بە ڕادەی لە سروشتە سروشتییەكەمانەوە نزیكبین، ھەموو شتێكمان بۆ خۆشییە، بەڵام لەتەك گەورەبوونماندا دووردەكەوینەوە و دەبینە بروخوویەك لە سیستەمە مرۆڤایەتیكوژەكە ..
Monthly Archives: February 2014
گێژاوەكە زۆر گەورەیە چونكە خۆشباوەڕیی خۆمان بەو سیستەمی كە دەیبزوێنێت، سەرچاوەی ھێزییەتی ..
كاتێك كە توانیمان سروستە ئاژەڵییەكەمان بەدەستبھێنینەوە، ئەوا دەتوانین خۆمان لەدەست سیستەمە ناسروستییەكان ڕزگاربكەین، چونكە ئاژەڵ بە سروشت یاخی و ئازادیخوازە، مرۆڤی ھاوچەرخیش بە بەرنامە و پەیڕەوەوە كۆیلەی سوپاسگوزارە !
” باڵداری گول، شەیدای داری زەقنەبووتە ” ناسیونالیستەكانی كورد، شیوەنی ئاریێڵ شارۆن دەگێڕن، ئاخۆ ئەگەر ھێز و دەسەڵاتداریی ئەویان ھەبووایە، چییان لە خەڵكی ناكورد دەكرد ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئازادیخوازانی ئیسرائیل ئاریێڵ شارۆن بە خوێنرێژ دەزانن، كەچی ناسیونالیستانی كورد، لەم دوورەوە شین و شەپۆڕیانە بۆی، ئایا ئەمەش ھەر خۆشی دەنگی دھۆڵەكەیە، لە دوورەوە ؟؟؟؟؟؟ ئازیزم، من كۆمەڵگە بە …
تەمەنی درێژبێت و لە باوەشی پڕ میھرەبانی دایك بایدا گەورەببێت.. لەوە دەچێت … بە دیتنی ئەم دونیا سەروخوارە تووشی شۆكبووبێت و پەشمانبێت …
بەڕاستی نیشمانی ئێمە تەنیا یاداوەریی كەوش و دەرپێ و جانتا دڕاوەكانی مناڵێمانە ..
ئەو كارەساتە دەیتوانی بوارێك بێت بۆ ئەوانەی كە پاگەندەی سۆشیالیستبوون و كۆمونیستبوون دەكەن، تا مرۆڤدۆستی و یەكسانیخوازییان لەتەك ھەموواندا بسەلمێنن، وەك بیستوومە خۆ بە ڕابەرەرزانەكان، بە خۆشی بێ كارەبا و بێ گەرمییەكان، وێنەی تەنیشت ئاگردان و گڵۆپەكانیان بڵاوكردووەتەوە .. چەندە ڕاستە نازانم، ھیوادارم راستنەبێت و بۆیان ھەڵبەسترابێت …
ئەو ڕۆشنبیرەی كە باوەڕی بە دەسلاتی سەرووخەڵكی ھەبوو، ئەوا مەبەستیشی لە گەل، قەرەبالخی پاش پارتەكان و دەسەڵاتە و ھەر ئەو ڕۆشنبیرانەن، كە خەڵك بۆ سەروەریی رامیاران و سەرمایەداران بەسەر زۆرینەی بێدەسەڵاتدا، دەستەمۆ و گۆشدەكەن.. ڕۆشنبیر، چەمكێكی گشتییە، ئەوی من و تۆ بە ڕۆشنبیری دەزانین، لای دەسەڵاتخواز و مەزھەبییەك ناڕۆشنبیرە و ئەوی لەلایئەوان ڕۆشنبیرە، لەلای ئێمە …
دەھەیەك زیاترە كە ئازیزانی “كورد ئای.تی گروپ” پیتچن یا كیبوردێكی كوردییان لەسەر بنەمای یونیكۆد كە ھەموو سیستەمەكان پشتیوانی دەكەن چێكردووە و چەندین دڵسۆزی دیكەش كیبوردی یوندیكۆدیان چیكردووە و ھەروەھا ھەمان گروپ و ئازیزانی وێبچن و چاوگ و زانستپەروەرانی كورد كیبوریان بۆ ئایفۆن و ماكنتۆش و لینوكس چێكردووە، كەچی كوردانی ھەرێمی كوردستان بە فەرمانداریی [حكومەت] و …
كۆیلە، ھەر كۆیلەیە، كۆیلەی ھەر كەس و ھەر شتێك بێت، لە ھەر سەردەم و لە ھەر شوێنێك بێت. بەڵام كۆیلەی پارت و ئایدیلۆجیا لە گشتی بەدبەخترە، چونكە یەكەم بەختی [چانسی] بیركردنەوەی كەمترە و دووەم لە تاكی خێڵ ژێرچەپۆكتر و كاراكتەری لاوازترە !