نەوروزنامە

ئازیزان سڵاو

بە بۆنەی سووڕانەوەی ساڵی سروشتی و هاتنی وەرزی ڕەنگینی بەهارەوە، دۆستانە دەستەکانتان دەگوشم و بەو هیوایەی بوژانەوەی سروشت، سەرەتای خۆشی و تەندروستی و ئاسوودەیی بێت بۆ هەموو بوونەوەرکانی سەر گۆی زەمین.

هیوادارم ژیانتان سەرتاپا بەهار و هەموو ڕۆژێکتان نەوڕۆژ و هەموو ڕۆژێکی نوێتان هەنگاوێك بێت بەرەو ئازادبوون لە کۆت و بەندەکان.

ژیانتان شاد و نەوڕۆژتان ئازاد