بنەماكانی ستەمی ڕەگەزیی

بنەماكانی ستەمی ڕەگەزیی

ھەژێن

٦ی ئازاری ٢٠١٤ *

 

“ڕەگەز”بەپێچەوانەی بەكاربردنی باوی نێو ئەدەبیاتیكوردی، واتای “ڕەچەڵەك” و “نەژاد” ناگەیێنێت، ڕەگەزپەرستیگەڕانەوەیە بۆ سەر ڕەگەز (جێندەر) و پێداگرییەلەسەر شوناسە كولتوورییەكانی ڕەگەز،ئەوەی كە پیاو شانازیی بە دەسەڵات وبەرتەری ڕەگەزەیی خۆیەكەوە دەكات، یا ئەوەیكە ژنان بۆ ڕزگاربوونیان لە ھەڵاواردنپەنا بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ڕەگەز و سەنگەرگیریڕەگەزیی دەكەن، بۆخۆی ڕەگەزپەرستییە، بەھەمان شێوەی ئەوەی نەتەوەیەكی ژێردەستیدەوڵەتێكی داگیركەر، بۆ ڕزگاربوونی ھانابۆ ھەمان چەكی داگیرگەر(ناسیونالیزم)دەباتەوەو خۆی دەخاتەوە ژێر چەكمەی ئاسنینیدەوڵەتێكی دیكە بەناوی خۆیەوە، ژنانیشدەستەوداوێنی ڕەگەزپەرستی دەبنەوە ولە جیاتی دژایەتیكردنی ڕەگەزپەرستی و تێكۆشان دژی كۆنەپەرستیباوكسالاری و ھەڵاواردن، دەكەونە دژایەتیگشت پیاوان، ھەروەك چۆن تاكی ناھوشیارینەتەوەی ژێردەست، لە جیاتی تێكۆشان دژی دەوڵەتو ستەمی نەتەوەیی، دەكەونە دژایەتی ھەمووتاكەكانی نەتەوەیەك، كە دەوڵەتی داگیركەربەناویانەوە خۆی قوتكردووەتەوە، یا ئەوەی كۆچەران لە جیاتی دژایەتیكردنی بنەما ئیدئۆلۆجییەكانی ڕەیسیزم و دەستی شاراوەی دەسەڵات لە پشت بزاڤی دژە كۆچەرەوە، پەنا بۆ دژایەتیكردنی نەژادپەرستی تاكەكانی كۆمەڵگەی پەنادەر ، بە یەكگرتنی نەژادپەرستانەی خود، دەبەن. 

 

ستەمو ھەڵاواردن لەسەر و بەرامبەر ژنان، ڕەگوڕیشەیەكی كۆنی كولتووری و ئابوورییھەیە، كە تێیدا ئایین و ترادیسیۆنەنەتەوەییەكان و خێزان و ھونەر و ئەدەب و تەنانەتزمانی نەتەوەش گەورەترین ڕۆڵیان لە زیندووراگرتنو پەرەپێدانیدا گێڕاوە و دەگێڕن و ئەو پێشینەكولتوورییە وەك خەزێنەیەك لەلایەنڕێكخستنی ڕامیاریی ھاوچەرخ(فەرمانداریی  و دەوڵەت)ەوەپارێزراوە و لە ڕێگەی دەزگە و یاسا وپێكھاتە سەروخوارییەكانەوە واوەتر پەرەیپێداوە و نۆژەنیانكردووەتەوە و تا ئاستیتێكەڵەیەك لە ستەمی كولتووریی-ئابووریی-ڕامیاریی پەرەیپێداوەو سیستماتیكیان كردووەتەوە و جارێكی دیكە بەناوی سەروەری یاسا وپاراستنی پیرۆزییەكانی ئایین و ڕێسا وسوونەتە نەتەوەییەكانەوە، كۆمەڵایەتییانكردووەتەوە و بە ھەموو واتا دەزگەییەكانییەوەپارێزگاریی و پێداگریی لەسەر دەكەن.

