گۆڕینی جەنگی نێوخۆی دەسەڵاتخوازان بە جەنگی نێوخۆیی نارازییان، داھێنانی نەوشیروانییەكانە ! مەترسی ئەم جارە لە مەترسی جەنگی نێوخۆی پارتە ڕامیارەكان زیاترە، لە جەنگی نێوخۆیی ١٩٦٣ تا ١٩٩٨ دەسەڵاتخوازاندا تەنیا چەكداران دەجەنگان، بەڵام ئەم جارە، جەنگەكە جەنگی نێوخۆیی كۆمەڵایەتی دەبێت، كە برینەكانی ھەرگیز ساڕێزنابن و كینەدۆزییەك كە جەنگی نێوخۆی كۆمەڵایەتی دروستیدەكات، سڕینەوەی ئاساننییە ! لەبەرئەوە ھەر …
Monthly Archives: January 2014
ھاوڕێ كراس ڕەشەكانی مۆسۆلۆنی و سمێل قرتاوەكانی ھیتلەر كەوتوونەتە خۆ ئەگەر جەماوەر ھوشیارنەبێت، ئەوا ژاوەژاوی مدیاكەیان دەگۆڕن بە جەنگی نێوخۆ جەنگی نێوخۆیی ئەم جارە، بە گژیەكداكردنی جەماوەرە، تێكدانی ئاساییش و ئاشتی كۆمەلایەتیی و خەڵكی نارازی و ھەژارە، جەنگی نێوخۆیی ئەم جارە، سەرۆكی باش و پارتی باش و لیستی دۆڕا و براوە لە پشتی سوارە ڕامیاران …
دەسەڵاتدارە نەوشیروانییەكانی سەیسادەق شیوەنی لەدستچوونی مشەی بودجەی ھەڵەبجەیە و دەیانەوێت بە دووبەرەكی ناوجەگەریی، بەر بەو پرۆسەیەبگرن و لە دەسەلاتی ناوندی بگەیێنن، كە ھەڵبجە شایستەی سەربەخۆیی بەڕێوەبەرایەتی نییە و ناوچەكانی دیكە دژی ئەوەن، بەو جۆرە مشەی ٢٢ ساڵەی بودجە بگڕێنەوە ژێردەستی خۆیان. ئەمە ھەمان پیلانە كە لە ١٧ی شوباط دا بەكاریانبرد، لەلایەك لاوان بەكوشتندەدەن و لەولاوە …
خۆپیشاندان و داوای جیابوونەوەی ھەر گوند و شارۆچكەیەك لە ھەر پارێزگەیەك، مافی بێچەندوچوونی ھەر كەسێكە، تەقەكردن لە خۆپیشاندان و وەلامدانەوەی دروشمی خەڵك بە گوللە، تاوانە و پاساوی ھەڵناگرێت! ساخكردنەوەی یەكلاكردنەوەی وەھا پرس و داخوازییەك، پێویستی بە ڕاپرسی گشتی ئەو شوێنە ھەیە و ئەوە دانیشتوانی ئەو شوێنەن، كە مافی جیابوونەوە یا یەكگرتنیان ھەیە، ھەر ھەولێك لە …
ھاوێیانی ئازادیخواز لە سەیسادەق و ھەڵەبجە
ھاوێیانی ئازادیخواز لە سەیسادەق و ھەڵەبجە ھەموومان دەزانین، كە دنەدانی خەڵك و كوشتن تەنیا ھۆكارن بۆ دووبەرەكی، ئەگەر ئێمە بە ھەموو لایەكمانەوە بە بەرپرسیارییەتییەوە لەتەك ڕووداوەكان مامەڵەنەكەین، ئەوا مێژوو یەخەمان دەگڕێت و كەمتر لە ھاوبەشی تاوانمان بەرناكەوێت ! كاتی ئەوە ھاتووە كە لاوانی خوێنگەرمی ھەڵەبجە و سەیسادەق لە ھۆكار و دنەدەری ئەو پیلانانە ئاگاداربكەینەوە و …
Continue reading “ھاوێیانی ئازادیخواز لە سەیسادەق و ھەڵەبجە”
كوشتنی ” بڕیار حەسەن “، ڕووداوێكی ڕێكەوت نییە
كوشتنی ” بڕیار حەسەن “، ڕووداوێكی ڕێكەوت نییە؛ بۆ نەزانی كۆیلە-چەكدارێكی ئەمن ” ئاساییش” ناگەرێتەوە؛ بەڵكو پێش ھەموو شت بۆ ھەراسانی دەسەڵاتدارانێك دەگەرێتەوە، كە بودجەی ھەڵەبجە و پێڼجوێن و سەیسادەق و شارەزوور و ھۆرامان’یان لەدەستچووە و بڕی مشەخۆرییان كەمیكردووە ! ئامانجی خۆپیشاندانەكە ھەرچی بووبێت، ھەر كەس ڕێكیخستبێت، ھەر كەس دنەدەری بووبێت، كوشتن ھەر كوشتنە و …
Continue reading “كوشتنی ” بڕیار حەسەن “، ڕووداوێكی ڕێكەوت نییە”
ئەگەر پێتوایە خەیاڵدەكەم، تكایە ئازادی خەیاڵكردنیشم لێ زەوتمەكە !
