ھەموو ڕۆژێك خۆزگە دەخوازم كە لە ھەرێمی كوردستان كەس تیرۆرنەكرێت، كەس زیندانینەكرێت، كەس بێسەروشوێنەكرێت، سزای سێدارە بۆ كەس نەبڕدڕیتەوە، تاوەكو ڕۆژێك دوور لە ھەڵچوون و نائارامی گوزەرێك بەنێو دەقە ھونەریی و ئەدەبییەكانی ھاوەڵەكانی فەیسبووكمدا بكەم، تاوێك گوێ لە موزیك و كەمێك قسەی خۆش بخوێنمەوە، بەڵام خۆزگە و بڕیارەكەم تەنیا چەند ساطێك بڕدەكات، لەناكاو ھەواڵی مەرگ و زیندانیكردن و بێسەروسنی ئازیزێك لەسەر نەیاریی دەسەڵات، سووتان و كوشتنی ژنێك لەسەر ئەوین، دونیا بەسەرمدا دەڕووخێنێت و پلانی ڕۆژ و ھەفتە و مانگم لێتێدەدات …
ھیوادارم بەیانی ڕۆژی دوور لە كوشتن و ئەشكەنجە، ڕۆژی ئاشكرابوونی پیلانەكانی پشتپەردە و دەستی دەسەلات و ئۆپۆزسینەكەی بێت.
شەوتان شاد