 

بەڵام بەداخەوە، وەك ھەر دیاردە و بوونێكی دیكەی دەستكردی كولتوور و سیستەمی ڕامیاریی، لە نەبوونی خۆھوشیاریی تاك و لە ھەلقۆستەنەوە و بەلاڕێدابردنی دەستەبژێر و گروپە ڕامیارییەكانەوە، كاردانەوە و ناڕەزایەتییە سەرەتاییەكانی دەرەوەی ھوشیاری خودی تاك وەك ئاڵاھەڵگری ئەو ناڕەزایەتییە بەرجەستەدەكرێن و دەبنە بەربەست لە دەركەوتن و سەرھەڵدانی ناڕەزایەتی ڕادیكاڵ، بۆ ئەوەی كە خەباتی ڕەوا و شۆڕشگێڕانەی چین و توێژە كۆمەڵایەتییەكان ئاراستەی ھۆكارە بنەڕەتییەكانی ستەمگەرییەك كە لێیان دەكرێت و بكەری سەرەكی نەكرێتەوە. بۆ ئەو مەبەستە لە سیستەمی زاڵدا دەیان ھەوڵی لەو جۆرە دەدرێن و ھەر یەكە ناوێكی لێدەنرێت و دەیان ڕێكخراوە قوتدەكرێنەوە، كە ئەگەر دەنگی ناڕەزایەتی شەقامەكان نەبێ، ئەو ڕێكخراوانە بێجگە لە كوتەكی دەستی دەسەڵات بۆ سەركوت و بەلاڕێدابردنی ناڕەزایەتییەكان ھیچی دیكە نەبوون. لە بارەی ئەم پرسەوە لە دوادەھەی سەدەی ڕابوردووەوە تا ئەم ڕۆژە بینەری دەیان نموونەی زیندوو و لەبیرنەكراوین، كە ڕێكخراوە پاشكۆكانی پارتە ڕامیارییەكان بەناوی ژنانەوە، تەنیا ئەركیان سەربازگیریی ژنان بووە لە پارتەكاندا و ھەڵوەشاندنەوەی ھەموو پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان، كە لەنێو ژناندا بە بەراورد بە پیاوان لەو پەڕی پتەوی و خۆڕاگرییدابوون، ڕەوایەتیدان بە كوشتنی ژنان و تیرۆر و ڕەشەكوژییان و پاساوھێنانەوە و بێدەنگەلێكردن یەكێكی دیكە بووە لە ئەركی ئەو ڕێكخراوانە**.

 

نەبوونی ڕەخنەیڕادیكاڵ لە كولتوور لەنێو ژنانی ناڕازی

بەداخەوە، پاش ئەوەی كە ژنان بە كردەوە لە ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١دا ھاتنە مەیدان و چەك لە شان داخوازی ئازادی و یەكسانیان بە گوێی كۆمەڵگەدا دا و ساڵانە یادی ڕۆژی ٨ی مارچ بوو بە دیاردەیەكی جێكەوتوو، كەچی ھێشتا ڕەخنەی كەسانێك كە خۆیان بە قسەكەری بزووتنەوەكە دەزانن، ئاستی ھوشیاریان لە دژایەتی باوك و ھاوسەر و داوای گۆڕینی چەند بەندیكی یاسا و كورتكردنەوەی ئازادی لە پۆشینی جۆرێك پۆشاك و كورتكردنەوەی یەكسانی لە یەكسانی مووچەی كۆیلەتی، تێپەڕینەكردووە و ھێشتا شتەكان بە ڕەش و سپی جیادەكەنەوە.

 

ھەڵبەتە گرفتەكە تەنیا لەوەدا نییە، كە ئەو ژنانە نایانەوێت، بەڵكو لەوەدایە، كە لەبەر  دەمارگیریی ناسیونالیستانەیان نەیانوێراوە و ئەوەیان دەركنەكردووە، كە ڕیشەكانی ستەم لە پێكھاتەی خێڵەكی كۆمەڵگەكەیاندایە، نەك بە تەنیا لە بە شێكی سەپێنراوی كولتوورەكەدا، كە ئایینە. ئەوان بۆ دەركێشان و خاوێنیشاندانی لاقی نەتەوەپەرستییان لە لیتەی (ستەم لە ژنان)، ھەموو ھەوڵێكیان بۆ دژایەتی ئایین و ناكوردبوونی ئایینەكە تەرخانكردووە. نائاگا لەوەی كە لەو ئایینانەدا كە ئەوان بە ھی نەتەوە چێكراوەكەیان دەیزانن، ھەرگیز ژنان ھاوتای پیاوان نەبوون و ئێستاش پاش ھەزاران ساڵیش ھەر ناین.