ئەگەر پێتوایە خەیاڵدەكەم، تكایە ئازادی خەیاڵكردنیشم لێ زەوتمەكە ! ئازادیخوازێك خەیاڵی ئەم ڕۆژ، ڕوودای داھاتووە كەتواری ئەم ڕۆژ، ئەفسانەی داھاتووە ڕۆژێك كە ژێردەستان لە فەرمانبردن، لە سەربازییكردن، لە كۆیلانە كاركردن، لە ملدان بە ڕامیارییكردن، لە دەنگدان بە سەروەرییكردن، یاخیدەبن. ئەوە ئەو ڕۆژە كە ئیدی سەروەری چین و پارت و دەوڵەت و دەستەبژێر دەبنە ئەفسانە . …
Continue reading “ئەگەر پێتوایە خەیاڵدەكەم، تكایە ئازادی خەیاڵكردنیشم لێ زەوتمەكە !”
Eger pêtwaye xeyalldekem, tkaye azadî xeyallkirdnîşm lê zewtmeke !
Eger pêtwaye xeyalldekem, tkaye azadî xeyallkirdnîşm lê zewtmeke ! Azadîxwazêk Xeyallî em roj, rûday dahatuwe Ketwarî em roj, efsaney dahatuwe Rojêk ke jêrdestan le fermanbirdin, le serbazîykirdin, le koylane karkirdin, le mildan be ramyarîykirdin, le dengdan be serwerîykirdin, yaxîdebin. Ewe ew roje ke îdî serwerî çîn û part û dewllet û destebjêr debne efsane . …
Continue reading “Eger pêtwaye xeyalldekem, tkaye azadî xeyallkirdnîşm lê zewtmeke !”
ساڵی پار ٢٠١٢ تەنیا لە وڵاتی ئاڵمانیا زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ فیشەكە شێتە و تەمەنی بۆ شەوی سەری ساڵ كڕدراوە، ھەڵبەتە تەنیا لە نێو بازاری خودی ئەو وڵاتەدا، بیچگە لەوەی كە بەھۆی ھەرزانتربوونەوە دەكرێت نیو ئەوەندەش لە پۆلۆنیا و وڵاتەكانی دیكەی دراوسێی ئەو وڵاتە كڕدرابێت ! ئەگەر كەڵەكەكردنی سەرمایە بۆ خاوەنكارخانەكان و بازرگانەكان و …
ھەڵەبجە بوو بە پارێزگە ؟!
ھەڵەبجە بوو بە پارێزگە ؟! پێش ھەموو شتێك وەك ئازادیخوازێك [ئەناركیستێك] پێداگریی لەسەر خۆبەڕێوەبەرایەتی گوند و ناوچە و شارۆچكە و شار و ھەرێمەكان لەسەر بنەمای سەربەخۆیی ئابووریی و كارگێریی دەكەم، بۆ ئەوەی دانیشتوانی ھەڵەبجەی چەند جار قوربانی، بە ھەڵە لە مەبەستەكەم تێنەگەن. پارێزگەبوونی ھەڵەبجە ھەم مایەی دڵخۆشییە و ھەم مایەی نائومێدی، چونكە لە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی …