من كێشەم لەتەك خوایەك نییە، كە مرۆڤ بۆ ئارامی گیانیی خۆی ئافراندوویەتی، كێشەی من لەتەك خوداكانی سەر زەوییەیە، كە بێجگە لەوەی ئاسوودەیی گیانیی و جەستەییمان پێنابەخشن، ڕەنجی كار و شیلەی ژیانمان و داھاتی كۆمەڵگەش مشەرخۆییدەكەن و سزای یاخیبوونمان [تاوان لە ڕوانگەی ئەوانەوە] بۆ پاش مردن ھەڵناگرن، بەڵكو ھەر ئەمڕۆ لە بەرامبەر ھەر سەرپێچییەكمان لە فەرمانیان، دەرگەی زیندانەكان بە ڕووماندا دەكەنەوە و پەتی سێدارەمان بۆ ھەڵدەخەن یا لە نیوەشەوێكدا كۆمەلێك كۆیلەی سوپاسگوزاریان دەنێرنە سەر ماڵمان و مێشكمان لە كۆشی دایك و ھاوسەرماندا و بە بەرچاوی منداڵەكانمان یا منداڵە خەوزراوەكانی دراوسێكەمانەوە دەپژێنن.
كاتی ئەوە ھاتووە دەست لە دژایەتی شتێك [خوا لە ئاسمان] ھەڵگرین، كە بوونی نییە و تەنیا زادەی خەیاڵی مرۆڤە ناھوشیارەكانە، ئەوی دەبێت دژایەتی بكەین و بۆ لەنێوبردنی خەباتبكەین، ١. كۆیلەتی خۆمان، ٢. خواكانی سەرروەری، ٣. یاساكانی مشەخۆریین؛ بە واتایەكی دیكە ١. ھاونیشتمانی گوێڕایەڵ، ٢. سەرۆكان و ڕامیاران و دەوڵەتان، ٣. سەركوت و نادادپەروەریی و نایەكسانی یاسایی ونایاسایی !