 

وەك ھەموومان دەزانین، ئایین بەشێكە لە كولتوور نەك پێچەوانەكەی. كاتێك كە ئایینێك پێچەوانەی كولتوورێك بێت، ھەرگیز بە ئاسانی ناتوانێت گشتگیرببێتەوە، ھەروەھا بە سەرنجدانێكی خێرای ناوچەكانی دیكەی ھەرێمی كوردستان، دەبینین وێڕای ئایینداریی قوڵی ئەو ناوچانە، كەچی ژنكوژی و مامەڵەكردن بە ژنانەوە وەك سەرمایە و مەڕوماڵات [ژن بە ژن و گەورە بە بچووك] تیایاندا نییە و  ئەگەر ھەشبێت تەنیا بە تێكەڵاوبوونی ناوچەكانی دیكە پەڕێوەتەوە و لەلایەن دانیشتوانی ئەو ناوچانەوە وەك دیاردەی ناوازە لەبەرچاودەگیردرێن. ڕاستە كولتووری خێڵ [پیاوسالاری] توانیویەتی ئایین لە خزمەتی دەسەڵاتەكەیدا بەكاربەرێت [بەتایبەت ئەو بەشانەی ئاییینەكە، كە لە نێوان خێڵگەرایی كورد و خێڵگەرایی بیابانی عەرەبیدا یەكانگیردەبن؛ ژنكوشتن، ژن بە ژن، گەورە بە بچووك، ژن لە جیاتی خوێن] بەو جۆرە دەبینین، پاگەندەی ژنانی ناسیونالیست، ئەوەی كە ئایینێك بە سەرچاوەی ھەموو نەھامەتییەكانی ژنان دەبینن، ھەم لە بەرامبەر ئەو دوو بەڵگەدا [لە كاتێكدا كە ئایین بەشێكە لە كولتوور، چۆن توانی ببێتە ئەلف و بێی سەراپای ژیانی كۆمەڵگەی جیاواز؟ ھەروەھا بۆچی ناوچەكانی دیكە، وێڕای زیاتر ئایینداربوونیان، كەچی ئەو دیاردانەیان تێدا نین، كە لەوانی دیكەدا ھەن؟] دەمیان دەبێت بە تەڵەی تەقیو و ھەم بیانەوێت و نەیانەوێت، خەریكن ڕەوایەتی بە دەسەڵاتی سەرووخەڵكی بەناوی نەتەوەوە دەدەن و دەیانەوێت بڵێن، ھەموو خراپییەكانی كولتوور و دەسەڵاتەكەیان، بۆ ئەو ئایینە دەگەرێتەوە، ئەگەر ئەو ئایینە نەبێت، ئەوا لە سایەی سەروەریی بۆرجوازی كورددا یا سەروەریی دەوڵەتی سێكیولاری چەپەكاندا، ئیدی ژنان بە ڕزگاری و ئازادی و یەكسانی ھەمەلایەنە دەگەن، ئەوان نائاگان یا دەیانەێت ئەوە بشارنەوە، كە ئاڵای بۆرجوازی ھەر نەتەوەیەك لەسەر باجی سێكسفرۆشخانەكان و زێدەبایی كاری ژنان وەك پیاوان، دەشەكێتەوە و لە دەوڵەتە سێكیولاریستەكانی ئەوروپادا ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە پاشكۆن و مووچەی ژنان تا نزیكەی ٢٥% لە ھی ھاوكارە پیاوەكانیان كەمترە !

 

