بە مۆڵەتی سوارەی ئێڵخانیزادە
*********************

دەڵێم برۆم لە شارەكەت،
لە شارە لەخۆباییەكەت

دەڵێم بڕۆم
چیدی سەوزە و میوە و گەنمت پێنەفرۆشم
تا تەواو تێربی لە گەندەی زبڵاوەكەت
ڕۆژێ دێ ھەر دەڕۆم
دەڕۆم و چیدی ناگەرێمەوە
تا گوێچكەكانم سووكایەتی نەژنەون و
ڕوخسارم بە دۆكەڵ و تۆزت پیسنەبێ
دەڕۆم و ئیدی نامەوێ زارۆكم
بەو فەرھەنگە ژاراوی و گەورەبێ

دەڵێم برۆم لە شارەكەت
لە شارە گەندەڵاوەكەت
………
……..