جوانت پێكاوە و وەك پاككردنی گوێز، پووچی فەلسەفەی سەروەرییت دەرھێناوە…
Monthly Archives: February 2014
ھەردەم یار و یاوەری یەكدی بن و ژیانتان لێوانلێوبێت لە شادی و بەختەوەری و ئاسوودەیی
بەڵێ ھاوڕێ منیش ھەمان بۆچوونم ھەیە، بۆ ئەوەی ببێتە تەوەرەی گفتوگۆیەكی ھەمەلایەنە، پێویستە ھەنگاو بە ھەنگاو ھەموو دیو و ئاراستە و تێگەییشتنەكان لەبارەوەیەوە تاوتوێ بكەین، لەبەرئەوە بە بۆچوونی من، دوان لە قۆناخبەندیی پرۆسێسەكەی زۆر پێویستە ..
ئەوە جوانی بیركردنەوەی خۆتە، ئەگینا مرۆڤە گیرۆدەكانی ئایدیلۆجیا ئایینی ورامیارییەكان سەرباری جوانی دیمەنەكە، ناتوانن لە پەیوەندی نێوان مرۆڤ و پێشینە ئاژەڵییەكەی تێبگەن
ەوە جوانی بیركردنەوەی خۆتە، ئەگینا مرۆڤە گیرۆدەكانی ئایدیلۆجیا ئایینی ورامیارییەكان سەرباری جوانی دیمەنەكە، ناتوانن لە پەیوەندی نێوان مرۆڤ و پێشینە ئاژەڵییەكەی تێبگەن.
بەڵێ ھاوڕێ ئەزیز، بە دڵنیاییەوە منیش لە منداڵیدا وەك تۆ لاسار بووم ، بەڵام بەقەد تۆ نا… بۆ پێكەنین … دەتوانم بلێم جارانیش وەك ئێستا ئاژەڵانم خۆشویستوون، بەڵام ئێستا لە خۆشەویستی دەرچووە، ھەست بە نزیكایەتیدەكەم زیاتر لەوەی بەرامبەر مرۆڤ ھەمە. ناتوانم ئەو ھەستەی ھەمە لێرەدا بە كۆمەڵە واژەیەك دەریببڕم، تەنیا دەتوانم بڵێم ھەوڵبدەن چوببڕنە چاوی …
تەنانەت ئەگەر سیناریۆش بێت، ھیچ لە شكاندنی كەسایەتی كیژەكە لەو كۆمەڵگە دواكەوتووەدا و ھیچ وێرانكردنی ناخی، ناگۆرێت. ھەروەھا ئەو ھەواڵە ھیندەی دیكە سووكایەتییەكەی خەستتكردووەتەوە، لای بەرێوەبری ئاساییش لاقەكردن [ئەتككردن] تەنیا بە دڕینی پەردە پێناسەدەكرێت، سووكایەتی و ئازاردان و چەپاندن و ترساندن و پاشكاراییەكانی دواتری بە ئەتنازانن، كە زۆر جار دەبێتە ھۆی سڵەمینەوەی ھەتاھەتایی ئەو كیژە …
كەمێك سەرنجی فیملە سێكسییەكان ندە، ھەروەھا كەمێك لە دووی گفتوگۆی ژنە ئەكتەرەكان بگەرێ، بزانە چۆن كراونەتە ئامرازی ڕازاندنەوەی فیلمەكان بە سێكس و گەرمكردنی بازار، وەھا بارێك كارایی لەسەر لاوە نرسیییەكان لە سێكس دادەنێت و دەكەونە تاقیكردنەوەی خەیاڵەكانیان وەك كایەكەی سەرگەرمی و دامركاندنەوەی ئاڵۆش و ئافراندنی فەنتازی، بەتاڵكردنەوەی حەزە دنەدرا و دروستكراوەكان وەك لاسایی ئەو فیلمانە.
شۆڕش ؟ * ھەموومان ڕۆژانە دەستەواژەی شۆڕش بە باش و بە خراپ بەكاردەبەین، ئایا ھەموومان ھەمان پێناسەمان بۆی ھەیە و یەك چەمكی ھاوبەشمان بۆی ھەیە؛ شۆڕش چییە ؟ **************************************************** * بابەتیك بۆ لێدوان، بۆ لەیەكگەییشتن و زانیارییگۆڕینەوە، بۆ ڕەواندنەوەی خۆشباوەڕییەكان و لادانی دەمامك و دێوجامەكان
بە منداڵی زۆر جار بەرخ و كار و كەڵەشێر و مریشك و قەل و جوجكەم ھەبوون. لە پۆلی سێیەمی سەرەتاییدا كارێكم ھەبوو، وەك ئەو منداڵە فێرمكردبوو بچێتە سەر شانم و ھەروەھا لە دوا و لە پێشەوە دەستەكانی ھەڵدەبڕین و خۆی بە مندا ھەڵدەزنی و بیچگە لەوەش فؤری شەڕەقۆچمكردبوو و تەنانەت بە گژی گوێرەكە و مانگاشدا …