بە بۆچوونی من، ئەو دەنگانە ئەگەر دەستكردی فەرمانداریی بۆرجوازی كورد نەبن، ئەوا لە ناڕۆشنیی و كەم دەركییانەوە سەرچاوەدەگرن. ھەڵبەتە من نامەوێت ئەو خۆشباوەڕییە لەلای خوێنەری ئاییندار دروستبكەم، كە ئایین بەو تاوانە بەرامبەر ژنان دەستی خوێناوی نەبووە و نییە ! نا و نەخێر، ئایین وەك كۆڵەكەیەكی سەرەكی كولتوور، زۆرترین بەشی تاوانی بەردەكەوێت. من تەنیا دەمەوێت لینكی نێوان ئایین و كولتووری خێڵگەرایانەی كوردان نیشانبدەم، كە لەو ناوچانەی كە خێڵگەرا نین یا خێڵگەرایی لاوازبووە، وێڕای ئامادەیی تەواویی ئایین، كەچی ژنكوژی یا نییە، یا ئەگەر ھەشبێت، زۆر دەگمەنە و ھاوردەی خێڵگەرایی ناوچەكانی دیكەیە. ژنكوشتن كولتوورە و فشاری كولتوورە، كە باوك و برا و ھاوسەر دەكاتە ژنكوژ ! بۆ دەرككردن و  دیتنی ئەو ڕاستییە، دەتوانین زۆر بە ئاسانی لە ژیانی ڕۆژانەی كۆچەرە كوردەكانی ئەوروپادا ئەوە ببینین، ڕەفتاری ئەوانەی كە لە كۆمیونیتی كوردییەوە دوورن لەتەك ئەوانەی كە لەنێو كۆمیونیتی كوردیدا دەژین، جیاوازە، توندوتیژی و  دواكەتوویی و  زۆر شتی دیكە زۆر دەگمەنن، تەنانەت دەتوانین ئەو جیاوازییە لەنێوان ئەو ئەو خێزانە كوردییانەی كە بەردەوام وابەستەی كاناڵە تەلەفزیۆنییە كوردیی و عەرەبی و توركییەكانن و  ئەو خێزانانەی كە ھیچ وابەستەییەكیان بەو كاناڵانەوە نییە، بە ڕۆشنی بەدی بكەین. ھەروەك كاتی خۆی لە بارەی كوشتنی كیژەكەی “خولە كۆمەڵە” و خۆخستنەخوارەوەیدا نووسیم “ئەوە تەنیا خولە كۆمەڵە نەبوو، كە كیژەكەی كوشت، بەڵكو ئەوە ھەموو كۆمیونیتی كوردی بوو، ھەموو كۆمەڵگەی كوردی بوو كە كیژەكەی ئەوی كوشت”، من لە كوشتنی ھەر ژنێكدا تەنیا كەسێك یا چەند كەسێك تاوانبار نازانم، بەڵكو كۆی كۆمیونیتییەكە، كۆی ڕاگەیاندن و دەسەڵات و پارتەكان و كولتووری خێڵ و ئایین بە بەشدار و دنەدەری تاوانەكان دەزانم.

 

ھەروەھا ئەگەر سەرنجبدەین، دەبینین، كە ژنكوژی و نەھامەتی ژنان وێڕای ئەوەی كە بەھۆی نەخشەكانی ڕژێمی بەعس [ڕاگواستنی گوندەكان و شارنشینكردنی زۆرەكییانەی جوتیاران] و درێژبوونەوەیان لە ئەم ڕۆژەماندا، كەچی كوشتن و ڕەشەكوژی ژنان، بە بەراورد بە سەردەمی دەسەڵاتداریی شێخ و مەلا و فەقێ، سەدان جار زیادیكردووە و تەنانەت بە بەراوردێكی خێرای نێوان سەردەمی ڕژێمی داگیركەر و ڕژێمی بەناو “خۆیی”، دەبینین دیاردەی كوشتنی ژنان دەیان جار زیادیكردووە، كە دەبوو بە پێی پاگەندەی ناسیونالیستەكان و لۆجیكی گۆڕانی ژێرخانی ئابووریی پێكھاتەی كۆمەڵایەتی ژنان و خێزان [بێكاربوونی جوتیاران و پەیوەستبوونیان بە ڕیزی كرێكارانەوە] و سەرخانەكەی [جێگرتنەوەی دەسەڵاتی داگیركەر لەلایەن دەسەڵاتدارانی بۆرجوازی نێوخۆییەوە] كوشتنی ژنان و نالەباریی ڕێوشوێنی كۆمەڵایەتییان بەرەو باشبوون بگۆڕدرایە. ئەمە بێجگە لەوەی كە بە بەراورد بە سەد، پەنجا یا بیست ساڵی ڕابوردوو لە كۆمەڵگەی كوردستاندا ئایینداری لاوازبووە و دەنگی دژە-ئایین و  بێئایین زیادیكردووە و ئاشكراتر بووە، كەچی ژنكوژی ساڵ و مانگ و ھەفتە و ڕۆژ و سات و چركە پاش چركە، بەپێچەوانەوە لە پەرەسەندندایە.

 

