شەو شاد ھاوڕێیان، بە ھیوای كۆمەلێك خەونی ڕەنگین و خوازراو … ھیوادارم پۆستی كازیوەی بەیان، پەیامی شۆڕشێكی جیھانگربێت، شۆڕشێك كە نەك بەتەنیا تیرۆرستان، ڕسوابكات، بەڵكو ڕاماڵی گەشت جۆرەكانی سەروەریی بێت؛ سەروەریی دایك و باوك بەسەر منداڵدا، سەروەریی ژن و پیاو بەسەر یەكدیدا، سەروریی برا بەسەر خوشكدا، سەروەریی مامۆستا بەسەر خوێندكاردا، سەروەریی خاوەنكار بەسەر كرێكار و …
Monthly Archives: December 2013
پارتی نیئۆجەلاییەكان لە ھەولێر كۆنگرە دەگرێت … كۆنگرە ھی ھەر پارتێك بێت، تەنیا پاساوە بۆ چەوتییەكان و دڵخۆشكردنەوەی ئەندامانی گوێرایەڵ و بەستەزمان، كۆنگرە پیرۆزكردن و ڕەوایەتیدانە بە باڵا و پایین، بە پێشڕەو و پاشڕەو، بە فەرماندەر و فەرمانبەر، سەركردە و بنكردە …. تد، چونكە تا ئێستا ڕووینەداوە لە كۆنگرەیەكی پارتییدا شكست و چەوتی و ناڕەزایەتی …
ئەرێ خۆ بەڕاست ھەر شادی دەكەن، شادی چی، ھی لەسێدارەدانی كرێكارانی سۆشیالیست، ھی ماوەی ٨ سات كار پاش ١٠٠ ، ھی لێسەندنەوەی زۆربەی دەستكەوتەكان ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
تەنیا پرسی دایكایەتی نییە، بەڵكو سروستی گوندیبوونیش كارایی خۆی ھەیە، ئەگەر ئەوە ژنێكی شاری بووایە، یەكسەر دەیگوت “بەخوا فلانی، گۆشتەكەی ئەوەندە ناسكە، ھەر بۆ نێو نۆكاو خۆشە، كورە بچووكەكەم لە قوتابخانە بێتەوە و بیخوات ” !!! *********** ھاوڕێ بورھان، بەتواوی ھاوبۆچوونتم، لەتەك ئەوەشدا لەم ئەوروپایە كە خراپی خراپترە و ئەو دایكایەتییەكی من و تۆ دیتومانە …
خوێنەری ھێژا ئەگەر خوازیاری خوێندنەوەی بابەتەكانی پێشووتری یا ڕەخنەت لەسەر بابەتێك ھەیە و بەستەرەكەیت بۆ نادۆزێتەوە، لەم بەستەرانەی خوارەوەدا دەتوانی ئەو بابەتانەی كە نەفەوتاون و لەبەردەستدا ماون، بەدەستبھێنیت, ھەرچەندە چەند جار، جارێك لە كیمیابارانی ھەڵەبجەدا، جارێك لە لایەن ھاوڕێیەكەوە، جارێك بە ھۆی ھەڵەی خۆمەوە لە وێبلاگەكەمدا و جارێك بەھۆی وەستانی كوردبلاگەرەوە، زۆرێك لە نووسینەكانم فەوتاون، …
Xwênerî hêja Eger xwazyarî xwêndnewey babetekanî pêşûtrî ya rexnet leser babetêk heye û besterekeyt bo nadozêtewe, lem besteraney xwareweda detwanî ew babetaney ke nefewtawn û leberdestda mawn, bedestibhênît, herçende çend car, carêk le kîmyabaranî hellebceda, carêk le layen hawrrêyekewe, carêk be hoy helley xomewe le wêblagekemda û carêk behoy westanî kurdiblagerewe, zorêk le nûsînekanim fewtawn, …
بەڵێ بروخێ حكومەتی ھەرێمی كوردستان و ھەرچی دەوڵەت و حكومەتی جیھان ھەیە، چ چەپ و چ راست، چ ئایینی و چ سكیولار، چ كوردی و چ عەرەبی و چ فارسی و چ توركی … وتەی خاتوو ھانا قادر لە كۆبوونەوەی ناڕازەیەتینیشاندانی كوردانی دانیشتووی تۆرینتۆدا گوتی “بروخێ حكومەتی ھەرێمی كوردستان” دەستخۆش، ئەوەی ھەموو چەپەكان شەرمنۆكانە ناوێرن …
مرۆڤایەتی تەنیا ڕۆژی تڕۆھات [ئاڵا]ی كەمە ! مرۆڤ دەبەنگ دەبێت: كاتێك كە لە سەرووی خۆیەوە لە بۆشایی ئاسمان لە دووی فریادڕەس دەگەرێت؛ كاتێك كە لە نێو مشەخۆراندا بۆ دادپەروەر و ڕزگاركەر دەگەرێت؛ كاتێك كە لە پارچە پەرۆیەك شانازی بۆ خۆی دروستدەكات و بەوە خۆی لە مرۆڤەكان و كۆمەڵگەكانی دیكە جیادەكاتەوە؛ كاتێك كە دەسكی ئەو پارچە …
Mrovayetî tenya rojî trrohat [alla]î keme ! Mrov debeng debêt: Katêk ke le serûy xoyewe le boşayî asman le dûy firyadrres degerêt; Katêk ke le nêw mşexoranda bo dadperwer û rizgarker degerêt; Katêk ke le parçe peroyek şanazî bo xoy drustdekat û bewe xoy le mrovekan û komellgekanî dîke cyadekatewe; Katêk ke deskî ew parçe …
پارت نییە، سەركۆ نییە، دستەبژێر نییە، لیست نییە، خۆشباوەڕ بە “نەتەوە” و “نیشتمان” و “ئایین” و “حكومەتی كرێكاری” نییە، كە شیوەنی ھەریسەكە نەكات و تەنیا ئامانجی سەروەربوون و مشەخۆربوون نەبێت ! ئەگەر ھەبووە و ھەیە، با لە سەرتاپای مێژوودا نموونەیەكمان بخەنە بەرچاو چ ئەوان و چ ئێوە و چ ئێمە، ھەر كەس پاگەندەی سەرۆكی باش …