بە منداڵی زۆر جار بەرخ و كار و كەڵەشێر و مریشك و قەل و جوجكەم ھەبوون. لە پۆلی سێیەمی سەرەتاییدا كارێكم ھەبوو، وەك ئەو منداڵە فێرمكردبوو بچێتە سەر شانم و ھەروەھا لە دوا و لە پێشەوە دەستەكانی ھەڵدەبڕین و خۆی بە مندا ھەڵدەزنی و بیچگە لەوەش فؤری شەڕەقۆچمكردبوو و تەنانەت بە گژی گوێرەكە و مانگاشدا دەچوو، شەوێكیان بابم چوو ئاڵفی بداتێ و دەستی بە نیسانەی ڕابوەستە بەرەو كارەكەم راگرتبوو و ئەویش بەو جۆرەی فێرمكردبوو، كەللەیەكی سرەواندبووە ورگی باوكم. ھەر ئەوەندەم زانی ھاوارێك ھات و باوكم بە پێپیكانەكاندا سەركەوت و كۆمەلێك قسەی بە من گوت، منیش لەناخەوە پێكەنین گرتبوومی و لەبەردەم بابمدا نەمدەوێرا دەریببڕم.

دواتر كە گورەبووم، زۆر جار لە باوكم دەپرسی، ئەرێ كاریلەكەم چی لێكردیت، ئەویش بزەیەك دەیگرت و منیش پێكەنینەكەی منداڵێم چەند بارە دەكردەوە … ئەویش دەیگوت، ھەر بە مدناڵی دەمزانی، كە بەخۆشت لە بزن سەركێشتریت !

لەم ساتەدا كە بیر لە كاردانەوەی ئاژەڵەكانم و قسەكانی باوكم دەكەمەوە، بەو بڕوایەدەگەم كە سەركێشیی و یاخیبوون و ئازادیخوازی لە بەرخ و كاریلە و كەڵەشێرەكانمەوە فێربووم، نەل لە مرۆڤەكانەوە !

بەڵێ ھاوڕێ ئەزیز، بە دڵنیاییەوە منیش لە منداڵیدا وەك تۆ لاسار بووم ، بەڵام بەقەد تۆ نا… بۆ پێكەنین … دەتوانم بلێم جارانیش وەك ئێستا ئاژەڵانم خۆشویستوون، بەڵام ئێستا لە خۆشەویستی دەرچووە، ھەست بە نزیكایەتیدەكەم زیاتر لەوەی بەرامبەر مرۆڤ ھەمە. ناتوانم ئەو ھەستەی ھەمە لێرەدا بە كۆمەڵە واژەیەك دەریببڕم، تەنیا دەتوانم بڵێم ھەوڵبدەن چوببڕنە چاوی ئاژەلەكان و وردببنەوە، بزانن چ لێكچوون و نزیكایەتییكی فامیلیمان ھەیە، بەتایبەت سەگ، بەجوانی تەماشای چاوەكانی بكەن و لە نیگاكانی وردببنەوە … زۆر شت دەلێن، پەیوەندیگرتن [كۆمیونیكەیشن]ێكی زۆر كاریگەر و پڕ ڕازە