بە بۆچوونی من، ھەم بە لۆجیكی پاگەندەی ناسیونالیستەكان و ھەم لۆجیكی ڕووداوەكان و كەتوار، شان بە شانی كوشتنی ژنان تەنیا یەك شت لە تەشەنە و قوڵبوونەوەدا بووە و ھەیە، ئەویش دەمارگیریی ناسیونالیستییە و  وەك دەزانین یەكەمین پەیامی دەسەڵاتی پارتە ناسیونالیستەكان و بۆرجوازی كورد لە یەكەمین ڕۆژەكانی پاش ڕاپەریندا، بۆ كۆمەڵگەی كوردستان تێكشكاندنی ڕاپەڕین و ھێزە شۆڕشگێڕەكەی [بزووتنەوەی شورایی] و ڕەشەكوژی ژنان بوو. بەپێچەوانەی پاگەندەی ژنە فێمینیستە دەسەڵاتخوازەكانەوە، بە بەراورد بە جاران ئایین ڕوو لە كزییە و ژنكوژی لە زیادبووندایە، بە پێچەوانەی پاگەندەی چەپەوە، ئایین تەنیا پایەیەكی كولتوورییە و ئەگەر كۆمەڵگە بەخۆی ئامادەیی پەسەندكردنی ژنكوژی نەبێت، ئەوا ھیچ ئایدیۆلۆجیایەك كارایی لەسەری نابێت و ناتوانێت بەوە ناچاری بكات. ئەوەی كە ھەموو پاگەندەكەرانی بۆرجوازی كورد [ناسیونالیستەكان و فێمینیستەكان و چەپەكان] نایانەوێت ڕۆشنایی بخەنەسەر، دیوی دژەمرۆییانەی كولتوورە، كولتوورێك كە ھەموو تاكەكانی كورد ھەر یەكە بە ڕێژەیەك تێیدا بەشدارە و لە تاوانەكانیشدا كە پاساوی كولتوورییان بۆ دەھێنرێتەوە [لەوانەش كوشتنی ژنان]، ھەمووان بەشدارین؛ بەشدارین ئەگەر بێدەنگە ھەڵبژێرین  و نەمانەوێت ھۆكارە بنەڕەتییەكەی دەستنیشانبكەین، كە تاوسەندنی ناسیونالیزمە [نەتەوەپەرستی وەك درێژبوونەوە و پەرەسەندی ڕەوتی خێڵگەرایی مرۆڤی ناھوشیار].

 

نەبوونی یانەچوونەپای ڕەخنە لە ڕۆڵی ڕامیاربازی ودەسەڵاتی ڕامیاریی لە ستەم و ھەڵاواردنیژناندا

یەكێكی دیكە لە لاوازییەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان، نەبوونی ڕەخنەی ڕادیكاڵە لە پێكھاتە قووچكەییەكان یا قووچكەییبوونی پێكھاتەكان، ئەو پێكھاتانەی ھەردەم بەرتەریی و سەروەریی ھەندێك بەسەر ھەندێكی دیكەدا دەسەپێنن و دەپارێزن، كە خێزان ھەرە كۆنترین و بنەڕەتترینە بۆ ئەوانەی دیكە. خێزان لەو كۆمەڵگەیانەدا كە ژنان دارای ھیچ سەرچاوەیەكی ئابووریی بۆ گوزەران نین و لەو ڕووەوە  وابەستەن، بەگشتی پێكھاتەی خێزان نائاسۆیی [قووچكەیی]یە و  ئەگەر پیاو سەروەری خێزان نەبێت، ئەوا بە ھەمان باری نیگەتیڤدا ژنان سەروەرن. پاشان سیستەمی پەروەردە و خوێندن لە باخچە و خوێندگەكاندا ھەمان پێكھاتەی قوچكەیی ھەیە، لە شوێنی كار و فەرماندا ھەمان پێكھاتە پەیوەندییەكان ڕێكدەخات و لە سەرووی ھەموو ئەوانەوە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگە [سیستەمە ڕامیارییەكە] لەسەر ھەمان بنەمای سەروەر و ژێردەست ڕێكخراوە و پارلەمان وەك دەزگەیەكی باڵای ڕەوایەتیدان ھەمان بنەما و پێكھاتەی سەروو و خواری ھەیە، كەچی ژنانێك كە پاگەندەی ئازادیخوازیی و یەكسانیخوازیی دەكەن، ھیچ گرفتێكیان بەرامبەر ئەو پێكھاتانە نییە و بە پارێزەر و ئاراستەگەری نایەكسانییەكانیان نازانن. وەھا تێڕوانینێكی ڕواڵەتییانە بۆ ئازادی و یەكسانی سەرنجی لەسەر بنەما ئابوورییەكانی نایەكسانی لاداون و دەستەوداوێنی سەرۆكی باش و پارتی باش و پارلەمانی باش و فەرمانداریی باشی كردوون و ئەمەش بە نۆرەی خۆی كردوونییەتە پاشڕەوی ھێزە دەسەڵاتخوازەكان.

