“حزبی تڵپە دێمۆكراسی پرۆلیتاریا”

“حزبی تڵپە دێمۆكراسی پرۆلیتاریا” ئەمە ئەو دروشمە باوەی ھاوینی ١٩٩٢ی شاری ھاولێر بوو، كە بە ڕەنگی سوور لەسەر دیواری كەنار شەقامەكان و دەرگە و دیواری ئاودەستخانەكان دەنووسرا. كەس خۆی نەدەكردە خاوەنی و كەس نەیدەزانی كێ لەپشت نووسینی ئەو دروشمەوەیە. ھەڵبەتە بەلایەنی كەمەوە ئێمەی رێبواری ئاسایی نەماندەزانی، لەوانەیە دەستێك لە پشتییەوە بووبێت. من بۆ خۆم نەمدەزانی …

*”ھەڤاڵ” جوانترین واژەی كوردییە لە بەرامبەر [الصدیق] عەرەبی و Friend]ی ئینگلیزی، بەداخەوە پدك و رامیاریی ئەوەشیان لێداگیركردووین. ** بە پێچەوانەوە واژەی ” برادەران”ی ینك و نیئۆجەلالییەكان، واژەیەكی ڕەگەزھەڵاوێرە [سێكسیستییە] و ھەر بۆ ڕامیاران. ھەروەھا بەكاربردنی لە پەیوەندی كۆمەلایەتیدا لە جیاتی ھەڤاڵ، زادەی كولتووری خێڵ و دەرەبەگایەتییە، چونكە ژن لە دەرەوەی ھاوەڵێتی دادەنێت. *** واژەی “ھاوڕێ” …

ئەرێ ھەڤاڵان * [ھاوەڵان] كێ كوڕە سەرتاپا ڕەشپۆشەكەی ھاوینی ١٩٩٢ی ھەولێری لەیادماوە؟ لاوێكی باڵا نێوەنجی، پرچی رەش، چاویلكەی ڕەش، ڕدێنی ڕەش، كەوشی ڕەش، بەو چلەی ھاوینەش پۆشاكێكی پێستەیی ڕەشی موتۆرسوارەكان، تاك و تەنیا، ھەموو دوانیوەڕۆیەك لەنێوان سات ٥ و ٦ دا لە بازاری سیروانەوە بەرەو سینەما كریستاڵ پیاسەیەكی دەكرد و بە ڕێی خۆیدا دەگەڕاوە. كەس …

ئەم ماسە گوریسێكی تێدایە ! ماسەكەی كەركووك ! ماسەكەی ئاساییشی ھەولێر ! ماسەكەی تیرۆر لە سلێمانی ! ئەگەر ھەموو تەمەنمان خەریكی گوریسدەرھێنان لە ماستاوستان بێن، گوریسەكان تەواونابن، چونكە دەسەڵات خەریكی ڕستنیانە !

بانێكە و دوو ھەوا

بانێكە و دوو ھەوا بانگەوازی ڕوخانی سەرمایەداری و پیادەكردنی سۆشیالیزم بۆ ئێران دەكات، كەچی بەخۆی خاوەنكارە و كرێكاری كرێگرتەی ھەیە و خراپتر و توندتر لە خاوەنكارە ئەوروپییەكان كرێكارەكانی دەچەوسێنێتەوە ! بانگەوازی دژی گەندەڵی و كۆتاكردنی دەستی گەندەڵكارانی ھەرێمی كوردستان دەكات، كەچی بەخۆی لە وڵاتانی ئەوروپی لەلایەك لە ژنەكەی جیابووەتەوە تا خانوویەكی دیكە شارەوانی وەربگرێت و …

Banêke û dû hewa

Banêke û dû hewa Bangewazî ruxanî sermayedarî û pyadekirdnî soşyalîzm bo êran dekat, keçî bexoy xawenkare û krêkarî krêgirtey heye û xraptir û tundtir le xawenkare ewrupîyekan krêkarekanî deçewsênêtewe ! Bangewazî djî gendellî û kotakirdnî destî gendellkaranî herêmî kurdistan dekat, keçî bexoy le wllatanî ewrupî lelayek le jnekey cyabuwetewe ta xanûyekî dîke şarewanî werbigrêt û …

ئایا ھیچ پێناوێك بۆ كوشین ھەیە ؟

ئایا ھیچ پێناوێك بۆ كوشین ھەیە ؟ ڕەشێڵ كچە كوبایی، قوربانی دەستی ژنكوژێكی كورد ” شوان ” ئازیزان تكایە تەماشای بەسەرھاتەكە بكەن، واوەتر بینێرین بۆ گشت دۆست و ھاوڕییانتان، تاوەكو ژنكوژان ڕسوابكرێن.

نورجه‌هان *

نورجه‌هان * ته‌سلیمه‌ نه‌سرین و. لە فارسییەوە: ھەژێن نورجه‌هانیان ناچاركرد، بوه‌ستێ له‌ چاڵێكا، له‌ نێوەندی مه‌یدان له‌وێنه وه‌ستا‌، سه‌ری خوار، تا نێوقه‌د له‌ نێو چاڵ ئه‌وان نورجه‌هان به‌ردبارانده‌كه‌ن، به‌ر جه‌سته‌ی من ده‌كه‌ون، به‌رده‌كان. به‌رده‌كان به‌ر سه‌رم ، نێوچه‌وانم، سنگم ‌و پشتم ده‌كه‌ون ئه‌وان به‌رد ده‌گرن ‌و قاقا پێده‌كه‌نن پێده‌كه‌نن و به‌ هه‌راوه‌ سووكایه‌تی ده‌كه‌ن. له …

لە وەلامی پرسیاری ھاوەڵێكدا “لە خۆشەویستیدا، یەک و یەک دەکاتە چەند؟” بە بۆچوونی من، لە خۆشەویستیدا یەك و یەك دەكەنە سفر، چونكە ھەمیشە یەكێكیان -١ و ئەویدەیكەیان +١، زۆر كەم ڕێكدەكەوێت ھەردووك وەك یەك بۆ یەك بسووتێن.