سروودی جەنگ

سروودی جەنگ *

من نیمە
سروودێك بۆ جەنگ،
نە وڵات و
نە سەرۆككۆمار
بێجگە لە لەشكرێ كە دەخوازێ لەپێناو ئەوین
دژی یاسای پارە بجەنگێ، ھیچ لەشكرێكم نییە
من ھیچ كەسێكم نییە بۆ بەھرەكێشی و
سامانێكیشم بۆ چێكردنی ھەژماری بانكی نییە
من نیشتمانم نییە بۆ وەستانەوە دژی ھەژارانێ
كە لە ھەموو لایەكی جیھانەوە دێن
ئەگەر خوازیارین پێكەوە برسییەتی لەنێوبەرین
بەخێربێن
دانیشتوانی جیھان،
تێكۆشەرانی جیھانێكی بێسنوور

و. لە فارسییەوە : ھەژێن

**************************************************************
خوێنەری ھێژا، بەداخەوە ناوی نووسەری فارسیزمانی ئەم ھۆنراوەی ” سرود جەنگ” م بۆ نەدۆزرایەوە و لەبیریشمنەماوە كە لە ڕووپەڕی چ ھاوەڵێكی فەیسبووك وەرمگرتووە. سوپاسگوزاری ھەر كەسیك دەبم، كە ناوی نووسەرەم بۆ بنووسێت