راستییەكەی ئەگەر وردبینەوە و خۆمان لە خۆشباوەڕیی بەس سیستەمە قوچكەییەكە و ئەو شتانەی كە پارێزگارییان لێدەكات، ڕزگاربكەین، ئەوا زۆر ئاسان ھەر بەو ئەنجامە دەگەین كە پرسیارەكەی تۆ پەردەی لەسەر لاداوە …. بەلام با پێكەوە لە خۆمان بپرسین، ئەگەر رامیارییكردن و پارلەمانتارییكردن و دەسەلاتداربوون، خزمەتكردن بووایە بە خەڵكی بێدەسەڵات و بەرھەمھێنەر و زەحمەتكێش، ئایا ئەوانەی كە ئێستا پاگەندەی نوێنەرایەتی و خزمەتكردن و دڵسۆزی خەڵك دەكەن، ئامادەدەبوون لە مالێش بێنەدەر ؟ ئامادەدەبوون دوو ڕستە بدوێن ؟ ئامادەدەبوون ئامادەی كۆبوونەوە پارتیی و پارلەمانییەكان بن ؟ ئامادەدەبوون تەلەفزیۆنەكەیان بخەنە سەر كاناڵێك كە باسی دەسەڵات و ڕامیاریی و پارلەمانتارییكردنی بكردایە ؟؟؟؟ بە بۆچوونی من چيند سەدەیە، كە دەنگدەران بەو سەەنجامە گەییشتوون، بەڵام ڕاھاتن بە ناچالاكبوون و نادەربەستبوون و پاشڕەوبوون، ئاوای لێكردووین، كە پاش بەدەستھێنانی وەڵامە ئەزموونییەكە، بگەرێینەوە سەر ھەمان باری ڕاھاتنی خۆشباوەڕیی بوەی ئەگەری ئەوە ھەیە، كە بەلێندری تازە، سەرۆك و نوێنەری باش بێت. ئەم گەمە بێزراوە ھەرئاوا دەمێنێتەوە، تا ئەو كاتەی كە خاڵیكی گەورە لە كۆتاییەكەیدا دادەنێین و دەكەوینە خۆگۆڕین و لە گۆڕینی شێوازی بیركردنەوە و شێوازی ژیان و شێوازی بڕیاردان و جێبەجێكردنمانەوە، كۆمەڵگە و سیستەمە نامرۆییەكەی دەگۆڕین