 

نەبوونیخوێندنەوە و دەركنەكردنی ڕۆڵی ژنانیڕامیار و دەسەڵاتدار لە ڕاگرتنی ستەم وھەڵاواردنی ژناندا

بەپێچەوانەی پاگەندەكەرانی شارچییەوە، كە كوشتنی ژنان بۆ لادیێیبوون و لادێییەكان دەگیڕنەوە، كۆمەڵگەی كوردی سەرەتای ھەزارەی سێیەم، ھەمان كۆمەڵگەی نیوەی یەكەمی سەدەی بیستەم نییە، كە ئاخا پیاوەكان بە پشتیوانی مەلا و شێخ و میرزاكانیان بڕیاردەری یەكەم و دوایین بوون. ھەنووكە ژنان كرێكار، مامۆستا، پارێزەر، بەرێوەبەر، شارەوان، ڕامیار و ئەندامی كۆمیتەی نێوەندی و نووسینگەی ڕامیاریی پارتەكان، پارلەمانتار و بازرگان و خاوەن كۆمپانیان. ژنان نەك ھەر لەو پێكھاتە قوچكەییانەدا بەپێی توانا ئابوورییەكەیان دەسەڵاتدارن، بەڵكو سی ساڵێك لەمەوبەر تەنانەت ژنی سەرۆك-خەفیفە ھەبوو و لە ئەم ڕۆژەشدا كەمینەیەك لە ژنان ھەروەك پیاوان بە پێی ڕێوشوێن و توانای ئابوورییان لە دەسەڵاتدان و خەریكی جادووگەریی ڕامیاریین و لە ستەمگەریی سیستماتیكی سەر ژناندا ھاوبەش و ھاوكاری پیاوانی ڕامیار و دەسەڵاتدارن. ژنان وەك پۆلیس و ئەشكەنجەدەر و فەرماندەر و بەڕێوەبەر و پارلەمانتار و ئەندامی باڵای پارتەكانن و وەك پیاوە ھاوكار و ھاوپیشەكانیان پێداگریی لەسەر پلەدوویی ژنان دەكەن و ڕەوایەتی بە نایەكسانیییەكان دەدەن. تێگەییشتن لەوەھا ھەڵوێست و ھاوبەرژەوەندییەك زۆر ئاسانە، چونكە بوونی ھەر نایەكسانییەك وەك پشتیوان و پارێزەری نایەكسانییەكی دیكە لە كۆمەڵگەی چینایەتیدا ڕۆڵی ئەفسوناوی دەگێرێت، پلەدوویی ژنان و پلەدووییەكانی دیكە، مسۆگەركەری ناھوشیاریی و ناكۆكی و پرشوبڵاوی چینایەتی ژێردەستان لە بەرامبەر ھێزی ڕێكخراوی چەوسێنەران لە پارت و پارلەمان و دەوڵەتدا، دەكات و ھەموو كاردانەوەیەكی پاسیفیستی و نیگەتیڤ، خۆبەخۆ ئاو بە ئاشی سەروەریی چینایەتیدا دەكات.

 

بەداخەوە ڕەخنەی زۆرینەی ژنانی ناڕازی لە ھەرێمی كوردستاندا نەیتوانیوە سنووری پێكھاتە قووچكەیی و دەسەڵاتەكان ببڕێت  و ئاسۆی كۆمەڵگە و پێكھاتەی ناقووچكەیی ببینێت. ھەر ئەم ھۆكارەیە، كە ئاوای كردووە ژنانی ناڕازی لە بازنەی بازبازێنی نێوان پێكھاتە قووچكەییەكاندا بسوورێنەوە و لە باشترین باردا ئاو بە ئاشتی پارت و ئاراستەیەكی دیكەی دەسەڵاتخوازدا بكەن.

 

ستەمڕەگەزیی لە ژنان، ستەمێكی كولتووریی وڕامیاریی و ئابووریی سیستماتیكە نەك ستەمگەریی سەرشێتانەی پیاوان

ھەڵوەشاندنەوەی سێنتریزمیپیاو [سێنتەربوونی پیاو لە ھاوكێشەكاندا] وەك بوونێكی كولتووری و ڕامیاریی،تەنیا بە ھەڵوەشاندنەوەی بوونی كولتووریو ڕامیاریی ژن مەیسەر دەبێت، نەك بەسێنتریزەكردنی ئەو بوونە كولتووریی وڕامیارییەی كە ھاوكات بەرتەری بە بوونەپیاوییەكە دەدات بۆ سەروەریی كەمینەیەك لەپیاوانی دارا؛ لێرەدا مەبەست لە دارابوونتەنیا دارای دراو و سامان نییە، بەڵكودارابوونی دەسەڵات و پێگەی ڕامیارییە،كە سیستەمی چینایەتی بە ئەوانی دەبەخشێت وكولتوور و ڕامیاریی دوو پایەی سەرەكیڕاگرتنی ئەو سیستەمەن.

