ساڵی پار ٢٠١٢ تەنیا لە وڵاتی ئاڵمانیا زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ فیشەكە شێتە و تەمەنی بۆ شەوی سەری ساڵ كڕدراوە، ھەڵبەتە تەنیا لە نێو بازاری خودی ئەو وڵاتەدا، بیچگە لەوەی كە بەھۆی ھەرزانتربوونەوە دەكرێت نیو ئەوەندەش لە پۆلۆنیا و وڵاتەكانی دیكەی دراوسێی ئەو وڵاتە كڕدرابێت !
ئەگەر كەڵەكەكردنی سەرمایە بۆ خاوەنكارخانەكان و بازرگانەكان و پیسكردنی ھەوا و ژینگە بە كەرەستە بەكاربراوە نایلۆنی و تەقەمەنییەكان لەبەرچاونەگرین و تەنیا سەرنج بدەینە ئەو بڕە كاخەز و مقەبا و دارەی كە دروستكردنی ئەو ھەمووە تەقەمەنییەدا بەكاربراوە، ئەوا بەشی ساڵێك تێنووس [دەفتەر] و پەرتووك [كتێب] و پێنووس [قەڵەم]ی فێریارانی قۆناخی سەرەتایی كیشوەرێكی وەك ئەفەریكا یا ئەمەریكای لاتینی دەكرد! ئەگەر ئەو سەد و بیست ملیۆن یۆرۆیە بكەینە ھەتوان دژی ئایدز و نەخۊسیە كوشندەكانی دیكە، ئەوا دیسان بەلایەنی كەمەوە بەشی چەند مانگێكی خەرجی تەندروستیی كیشوەرێكی وەك ئەفەریكا و ئەمەریكای لاتینی دەكرد!
ئیدی با زیندووراگرتنی پووچگەراییە ئایینییەكان بەو بۆنەوە لەولاوە بوەستن!
ئەی ئەگەر خەرجی ھەموو تەمەمەنی سەرتاسری دونیا لەو شەوەدا كۆبكەینەوە و بە كەرەستەی تەلارسازی بۆ فێرگە و نەخۆشخانە و پەرتووكخانە و پەرتووك و پۆشاك و خۆراك بەراوردی بكەین، نەشی چەندێك دەكات ؟
وەك لە سەرەتادا گوتم، با پیسكردنی ھەوا و ژینگە بە گاز و كەرەستەكانی وەك نایلۆن و تەقەمەنی بھێنین، كە راستەوخۆ ژیانی ھەموومان چ ئەوانەی تەقەكان دەكەن و چ ئەوانەی بە ژیان و تەندروستییان باجی تەقەكان دەدەن !