ئەمەش شانازی شارچییان و سیناریۆی سووكایەتییان بە ھەولێری، ھەر ئەمانەن، كە لە ڕووپەڕ و بلاگ و پاڵتۆك و مەسینجەرەكانی دیكەوە، بە ئاڵای ناسیونالیزمەكەیان چاوی خەڵك كوێردەكەن و سووكایەتی بە نەتەوەكانی دیكەدەكەن.

ناسیونالیستەكان لە كاتێكدا كە وەك كوردێك سووكایەتی بە نەتەوەكانی دیكە دەكەن، ھاوكات لەنێوان خۆشیاندا سووكایەتی بە یەكدی؛ بە شار و گوندەكانی دیكە دەكەن و ھەرچی لە كۆڵان و گەڕەك و گوند و شاری خۆیان نەبێت، بە سووك و كەمتر تەماشایدەكەن. چونكە ئایدیۆلۆجیای ناسیونالیزم لەسەر بنەمای سووكایەتی بەوانی دیكە و دەمارگیریی خۆیی، خۆی پێگەیاندووە و قەسابخانە و دەسەڵاتەكانی پێكھێناوە.

بە مۆڵەتی سوارەی ئێڵخانیزادە
*********************

دەڵێم برۆم لە شارەكەت،
لە شارە پڕ لە سووكایەتییەكەت
دەڵێم بڕۆم
چیدی سەوزە و میوە و گەنمت پێنەفرۆشم
تا تێربی لە گەندەی زبڵاوەكەت
ڕۆژێ دێ ھەر دەڕۆم
دەڕۆم و ناگەرێمەوە
تا گوێچكەكانم سووكایەتی نەژنەون و
ڕوخسارم بە دۆكەڵ و تۆزت پیسنەبێ
دەڕۆم و ئیدی نامەوێ
زارۆكم بەو فەرھەنگە
ژاراوی و گەورەبێ
دەڵێم برۆم لە شارەكەت
لە شارە گەندەڵاوەكەت
………
………

ئەرێ ئەمە پاسی کۆتەرە یان تاکسی کەمی تێ نەکردوە