 

بۆ تێگەییشتن لەم ھاوكێشە، با بەم پرسیارەدەستپێبكەین؛ ئایا بەبێ ھەڵوەشاندنەوەیخودی ژنبوون وەك شوناسێكی كولتووری وڕامیاریی، ھەڵوەشاندنەوەی پیابوون وەكشوناسێكی كولتووری و ڕامیاریی مەیسەردەبێت؟

 

ئەگەر وەڵام بەم پرسیارە، نەخێرە، ئەی فێمینیستەكان چۆن و بۆچی دەخوازن بە گەڕانەوە بۆ سەر “ژن”بوون [بۆ سەر ئەو شوناسە كولتوورییە] ڕزگاری ژن مەیسەربكەن ؟

 

ئەمە دەقاودەق لاساییكردنەوە یا پەیڕەوكردنەوەی ھەمان چارەسەری ئایدیۆلۆجیە، كە تاكی ژێردەست و ستەملێكراوی بازنەیەكی كولتووری ھانای بۆ دەبات و ڕەدووی دەكەوێت؛ واتە گرێدانەوەی ڕزگاری نیشتمانی لە داگیركەر بە بوون و پێشمەرجبوونی دەوڵەتێك یا بەدەوڵەتبوون، لە كاتێكدا ستەمێك كە لە خۆی دەكرێت، سەرچاوەكەی بۆ پاوانگەریی دەوڵەتە گشتگیر و سەرتاپاگیرە چێبووەكان، كە لەسەر بنەمای ناسیونالیزەبوون پاگەندەی ڕەوایەتی خۆیان دەكەن، دەگەڕێتەوە، بەواتایەكی دیكە خودی بوونی دەوڵەت/ دەسەڵاتی سەرووزخەڵكی/ سەروەریی وەك پێكھاتەیەكی سەرتاپاگیر، ئامرازی مسۆگەركردنی ژێردەستەیی ئەوانەی دیكەیە.

 

وەك دەبینین و دەزانین، كە ژنبوون و پیاوبوون پێش ئەوەی دوو بوونی ڕەگەزیی جیاوازبن لە تایبەتمەندی سێكسیی و پێكھاتەی جەستەییدا، ئەوا دوو شوناسی كولتوورین و لە بەرامبەر ھاوواتای لاوازبوون [ژنبوون]دا، ھاوواتای بەھێزبوون [پیاوبوون] ھەیە، ئەم دوو شوناسە كولتووریە وەك شوناسە دەستكردە كولتووریی و ڕامیارییەكانی دیكە، تەنیا بە لەنێوبردنی شوناسە مرۆییەكەمان توانیوویانە جێگیرببن و لێرەشەوە پیاوبوون یەكسانكراوە بە مرۆڤبوون. ئیدی چۆن بە گەڕانەوە بۆ سەر ھەمان شوناس “ژنبوون”، دەتوانرێت ڕزگاری بەدیبھێنرێت، لە كاتێكدا پێچەوانەكەی دروستە، واتە بەدەستھێنانەوەی شوناسە گەردوونییەكە [مرۆڤبوون].

 

بۆ ئەوانەی كەسەرپێییانە وەڵام بە پرسیارەكە نادەنەوە،بەدڵناییەوە وەڵامەكە نەرێییە، بەڵامئەمە خاڵی سەرەتای كار و تێگەییشتنە لەپرسیارەكە، چونكە بە نەرێی وەڵامدانەوەتەنیا بڕیاری وەرگرتنیمان داوە، نەك ھەڵوەشاندنەوەی،بەڵام ئەوەی ئەو بوونە یا ئەو شوناسە لەكوێوە سەرچاوەدەگرێت و لە خزمەتی چیدایەو بۆچی لە ھەموو قۆناخەكانی سیستەمەدەستكردەكاندا ئامادەیە، ھەر لە جێیخۆیدا دەمێنێتەوە و بڕیاری زۆرانبازیی ڕەگەزەكانبۆ سەروەربوون لە كایەی دەسەڵاتی كولتووریو ڕامیارییدا، بەردەوامی بە خۆبەرھەمھێنانەوەیئەو شوناسانە دەبەخشێت و تەمەنی بنەماكانیاندرێژتر دەكاتەوە.

