لە دونیای چەپەڵی پارتایەتییدا [ ئەگەر لەتەك پارتەكەی قسەكەر نەبیت، ئەوا بەكرێگیراوی ئەوی دیكەیت… ]. ئەمە ئەو كولتوورە پووچ و بۆگەن و نامرۆیی و چەپێنەر و پۆخڵە و كەسایەتیكوژە بوو، كە پارتایەتی لە ناسیونالیستەكانەوە تا كۆمونیستەكان و ئایینییەكان ھێنایانە نێو پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانمان و دونیای مرۆڤبوونمانیان وێرانكرد.
لەبەرئەوە بە بۆچوونی من، كاتێك ئەندامی ھەر پارتێك لە ھەر بۆنە و بابەتێكدا قسەبكات، پێویستە گوێمان دابخەین، پێویستە ڕوومانوەرگێڕین، پێویستە دانیشتن و كۆڕەكە بەجێبھێڵین، چونكە ڕامیاری و پارتایەتی ڤایروسێكی كوشندە بوون و پەیوەندی و پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتییان نەخۆشخست، نەخۆشییەكی درم و نەبڕاوەی ئاوا، كە دایك و كوڕ بوون بە دوو بەرەی جیاواز و دژ بەیەك …