كۆنگرە ھی ھەر پارتێك بێت، تەنیا پاساوە بۆ چەوتییەكان و دڵخۆشكردنەوەی ئەندامانی گوێرایەڵ و بەستەزمان، كۆنگرە پیرۆزكردن و ڕەوایەتیدانە بە باڵا و پایین، بە پێشڕەو و پاشڕەو، بە فەرماندەر و فەرمانبەر، سەركردە و بنكردە …. تد، چونكە تا ئێستا ڕووینەداوە لە كۆنگرەیەكی پارتییدا شكست و چەوتی و ناڕەزایەتی رابگەیێنرێت، ھەمیشە كۆنگرەكانی پارت بە سەركەوتووی كۆتاییھاتووە، چ پارتی ئیسلامی بێت یا نەتەوەیی و لیبراڵ و كۆمونیست !!!!