 

لەبەرئەوە، ژنانبەبێ لەنێوبردنی پلەداریی [ئۆتۆریتە] ناتوانن زنجیرەكولتووری و ڕامیاریی و ئابوورییەكانینایەكسانی بپچڕێن و ئازادی و یەكسانبوونیانبەسەر كۆمەڵگەدا و لەنێو پەیوەندییەكۆمەڵایەتییەكاندا بسەپێنن، ھەر بۆیەبەبێ ڕسواكردن و نەفرەتكردن لە دەسەڵاتخوازییو بەرژەوەندیخوازیی فێمینیستانیئۆتوریتەگەر، ئەوانەی كە لەم ڕۆژەدادەیانەوێت سەرمایەگوزاری ڕامیاریی وكەسیی بەسەر بزووتنەوەی ئازادیخواز و یەكسانیخوازیژنانەوە بكەن، ئەستەمە بزووتنەوەكەبتوانێت لە سوڕانەوەی نێو بازنەی بۆشینەبوونی خۆھوشیاریی و ئامادەیی خۆڕزگارییژنان و پاشكۆیی بۆ پارتە ڕامیارەكان ودەسەڵات و ڕێكخراوە نافەرماندارییەكان [NGO كان] دەربچێتو پێ بنێتە قۆناخی سەربەخۆبوونەوە

 

بە كورتی بە بۆچوونی من، ھەر كەس تەنیا دەتوانێت خۆڕزگارگەری خۆی بێت، تەنیا لە یەكگرتنی ھوشیارانەی خۆڕزگاركەرەكاندا، ڕزگاری ڕەگەز یا چین لە ژێردەستەیی مەیسەردەبێت. ئەوانەی كە پاگەندەی ڕزگاركردنی ئەوانەی دیكە [ژێردەستان؛ [ژنان، خەڵك، پڕۆلیتاریا، مرۆڤایەتی] دەكەن، كەسانی ڕامیارن و  پیشەیان ڕامكردنی خەڵكە بە ئایدیۆلۆجیایەك بۆ سەروەریی خۆیان، كە تەنیا لەو ڕێیەوە دەتوانن ناڕەزایەتی و خەونەكانی [ژنان، خەڵك، پڕۆلیتاریا، مرۆڤایەتی] بكەنە پەیژە بۆ گەیشتن بە ناوباگ و كورسی پارلەمان و مشەخۆریی  وخانەنیشینی پاشایانە و پلەكانی دەسەڵاتداریی و دەوڵەت !

 

******************************************************************** 

 * ئەم بابەتەش پار [٠٩ی مارجی ٢٠١٣] نووسیومە، لەبەر بڵاوكردنەوەی بابەتی “یاداوەرییەكانی ٨ی مارچ”  مایەوە بۆ ئەم ساڵ و ئەم ڕۆژانە و بواری گەڕانەوە بۆ سەرلەنوێ پێداچوونەوەیم بۆ ڕەخسا.

 

** بە درێژایی تەمەنی بزاڤی چەكداری لە كوردستانی بەشی عیراقدا لە ناوچەكانەی ژێردەستی ھێزەكانی (پدكع) لە ١٩٦١-١٩٧٤، ناوچەكانی ژێر دەستی نووسینگەی ڕامیاریی (جیابووەكانی پدكع) ١٩٦٣- ١٩٧٠ و دواتریش پاش سەرھەڵدانەوەی بزاڤی چەكداری لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی (ینك) و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی (پدكع) و بەرەی (جود) و (جوقد)دا ژنان لەلایەن ئاخاكان و كەسوكارییانەوە كوژراون و ھەروەھا ئەو كچ و كوڕانەی كە لەبەر ھەڕەشەی ڕژێمی بەعس یا سەرۆكی چەكدارە بەكرگێراوەكان و كەسوكارییانەوە ھەڵدەھاین، لەلایەن پێشمەرگەكانی ئەو لایەنانەوە دەكوژران. دواتریش لە ڕۆژانی ڕاپەرێندا ھێزەكانی بەرەی كوردستانی دەستبەچی كەوتنە تیرۆری ژنان و لەو كاتەوە تا ئەم ڕۆژە ھەزاران ژن ڕەشەكوژی و كوژراون، تا پێناوێك بۆ پلەدوویی و ژێردەستی مرۆڤەكان ھەبێت، ژنان و تاكە بێدەسەڵاتەكانی دیكە ھەر دەكوژرێن.