Hellebce bû be parêzge ?!

Hellebce bû be parêzge ?! Pêş hemû ştêk wek azadîxwazêk [enarkîstêk] pêdagrîy leser xoberrêweberayetî gund û nawçe û şaroçke û şar û herêmekan leser bnemay serbexoyî abûrîy û kargêrîy dekem, bo ewey danîştwanî hellebcey çend car qurbanî, be helle le mebestekem tênegen. Parêzgebûnî hellebce hem mayey dillxoşîye û hem mayey naumêdî, çunke le sîstemî berrêweberayetî …

كوشتن بووەتە گەمەی منداران !

كوشتن بووەتە گەمەی منداران ! ھەژێن ٣٠ی دێسەمبەری ٢٠١٣ كاتێك كە دیمەنەكانی جەنگی نێوخۆیی عێراق [ڕژێم بەرامبەر بزاڤی چەكداری كوردان] و جەنگی دەرەكی عیراق- ئێران و جەنگی نێوخۆی ھەرێمی كوردستان بوونە بەشێك لە وتووێژی سەر خوان و نێو كۆڕی شەوان، زۆر جار گوێمان لەم گوتەیە دەبوو “كوشتن بووەتە گەمەی منداران !” … پەیامی ئەم گوتەیە، …

Kuştin buwete gemey mindaran !

Kuştin buwete gemey mindaran ! Hejên 30î dêsemberî 2013 Katêk ke dîmenekanî cengî nêwxoyî ‘êraq [rjêm beramber bzavî çekdarî kurdan] û cengî derekî ‘îraq- êran û cengî nêwxoy herêmî kurdistanda bûne beşêk le wtuwêjî ser xwan û nêw korray şewan, zor car gwêman lem guteye debû “kuştin buwete gemey mindaran !” … Peyamî em guteye, …

ھەمیشە دەسەڵات ھەوڵی فراوانكردن و تەشەنەپێدانی توندوتیژی دەدات، بە مەرجێك خۆی تووشی سەرئێشە نەبێت، تەنیا لەوێدا سنووری بۆ دادەنێت، كە یەخەی خۆی بگرێت …. ھەروەھا توندوتیژی خێزانی تەنیا ڕووبەڕووی ژنان نابێتەوە، دەتوانم و دەوێرم بڵێم كە بە پلەی یەكەم منداڵان لەلایەن دایك و باوكەوە ڕووبەڕووی دەبنەوە، بە پلەی دووەم، ژنان و بە پلەی سێیەم پیاوان، …

كاتێك كە دوعا’ی ئەۋیندار بلۆكبارانكرا، بە زۆرێكم گوت تەنیا شێوە ناڕەزایەتییەك كە دەتوانێت ببێتە خاڵی كۆتایی كوشتنی ژنان، ڕێپێوانی ناڕازییانە لە گشت شار و گوندەكانەوە بە پیادەرێ بەرەو ئەو مەیدانەی كە ئەوی تێدا بلۆكبارانكرا و داگیرساندنی مۆمەكان لەوێ. بەڵام كارێكی ئاوا شیاوی سەرمایەگوزاری رامیاریی پارتەكان نەبوو و نییە، بۆیە تەنیاوە وەك بڵندگۆیەكی پاگەندەی ڕامیاریی بۆ …

ڕابوون

ڕابوون كۆركۆرانە دەستی بەسەر زەمینا خشان شەمچەیەكی دۆزییەوە شەمچەیێك داگیرسا گۆشيیەك لە تاریكی ڕۆشنبووەوە كەسی دووەم لە گۆشەیەكی ڕۆشن، گۆگردی دۆزییەوە شەمچەیێكی دیكە داگیرسا چەندین گۆشە ڕۆشنبوونەوە كەسی سێیەم كەسی چوارەم چەندین كەس مەشخەڵیان بە دڵی تاریكییەوە نا ڕۆشنایی، ڕوخساركانی دەرخست دەربازەیەكی گەورە لە تاریكیا دەركەوت گشت ڕوخسارەكان گشت مەشخەڵەكان بەرەو دەربازەكە ھەنگاویان نا ھەنگاوگەلی …

Rabûn

Rabûn Kor Korane Destî beser Zemîna xşan Şemçeyekî dozîyewe Şemçeyêk dagîrsa Goşîyek le tarîkî roşnbuwewe Kesî duwem le Goşeyekî roşn, Gogridî dozîyewe Şemçeyêkî dîke dagîrsa çendîn Goşe roşnibûnewe Kesî sêyem Kesî çwarem çendîn Kes Meşxellyan be Dllî tarîkîyewe na roşnayî, Ruxsarkanî derxist Derbazeyekî gewre le tarîkya derkewt gişt Ruxsarekan gişt Meşxellekan berew Derbazeke hengawyan na …

تازە و كۆنی ڕۆژ و ھەفتە و مانگ و ساڵەكان تەنیا لە وێناكردن و دەركی چەپێنراوی ئێمەدا بوونی ھەیە و ساڵنامەی زایینی بۆ خۆی شتێكی بێواتا و ناسروشتییە، دەكرێت ئێمە لە ساڵنامەی خۆرەتاویدا تا ڕادەیەك بەپێی سوڕی وەرزەكان وێنای ساڵ بكەین، بەڵام لە ساڵنامەی زایینیدا لە دەرەوەی پیرۆزی خۆشباوەڕییەك، كە ئاخێنراوەتە مێشكمانەوە، ھیچ شتێكی بوونی …

زۆربە پاگەندە و داوای یەكسانی دەكەین، بەڵام ئایا بەكردەوە ئامادەی كاركردنین بۆ ھەمان شت ؟ من گومانم ھەیە، لەبەریەوە نموونەیەك دەكەمە پرسیار و لە ئێوەی خوێنەر دەپرسم، بە بۆچوونی ئێوە لە سەدا چەندی ژنان پشتیوانی لێدەكەن و ئامادەن لەپێناو بەدیھاتنیدا قوربانی بدەن و دەستبەرداری ئەو بەرتەرییانە بن، كە كۆیلەتی ئەوانیان ڕاگرتووە ؟ ھاوسەرییكردن یا ھاوەڵێتی …

تەنیا ئەوانە دەژین، كە لە ناخەوە، لە ئەوینێكی سوفیانەدا بوونیان ئامێتە بووە، ئەوانی دیمان وەك دووڕوویەك تەنیا دەخۆین و دەخەوین و دەڕۆین و لە ناڕاستگۆییدا وندەبین و خەروارێك درۆ و فێڵ و بێباوەڕیی لە پاش خۆمان بەجێدەھێڵین. چونكە ژیان تەنیا لە ئەوین و یەكبووندا واتا پەیدادەكات.