكانی دونیا گشت، ڕادەوەستن بە ئاشتییانە
كه‌س سه‌روه‌ری كەس نییه، خەڵكی هه‌موو یه‌كسان
ئیدی پشكی هه‌ر مرۆڤێكە، هه‌ر دانە گەنمێ لەبۆ نان
به‌بێ سنوور و ڕێگریی، نیشتمان واته سەراپا جیهان
بێنه پێشچاو، تۆ ده‌توانی، ببیته ده‌ربڕی ئه‌م خه‌ونانە
**************************
لەلایەن ‘سیاوش قمیشی’یەوە ئاوازی بۆ داڕێژراوە و بە دەنگی خۆی كروویەتی بە سروود
بۆ گوێگرتن له گۆرانییه‌كه، سەردانی ئه‌م به‌سته‌ره بكه‌ن :
ترانه “تصور کن”: خواننده و آهنگساز سیاوش قمیشی
http://www.youtube.com/watch?v=GtZY-bCffmE